دابەش كردنى دین بۆ توێكڵ و ناوەڕۆك، وەكو ( ڕیش هێشتنەوە) ئایا ئەوە دروستە؟
ئەو جۆرە دابەش كردنە هەڵەیە و ناڕەوا و باتڵە، چونكە دین هەمووى ناوەرۆكە و هەمووى بەسوودە بۆ بەندە، و هەموو بڕگەكانى مرۆڤ لە خوا نزیك دەكاتەوە و لەسەرى پاداشت دەدرێتەوە و باوەڕى پێى زیاد دەبێت و ملكەچى و زەلیلى بۆ خواى خۆى زیاد دەبێت پێى، تەنانەت لەبارەى هەیئەت و شێواز و جلوبەرگیشەوە، هەموو ئەو شتانە ئەگەر مرۆڤ ئەنجامیان بدات بە مەبەستى لەخوا نزیك بوونەوەو وەكو سوننەت بەجێیان بگەیەنێت ئەوا پاداشت دەدرێتەوە، بەڵام توێكڵ وەكو دەزانین سووى لێ نابینرێت بەڵكو فڕێ دەدرێت، و شتێكیش لەدین وشەرعى ئیسلامدا نییە كە فڕێ بدرێت بەڵكو بڕگەكانى ئەم دینە ناوەرۆكە و مرۆڤ سوودى لێ دەبینێت ئەگەر بەنیەت پاكیەوە بۆ خوا بكرێت و شوێنى پێغەمبەرى خوا ﷺ كەوتبێت تێیدا، وە ئەوانەش كەبرەو بەم قسە و هزرە دەدەن بابەجوانى بیرى لێ بكەنەوە بۆ ئەوەى حەق وڕاستیان بۆ دەربكەوێت و پاشان شوێنى بكەون و وە وازلەم جۆرە گوزارشت و دەربڕینانە بهێنن، ئەوە ڕاستە كە دینى ئیسلامى چەند شتێكى گەورە ومەزنى تێدایە وەكو پایەكانى ئیسلام كە لەفەرموودەدا هاتووە:
((بني الإسلام على خمس: شهادة أن لا إله إلا الله، وأن محمداً رسول الله، وإقام الصلاة، وإيتاء الزكاة، وصوم رمضان، وحج البيت الحرام)) (أخرجه البخاري) .
وە چەند شتێكیشی تێدایە لەخوار ئەمانەوە، بەڵام توێكڵى تێدا نییە كە مرۆڤ سوودى لێ نەبینێت و فڕێى بدات.
هەروەها سەبارەت بە پرسی ڕیش هێشتنەوە گومانى تێدا نییە كە هێشتنەوەى ڕیش عیبادەتە چونكە پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمانى پێ كردووە، و هەر شتێكیش پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمانى پێ بكات ئەوا عیبادەتەو مرۆڤ پێى لەخوا نزیك دەبێتەوە، بەجێبەجێكردنى ئەو فەرمانە، ئەوەش رێبازى ئەو و تەواوى پێغەمبەرانى ترە، وەكو خواى گەورە لەبارەى هارونەوە كەبەموسا دەڵێت دەفەرموێت: ( يَا ابْنَ أُمَّ لا تَأْخُذْ بِلِحْيَتِي وَلا بِرَأْسِي)(طـه: من الآية94)
واتە: پاشان موسا ڕیش وسەرى هارونى براى گرت ودەیكێشا بۆلاى خۆى ، وهارونیش پێى فەرموو : ئەى كوڕى دایكم نەڕیش ونەش موى سەرم بگرە.
وە هاتووە لە پێغەمبەرى خواوە ﷺ كە ریش هێشتنەوە لەو فیترەتەیە كە مرۆڤى لەسەر دروستكراوە و عیبادەتە و عادەت نییە و توێكڵیش نییە وەكو دەڵێن.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام
زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -