ماوه‌یه‌كه‌ زۆر بیر له‌ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌مه‌وه‌ به‌تایبه‌تى له‌م ڕه‌مه‌زانه‌دا،ئایا من چیبكه‌م تا ئه‌م خه‌یاڵه‌ ناخۆشانه‌ له‌ مێشكم لابه‌م؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ماوه‌یه‌كه‌ زۆر بیر له‌ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌مه‌وه‌ به‌تایبه‌تى له‌م ڕه‌مه‌زانه‌دا،ئایا من چیبكه‌م تا ئه‌م خه‌یاڵه‌ ناخۆشانه‌ له‌ مێشكم لابه‌م؟
پرسیار:

مامۆستا گیان من ماوه‌یه‌كه‌ زۆر بیر له‌ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌مه‌وه‌ به‌تایبه‌تى له‌م ڕه‌مه‌زانه‌دا،ئایا من چیبكه‌م تا ئه‌م خه‌یاڵه‌ ناخۆشانه‌ له‌ مێشكم لابه‌م .به‌ڵام شه‌یتانیش له‌ ڕه‌مه‌زاندا به‌ستراوه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌وه‌ شه‌یتانه‌. خواى گه‌وره‌ پاداشتان بداته‌وه‌.

به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
بیركردنه‌وه‌ى خراپ له‌ خودى خواى گه‌وره‌ وه‌سوه‌سه‌و فێڵى شه‌یتانه‌كانه‌ له‌ جنۆكه‌ و ئاده‌میزاد بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش شاره‌زابوون و په‌ناگرتن به‌ خواى گه‌وره‌ چاره‌سه‌ره‌ هه‌ركات ئه‌و ختورانه‌ به‌ دڵدا هاتن بڵێ :أعوذ بالله من الشيطان الرجيم . ئه‌نجا به‌ستنه‌وه‌ى شه‌یتانه‌كان له‌ ڕه‌مه‌زاندا ڕاسته‌ و فه‌رمووده‌ى صحيحي له‌سه‌ره‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى علیه سلم ده‌فه‌رموێ : (تغلق أبواب النار وتفتح أبواب الجنة وتصفد فيه الشياطين) رواه أحمد والنسائي . واته‌ : ده‌رگاكانى دۆزه‌خ داده‌خرێن وه‌ ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌ وه‌ شه‌یتانه‌كان ده‌به‌سترێنه‌وه‌ .
به‌ڵام هه‌موو جنۆكه‌كان نابه‌سرێنه‌وه‌ كه‌وابوو شه‌یتانه‌كان جنۆكه‌ن به‌ڵام هه‌موو جنۆكه‌یه‌ك شه‌یتان نیه‌ كه‌وابوو جنۆكه‌ى خراپ كه‌ شه‌یتانیش نین ده‌توانن وه‌سوه‌سه‌ى خراپ دروست بكه‌ن به‌ڵام له‌رِه‌مه‌زاندا كه‌متر .

له‌ لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد)ه‌ وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌

سەردان: ٣,٧٤٨ بەش: بیروباوه‌ڕ