حوكمى ئەو كەسەى کە حوكم بە قورئان ناكات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى ئەو كەسەى کە حوكم بە قورئان ناكات
پرسیار:

حوكمى ئەو كەسە چیە كە حوكم بە جگە لەوە دەكات كە خوا دایبەزاندووە " حوكم بە قورئان ناكات" ؟

لەپاش داواى تەوفیق و سەركەوتن و هیدایەت لەخواى گەورە دەڵێم: حوكم كردن بەوەى خوا دایبەزاندووە لە تەوحیدى پەروەردگارێتیە، چونكە بریتیە لە بەجێ گەیاندنى حوكمى خوا كە كرۆكى داخوازى پەروەردگارێتى، وەتەواوى موڵك و كاروكردەوەیەتى، بۆیە خواى گەورە لە قورئاندا ئەوانەى خەڵك شوێنیان دەكەون بە ئەرباب ناوزەدى كردووە بەرانبەر بە شوێنكەوتوەكانیان، وەكو دەفەرموێت:(اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَاباً مِنْ دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا إِلَهاً وَاحِداً لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ). (التوبة:31)
واتە: جولەكە و گاورەكان زانا و خواپەرستەكانى خۆیان دەكەن بە خوا وشەرع وئەحكامیان بۆ دادەنێن ودادەڕێژن ، جا ئەوانیش پێوەى پابەند دەبن و واز لە شەرعەكەى خواى پەروەردگار دەهێنن ، گاورەكان عیساى كوڕى مەریەمیان كرد بە پەرستراوێك و پەرستیان ، لەكاتێكدا كە بێگومان خواى پەروەردگار فەرمانى بەهەموویان كردووە كە بە تاك و تەنهایى ئەو بپەرستن ، چونكە هەر ئەوە پەرستراوى هەق و هیچ پەرستراوێك نیە كە شایەن و شایستەى پەرستن بێت جگە لەو . پاك وبێگەردى بۆ ئەو لەوەى هاوەڵبڕیاردەران وگومڕاكان بۆى هەڵدەبەستن.
جابۆیە دەبینین كە خواى گەورە ئەوانەى خەڵك شوێنیان دەكەون بە ئەرباب ناویانى هێناوە لەبەر ئەوەى لەگەڵ خوادا كراون بە شەرع دانەر و شوێنكەوتوەكانیشیان بە پەرستكار (عباد) ناوبردووە چونكە زەلیل و ملكەچن بۆیان و گوێڕایەڵیانن لە دژایەتى و پێچەوانەكردنى حوكمى خواى گەورەدا – سبحانە وتعالى-.
وە عەدى كوڕى حاتم بە پێغەمبەرى خواى  ووت: كە ئەوان نایانپەرستن، بەڵام پێغەمبەرى خوا  لە وەڵامدا فەرمووى: ((بل إنهم حرموا عليهم الحلال، وأحلوا لهم الحرام فاتبعوهم فذلك عبادتهم إياهم))(١)
واتە: بەڵكو ئەوان حەڵاڵیان لەسەر حەرام دەكەن و حەرامیشیان بۆ حەڵاڵ دەكەن و شوێنیشیان دەكەون، ئا ئەوەش پەرستنیانە.
جا ئەگەر لەوە تێگەیشتى ئەوە بزانە كە ئەوەى حوكم بە شەرعى خوا نەكات، و دەیەوێ حوكم وداوەرى بۆلاى جگە لەخوا و پێغەمبەرەكەى بێت، ئەوا بزانە كە چەندین ئایەت هاتوون دەربارەى نەفی كردنى ئیمان وباوەڕ لەو كەسە و ئایەتیش هاتووە سەبارەت بە كافر و ستەمكار وفاسق دانانى.
بەشی یەكەم:  
خواى گەورە دەفەرموێت:أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُوا بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَنْ يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوا أَنْ يَكْفُرُوا بِهِ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُضِلَّهُمْ ضَلالاً بَعِيداً) (60) (وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَى مَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ رَأَيْتَ الْمُنَافِقِينَ يَصُدُّونَ عَنْكَ صُدُوداً) (61) (فَكَيْفَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ثُمَّ جَاءُوكَ يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ إِنْ أَرَدْنَا إِلاَّ إِحْسَاناً وَتَوْفِيقاً) (62) (أُولَئِكَ الَّذِينَ يَعْلَمُ اللَّهُ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَعِظْهُمْ وَقُلْ لَهُمْ فِي أَنْفُسِهِمْ قَوْلاً بَلِيغاً) (63)  (وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ رَسُولٍ إِلاَّ لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللَّهِ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ جَاءُوكَ فَاسْتَغْفَرُوا اللَّهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُوا اللَّهَ تَوَّاباً رَحِيماً) (64)(فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجاً مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيماً) (النساء:60، 65) .
 واتە: ئایا ـ ئەى پەیامبەرى خوا  ـ ئاگات لەكردەوەى ئەو دووڕوانە نیە كە ئیدعاى باوەڕهێنان دەكەن بەوەى كە بۆت نێردراوەتە خوارەوە ـ كە قورئانە ـ وە بەوەى بۆ پەیامبەرانى پێش تۆ نێردراوەتە خوارەوە ، كەچى بۆ یەكلاكردنەوەى ناكۆكى و ململانێكانیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ لاى شتانێكى پوچ و باتلأ جگە لەوەى كەخواى پەروەردگار بە شەرعى داناوە ، لە كاتێكدا كە ئەوان فەرمانیان پێكراوە باوەڕ بە شتانى پوچ و بەتاڵ نەهێنن ؟ لەوەدا شەیتان ئەیەوێت بە تەواوى لەڕێگاى هەق دووریان بخاتەوە . وە لەم ئایەتەدا بەڵگەى ئەوەى تێدایە كە باوەڕهێنانى ڕاستەقینە ، خوازیارى مڵكەچیە بۆ شەرعى خواى پەروەردگارە ، لەگەڵ حوكم پێكردن لە هەموو كاروبارەكاندا ، وە هەركەسێك بانگێش و ئیدیعاى ئەوەى دەكرد كە ئەو باوەڕدارە كەچى حوكمى تاغوتى هەڵبژارد بەسەر حوكمى خوادا ، ئەوا درۆزنە لەو بانگێشت و ئیدعایەى كە دەیكات لە باوەڕدارێتى (60) وە ئەگەر ئامۆژگارى ئەوانە بكرێت و پێیان بوترێت : وەرن بۆلاى ئەوەى كە خواى پەروەردگار ناردویەتیە خوارەوە ، وە بۆلاى پەیامبەر  ، و ڕێبازەكەى ، دەبینیت ئەوانەى باوەڕدارى دەرئەبڕن بەڵام لەناخەوە بێباوەڕن پشتت لـێ هەڵدەكەن(61) جا حاڵى ئەو دووڕوانە چۆن دەبێت كاتێك توشى بەلآ ونەهامەتیەك دەبن بەهۆى ئەوەى بەدەستى خۆیان ئەنجامیان داوە ، و پاشان هاتن بۆ لات ـ ئەى پەیامبەرى خوا  ـ بۆ ئەوەى داواى لێبوردنت لێبكەن ، و ئەوەت بۆ دووپات بكەنەوە كە مەبەستى ئەوان لەو كردەوانە تەنها چاكەكارى و پێكەوە نانەوەى ئەوانە بووە كە ناكۆكۆكیان لە نێواندا بوو ؟(62) ئەوانە ئەوانەن كە خواى پەروەردگار ڕاستى ئەو دووڕوییە ئەزانێت كە لە دڵیاندایە ، هەربۆیە پشتیان لێهەڵ بكە ، و ئاگەداریان بكەرەوە لە خراپى ئەوەى كە لەسەرین ، و وتەیەكى كاریگەریان پێ بڵآ كە كاریان تێبكات و سەرزنشتكار بێ بۆیان(63) وە هیچ پەیامبەرێكمان لەپەیامبەرانمان نەناردووە تەنها بۆ ئەوە نەبێت كە بەویست وفەرمان خواى پەروەردگار گوێڕایەڵى بكرێت . جا ئەگەر ـ ئەى پەیامبەرى خوا  ـ ئەو دووڕوانەى بەئەنجامدانى خراپەكارى ستەمیان لەخۆ دەكرد ، و لەژیانتدا بەتۆبەكارى دەهاتنە لات ، وداوایان لەخواى پەروەردگار دەكرد كە لە تاوانەكانیان خۆش بێت ، وتۆش داواى لێخۆشبونت بۆ دەكردن ، ئەوا دەیانبینى كەخواى پەروەردگار چەند تۆبەقبوڵكار و بەڕەحمە(64) خواى بەرز و بڵند و پایەبەرز سوێند بە زاتى موبارەك و پیرۆزى خۆى دەخوات كەوا بێگومان ئەوانە لە دڵەوە بەڕاستى باوەڕیان نەهێناوە تاكو تۆ نەكەنە دادوەر لەو دووبەرەكى و ناكۆكیەى كە كەوتۆتە نێوانیانەوە لەكاتى ژیانتدا ، و لەپاش مردنیشت بەگەڕانەوە بۆلاى سوننەتەكەت ، پاشان هیچ دڵتەنگیەك لەدڵ و دەروونیاندا دروست نەبێت سەبارەت بەو بڕیارەى كە تۆ داوتە ، لەگەلأ ئەو پەڕى ملكەچییاندا ، چونكە حوكمكردن بەوەى كە پەیامبەرى خوا  هێناویەتى لە قورئان و سوننەت لە هەموو بوارەكانى ژیان لە ناوكرۆكى باوەڕە لەگەڵ تەواوى ڕازیبوون و ملكەچى بۆى (65).
جا خواى گەورە ئەو كەسانەى كە لافی ئیمان لێ دەدەن كە دوڕوەكانن بە چەند وەصفێك وەصفیانى كردووە:
یەكەم: ئەوان دەیانەوێ حوكم كردن بۆ لاى تاغوت بێت، و ئەوەى پێچەوانەى حوكمى خواو پێغەمبەرەكەیەتى  ، چونكە هەرشتێك پێچەوانەى حوكمى خواو پێغەمبەرەكەى بێت ئەوا دەستدرێژى و سنوربەزاندنە بۆ سەر ئەو خوایەى كە حوكم و گەڕانەوەى كۆتایی هەربۆ لاى ئەوە ئەویش الله یە كە دەفەرموێت: ( أَلا لَهُ الْخَلْقُ وَالأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ) (الأعراف: من الآية54) .
واتە: بزانن كە هەموو بەدیهێنان و هەموو فەرماندانێك هەر بۆ خوایە ، پاك و بێگەرد و بەرز و گەورە بێت لە هەموو كەم و كوڕیەك ، ئەو پەروەردگارەى كە پەروەردگارى هەموو جیهانیانە .
دووەم: ئەوان ئەگەر بانگ بكرێن بۆ لاى ئەوەى خوا دایبەزاندووە و پێغەمبەرەكەى هێناویەتى رێگرى لێدەكەن و پشت هەڵدەكەن.
سێ یەم: ئەوان ئەگەر تووشی موصیبەتێك بن بەهۆى كردەوەى خۆیانەوە، وەكو دەركەوتن و ئاشكرابوونى ئەوەى كردوویانە دێن سوێند دەخۆن كە لەوكارەدا تەنها چاكە وخێریان ویستووەوەكو حاڵى ئەوانەى لەم رۆژگارەدا كە حوكم كردن بە شەریعەتى ئیسلام ڕەد دەكەنەوە و لەبرى ئەوە حوكم و داوەرى بە یاسا پێچەوانەكانى دژ بە ئیسلام دەكەن و گوایە لەم كارەدا دەیانەوێ چاكەكارى بكەن كە ئەوە گونجاو و ڕێكە لەگەڵ دونیاى هاوچەرخ و سەردەمدا.   
پاشان خواى گەورە وریا و ئاگادارى ئەو كەسانە دەكاتەوە كە لافی ئیمان لێ دەدەن و بەو صیفەتانە دەناسرێنەوە بەوەى كە خوا زانایە و بەئاگایە لەوەى لە دڵ و ناخیاندا شاردوویانەتەوە لەو شتانەى كە پێچەوانەى ئەو قسانەیە كە دەیكەن، وە فەرمانى بە پێغەمبەرەكەشى كردووە كە ئامۆژگاریان بكات و قسەو گوفتارى بەهێزیان بۆ بهێنێتەوە بەوپەڕى ڕەوانبێژى و كاریگەریەوە بەڵكو بگەڕێنەوە، پاشان حیكمەتى ناردنى پێغەمبەران ڕوون دەكاتەوە كە بریتیە لەوەى تەنها پێغەمبەران دەبێت خەڵك شوێنیان بكەون و گوێڕایەڵیان بكەن نەك خەڵك و كەسانى تر هەرچەندە بیرو پرۆژەیان بەهێز و كاریگەریش بێت، پاشان خواى گەورە بە ربوبیەتى تایبەتى خۆى سوێند دەخوات بۆ پێغەمبەرەكەى كە ئاماژەیە بۆ ڕاستێتى و تەواوێتى پەیامەكەى  ، وە سوێندنێكى جەخت لەسەركراو دەخوات بەوەى كە ئیمانى كەس تەواو نییە و دانامەزرێت بە جوانى مەگەر بەم سێ قۆناغ و پلەیە نەبێت:
یەكەم: لەهەموو كێشە و ناكۆكیەكاندا بگەڕێنەوە بۆلاى پێغەمبەرى خواو  قسەى یەكلاكەرەوە و كۆتایی ئەو دەیكات.
دووەم: وە ئەگەریش هەر حوكم و بڕیارێكى دا دەبێت بەدڵ و ناخ پەسەندى بكات و بەوپەڕى دڵفراوانیەوە وەرى بگرێت نەوەك بەو حوكمە قەڵس بێت و پێى ناڕەحەت و ناڕازى بێت.
سێ یەم: خۆبەدەستەوەدانى تەواوەتى بۆ حوكمەكە و بەجێ گەیاندنى بڕیارەكە بەبێ هیچ دواكەتن و كەمتەرخەمیەك.
بەشی دووەم: وەكو ئەو ئایەتەى كە خواى گەورە دەفەرموێت: ( وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ)(المائدة:44) واتە: جا ئەوانەى كە ئەو حوكم وبڕیارانەى خواى پەروەردگار كە دایبەزاندووە لە كتێبەكەیدا دەگۆڕن ودەیشارنەوە ونكوڵى لێدەكەن وكردەوە بەجگە لەو دەكەن و بیروباوەڕیان وایە كە ئەو كارەیان دروست و حەڵاڵە ، ئا ئەوانە كافر و بێباوەڕن .
 هەروەها دەفەرموێت: ( وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ)(المائدة:45) واتە: وە ئەوەش بەوە حوكم نەكات كە خواى پەروەردگار دایبەزاندووە ، ئا ئەوانەن كە سنوورەكانى خواى پەروەردگاریان بەزاندووە .
 هەروەها دەفەرموێت: ( وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ)(المائدة:47) واتە: وە ئەو كەسەش بەوە حوكم نەكات كە خواى پەروەردگار دایبەزاندووە ئەوا ئەوانە دەرچوانن لەفەرمانى خوا وسەرپێچیكارن بۆى.
جا ئایا ئەم وەصفە بۆ یەك كەس دابەزیون؟ واتە ئەوەى حوكم نەكات بەوەى كە خوا دایبەزاندووە ئەوا لەیەك كاتدا كافر و ستەمكار  وفاسقیشە؟ چونكە خواى گەورە كافرانى بە ستەمكار و فاسقیش ناوبردووە وەكو دەفەرموێت: ( وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ)(البقرة: من الآية254) واتە: وە بێگومان هەر بێباوەڕانە كە ستەمكارن ئەوانەى كە سنورەكانى خواى پەروەردگاریان  بەزاندوە . یان دەفەرموێت: ( إِنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُوا وَهُمْ فَاسِقُونَ)(التوبة: من الآية84)
 واتە: چونكە ئەوان بێ باوەڕبوون بە خواى گەورە و پەیامبەرەكەى  ، و بەفاسقێتى وخراپى مردن و لەدونیا دەرچوون . وە ئەمەش حوكمێكى گشتیە بۆ هەر كەسێك كە دووڕووییەكەى بزانرێت وئاشكرابێت . جا بۆیە هەموو كافرێك ستەمكار و فاسقیشە، یاخود ئەوەتا كە ئەم سێ وەصفانە بۆ چەند جۆرێكە لە مرۆڤ و هەریەكە بەپێى ئەو هۆكارەى كە حوكم بە شەرعى خوا ناكات؟ لەڕاستیدا ئەمەیان بەلاى منەوە نزیكە لەحەقەوە والله أعلم.
بۆیە دەڵێین: ئەوەى بە شەریعەت حوكم نەكات لەئەنجامى بەسووك سەیركردنى یان بەكەم زانینى یان باوەڕى وابێت كە جگەلەو شەریعەتە چاكتر هەیە و بەسوودترە بۆ خەڵكى ئەوا كافرە و لەدین دەرچووە، لەو جۆرە كەسانەش ئەوانەى كەوا یاسا وتەشریعاتێك دادەنێن كە پێچەوانەى شەریعەتى ئیسلامە بۆ ئەوەى ببێتە پەیڕە وبەرنامەیەك كە خەڵكى لەسەرى بڕۆن، جا ئەوان لەڕاستیدا بەو یاسا دانانەیان لایان وایە كە ئەوە چاكتر وگونجاوتر وسوودبەخشترە بۆ خەڵكى، وە ئاشكرایشە كە هەركەسێك لەسەر بەرنامەیەك لادەچێت بۆ بەرنامەیەكى تر بەهۆى ئەوەى پێى وایە ئەوە كەموكورتى و ناتەواوى هەیە و دەڕوات بۆ ئەوەى كە باش وتەواوترە.
وە ئەوەشى كە حوكم بە شەریعەت نەكات بەڵام بەسووك سەیرى ناكات و بەكەم نایزانێت و باوەڕیشی وەها نییە كە جگە لەو شەرعە چاكتر و بەسوودترە بۆ خەڵكى، بەڵام حوكمیشی پێ دەكات وەكو زاڵ بوون یان تۆڵەلێكردنەوەیەك لەو كەسەى كە حوكمەكەى بەسەردا دەدات یان شتێك هاوشێوەى ئەوە، جا ئەم جۆرە كەسە ستەمكارە و كافر نییە و پلەى ستەمەكەشى دەگۆڕێت بەگوێرەى حوكم پێدراوەكە و وەسیلەى حوكمەكە.
وە ئەوەشى حوكم بەشەریعەت ناكات نەك لەئەنجامى ئەوەى بەسووك سەیرى دەكات و یان بەكەم دەیزانێت یان باوەڕى وابێت كە جگە لەو باشتر وبەسوودترە بۆ خەڵكى، بەڵكو حوكمیشی پێ دەكات لەئەنجامى پەیوەندى و نزیكیەك لەنێوان ئەم و حوكم لەسەر دراوەكە یاخود لەبەر وەرگرتنى بەرتیل و هاوشێوەكانى لە دەستكەوتە دونیاییەكان، ئەوا ئەم جۆرە كەسە فاسقە و كافر نییە و پلەى فاسقێتیەكەشى دەگۆڕێت بەگوێرەى حوكم پێدراوەكە و وەسیلەى حوكمەكە.  
شێخى ئیسلام ابن تیمیە – رحمەالله- سەبارەت بەوانەى كە زانا و خواپەرستەكانیان دەكەن بە خوا لەبرى الله دەڵێت ئەوانە دوو جۆرن:
یەكەمیان: ئەوانە دەزانن كە گەورەكانیان دینى خوایان گۆڕیوە و كەچی هەر شوێنیشان دەكەون لەسەر ئەو دین گۆڕینە و باوەڕیشیان بەوە هەیە كە ئەوان حەرامیان كردووە یان حەڵاڵیان كردووە بۆیان، لەگەڵ ئەوەى كە دەزانن پێچەوانەى دینى پێغەمبەرانە، ئەوا ئەم جۆرە كوفرە و خواو پێغەمبەرەكەى بە شیرك دایان ناوە.
دووەم: ئەوەیە كە باوەڕیان بە حەڵاڵكردنى حەرامەكان و حەرام كردنى حەڵاڵەكان هەیە بەڵام لەسەرپێچى خوادا گوێڕایەڵیان دەكەن هەروەكو موسڵمان كە تاوان دەكات و دەشزانێت كە تاوانە، جا ئەوانە حوكمى هاوشێوەكانى خۆیانیان هەیە لە ئەهلى تاوان و تاوانباران.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه الترمذي، كتاب تفسير القرآن من سورة التوبة، باب 10(3095)، وحسنه شيخ الإسلام ابن تيمية في كتاب الإيمان ص67.

سەردان: ١,٤٦٢ بەش: بیروباوه‌ڕ