ئایا ئیسلام پێویستی بە فەلسەفە هەیە؟ ئەگەر پێویستی پێی هەیە چۆنە و بۆمان ڕوونبكەوە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئیسلام پێویستی بە فەلسەفە هەیە؟ ئەگەر پێویستی پێی هەیە چۆنە و بۆمان ڕوونبكەوە؟

فەلسەفە واتە (محب الحكمة) خۆشویستنی حیكمەت، مرۆڤ بەدوای حیكمەت و حەقدا بگەڕێت، سوپاس بۆ خوا ئیسلام خۆی لە خۆیدا ڕاستە و خاوەنی قورئان و سوننەتی پێغەمبەرە كە سەد لە سەد ڕاستە، كەوابوو ئێمە ئێستا ئەركی ئەوەمان لەسەر نەماوە بگەڕێین بەدوای ڕاستیدا، ڕاستییەكە لەبەردەستمانە و ئەركی سەرشانمان ئەوەیە تێی بگەین و كردەوەی پێ بكەین، بەڵام فەلسەفە لای یۆنانییەكان بۆ ئەوە دانرا چونكە ئەوان ڕاستییان لا نەبووە (قورئان و سوننەتێكیان نەبووە) تا بڵێن ئەوە حیكمەتەكەمان دۆزییەوە، هەركەسە بۆ خۆی گەڕاوە و پشكنینی كردووە و پێی خۆشبووە بگاتە ڕاستییەكە، هەركەسە بیردۆزەیەكی داناوە تاوەكو بگاتە حیكمەتێك، ئێمەی موسڵمان سوپاس بۆ خوا گەیشتوینەتە سەر كانیاوەكە و ئەوەندە ماوە كە ئەو حیكمەتە كە قورئان و فەرمودەیە تێی بگەین و كردەوەی پێ بكەین، بەڵام كەسێك بڵێت لەسەر ئەوەشەوە (قورئان و فەرمودە) پێویستم بە فەلسەفەیە، وەكو ئەوە وایە لەسەر كانیاوێك بێت و واز لە كانیاوەكە بهێنێت و بگەڕێت و بڵێت بزانم تۆزێك ئاوم دەستناكەوێت بیخۆمەوە، تۆ لەسەر كانیاوەكەیت و پشت لەوە هەڵكەیت و بگەڕێیت بەڵكو چۆڕێك ئاوت دەستكەوێت، وە دەستیشت ناكەوێت، تەنها ئەوە نەبێت كە قوڕاوە، ئەوە هەڵەیە.
لە لایەن بەڕێز [د.عبداللطيف أحمد] ەوە وەڵام دراوەتەوە.

سەردان: ٣,٣٩٢ بەش: بیروباوه‌ڕ