گەر ئیمام چووە ڕکوع و من سورەتى فاتیحام تەواو نەکردبوو چی بکەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر ئیمام چووە ڕکوع و من سورەتى فاتیحام تەواو نەکردبوو چی بکەم؟
پرسیار:

گەر ئیمام چووە ڕکوع و من سورەتى فاتیحام تەواو نەکردبوو چی بکەم؟ ئایا لەگەڵ ئیمامدا ڕكوع ببەم یاخود خوێندنى فاتیحە تەواو بكەم؟

ئەگەر كەسێك چووە ناو نوێژەوە و ئیمام دەیوست بچێتە ركوعەوە و لەوكاتەدا نەیدەتوانى خوێندنى فاتیحە تەواو بكات، جا ئەگەر یەك ئایەتى مایەوە یان هاوشێوەى ئەوە بەشێوەیەك كە دەیتوانى تەواوى بكات و بیخوێنێت و بگات بە ئیمامیشدا ئەوا باشە، وە ئەگەریش بەشێكى زۆرى مایەوە لە فاتیحە بەشێوەیەك كە ئەگەر بیخوێنێت ئەوا ناگاتە ركوع لەگەڵ ئیمامدا ئەوا لەم حاڵەتەدا دەچێتە ركوع هەرچەندە فاتیحەش تەواو نەكات.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٢,٢٢٥ بەش: نوێژى جەماعەت