دروستە لەپشت ئیمامێکی موبتەدیعەوە نوێژ ئەنجام بدەین ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە لەپشت ئیمامێکی موبتەدیعەوە نوێژ ئەنجام بدەین ؟

ئەگەر کەسی دیکە هەبوو موبتەدیع نەبوو پێشنوێژی دەکرد لەپشت ئەوە نوێژ بکەن نەک لەپشت کەسی موبتەدیع ، بەڵام ئەگەر تەنها ئەو کەسە بوو کە موبتەدیعە ئەوە ئامۆژگاری بکەن تاوەکو واز لەبیدعەکەی دەهێنێت ، ئەگەر هاتوو ئامۆژگاری وەرنەگرت و بەردەوام بوو لەبیدعەکەی و بیدعەکەشی لەبابەتی شیرک بوو وەکو : پاڕانەوە و داواکردن لەمردوو وە پەناپێگرتنی و سەربڕین بۆی ، ئەو کات دروست نیە لەپشت کەسانی لەو جۆرەوە نوێژ ئەنجام بدرێت ، چونکە ئەو کەسە کافرە و نوێژی دروست نیە و نابێت بکرێت بە پێشنوێژی ئیمانداران ، بەڵام ئەگەر هاتوو بیدعەکەی موکەفیرە نەبوو لەبابەتی کوفردا نەبوو ، بۆ نمونە نیەتی بەدەم دەهێنا یاخود بیدعەکەی لەو چەشنانەی هەبوو ئەو کات نوێژ لەپشتیەوە دروستەو نوێژی نوێژخوێنانیش کە لەپشتی ئەو کەسانەوە نوێژ ئەنجام دەدەن دروستە ..
سەرچاوە : اللجنة الدائمة (۷/۳٦٤).

سەردان: ٢,٢٢٠ بەش: نوێژى جەماعەت