ئەو کەسەى کە سەفەر دەکات ڕوخسەت دراوە کە ڕۆژوو نەگرێت بەڵام ئایا باشترە بەڕۆژو بێت یان نا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو کەسەى کە سەفەر دەکات ڕوخسەت دراوە کە ڕۆژوو نەگرێت بەڵام ئایا باشترە بەڕۆژو بێت یان نا؟
پرسیار:

سەبارەت بە ڕێبوار ئەو كەسەی كە سەفەر دەكات‌و شارەكەی خۆی بەجێ دێڵێت ئەمیش ڕوخسەتی پێدراوە كە بەڕۆژوو نەبێت ئایە لە حەقی ئەو كەسەیە بەڕۆژوو بێت باشترە یان بەڕۆژوو نەبیت روونكردنەوەیەك لەو بارەیەوە ؟ 

 دیسان سەفەریش بەهەمان شێوە چەند شێوازێكی هەیە سەفەرێك كە مرۆڤ تێیدا بەڕۆژوو بێت بەلایەوە قورس نەبێت بەڕۆژوو بوونەكە، وە یاخود سەرەڕای ئەوەی كە قورس نییە بەڕۆژوو بێت ئەو بەڕۆژوو بوونە لە كاری خێریش نەیگرێتەوە تەمەڵی نەكات‌و پەكی نەخات بێگومان بەڕۆژوو بوون خێر ترە، بۆ نموونە لە ڕۆژێكی گەرمدا صەحابە (ڕەزای خوایان لێ بێت) دەفەرموون لەگەڵ پێغەمبەری خوا بوون كەسمان بەڕۆژوو نەبووین ئیلا پێغەمبەری خوا نەبێت كەلەگەرما دەستمان لەسەر سەری خۆمان دادەنا، تەنها پێغەمبەری خوا بەڕۆژوو بوو، ئەگەر بزانی بەڕۆژوو بوون قورس نییە لەسەرت یاخود ڕێگریت ناكات بۆ كاری خێر ئەوە بە ڕۆژوو بوون خێر ترە، بۆ نموونە موسڵمان كاتێك كە لە غەزا بوون پێغەمبەری خوا فەرمووی ڕۆژوو بشكێنن ئەوە بەهێزتر دەبن بۆ شەڕكردن‌و شمشێر وەشاندن‌و شەڕ كردن لەگەڵ دوژمندا، یان بۆ نموونە كەسێك كارێكی خێری بەدەستەوەیە لەسەفەرێكدا یارمەتی هەژارو فەقیرو یان هەر كاریكی خێر بێت یان بۆ عومرە دەچێت دەیەوێ تەواف بكات‌و قورئان بخوێنێت‌و كۆمەڵیك كاری خێر بكات لەسەفەریش دایە ئەگەر بەڕۆژوو بێت تەوافەكەی ناتوانێ بكات، ئەگەر بەڕۆژوو بێت لەوانەیە نەتوانێ شەویش نەتوانێ شەونوێژ بكات، ئەگەر لەكاری خێر پەكی بخات باشتر وایە بەرۆژوو نەبێت لەسەفەردا .

حاڵەتی دوومیان ئەوەیە كە بەڕۆژوو بوو لە بەڕۆژوو بوونەكە لەسەفەردا مەشەقەت بێت لەسەری كە مەشەقەت بوو لەسەری نەخێر بەڕۆژوو نەبێ خێرترە ووتمان كە مەشەقەت نەبێت لەكاری خێریش پەكت نەخات بە ڕۆژوو بوون خێرترە، ئەگەر بە پێچەوانەوە بوو مەشەقەت بوو لەسەری ئەوە با بەڕۆژوو نەبێت شكاندن خێرترە، وە لەحاڵەتی سێیەم ئەو كەسە بەهیلاك بەرێت لەسەفەردا كە بەڕۆژووە ئەوە واجبە لەسەری بیشكێنی وە ئەگەر نەشیشكێنێ گوناهبار دەبێت، وەئەگەر باوەڕیشی وابێت بۆی نییە بەڕۆژوو نەبێت‌و ڕۆژوو بشكێنێت لەسەفەردا ئەوە كەسێكی بیدعەچییە گومڕا دەبێت، چونكە پێغەمبەری خوا لەسەفەرێكدا كە ئەمری كرد رۆژوو بشكێنن‌و هەندێكیان ڕۆژوویان نەشكاند پێغەمبەری خوا توڕە بوو هەركەسێك كە بەڕۆژوو بێت‌و ڕۆژوەكەی نەشكێنێت ئەوە تاوانی كردوەو گوناه بارە، لە فەرموودەیەكی تریشدا كە ئەو سێ كەسەی هاتنە ماڵی پێغەمبەری خوا پێغەمبەر فەرمووی من بەڕۆژوو دەبم‌و دەیشیشكێنم، یەكێكیان وتی بەڕۆژوو دەبم‌و نایشكێنم، پێغەمبەری خوا فەرمووی: (فَمَنْ رَغِبَ عَنْ سُنتِي فَلَيْسَ مِنِّي) ( رواه البخاري (5063) ومسلم (1401).)ئەوەی لە سوننەتی من پشت هەڵكات لەمن نییە، كەواتە هەندێ كەس بەتایبەتی كەسانێكی پیر تەماشا دەكەی وا دەزانێ دینداریەتی لەوە دایە هەر بەڕۆژوو بێت لەسەفەرەكەی ئەگەر مەشەقەتیشی تێدابێت ئەوە گوناهی دەگاتێ وەتوشی بیدعەش دەبێت وە شەڕیشی زیاترە لە خێری، لەو حاڵەتانەشدا پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: (ليس مِن البِرِّ الصِّيامُ في السَّفَر) (رواه البخاري (1946) ومسلم (1115)  )لەخێرو پاداشت‌و چاكە نییە مرۆڤ لەسەفەردا بەڕۆژوو بێت بەو حاڵەتە واللە اعلم.

دكتۆر عبداللطيف أحمد

سەردان: ٣,٠٧٨ بەش: ڕۆژوو