چۆنیەتی نوێژی ڕێبوار (موسافیر) لەدوای ئیمامێکی نیشتەجێ (مقیم): ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنیەتی نوێژی ڕێبوار (موسافیر) لەدوای ئیمامێکی نیشتەجێ (مقیم)
پرسیار:

ئەگەر ڕێبوار گەیشت بە دوو ركاتى كۆتایی لە پشت ئیمامێكى نیشتەجێ ئایا بۆى هەیە بە نیەتى قەصر(نوێژ كورت كردنەوە) سەلام بداتەوە؟

دروست نییە بۆ كەسی رێبوار كە ئیمامەت بۆ خەڵكى نیشتەجێ بكات و نوێژیش كورت بكاتەوە لەبەر گشتێتى فەرمایشتى پێغەمبەرى خوا كە فەرموویەتى: ((ما أدركتم فصلوا وما فاتكم فأتموا))(١)

واتە: ئەوەى پێى گەیشتن نوێژبكەن و ئەوەشى لەدەستتان چوو ئەوا تەواوى بكەن.

بۆیە بینا لەسەر ئەوە ئەگەر رێبوار بگات بە دوو ركاتى كۆتایی لەپشت ئیمامێكى نیشتەجێوە ئەوا واجبە لەسەرى دواى سەلام دانەوەى ئیمامەكە دوو ركاتەكەى تریش تەواو بكات و دروست نییە لەگەڵ ئیمامدا سەلام بداتەوە و قەصر بكات. والله أعلم .

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


([1]) أخرجه البخاري: كتاب الأذان/ باب لا يسعى إلى الصلاة ... (636) . ومسلم: كتاب المساجد/ باب استحباب إتيان الصلاة بوقار (151) .

سەردان: ٢,٠٣٦ بەش: نوێژى جەماعەت