ئایا حوکمی دوعا کردن بە کۆمەڵ لە دوای نوێژە فەرزەکان چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوکمی دوعا کردن بە کۆمەڵ لە دوای نوێژە فەرزەکان چیە ؟
پرسیار:

ئایا حوکمی دوعا کردن بە کۆمەڵ لە دوای نوێژە فەرزەکان چیە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
دوعا کردن بە کۆمەڵ لە دوای نوێژە فەرزەکان وە لەدوای نوێژەکانی تریش بیدعەو داهێنراوە لە دینی خوادا هیچ بنەمایەکی نیە، بەڵکو پێویستە ئادەمیزاد دوعا لە نەفسی خۆیدا بکات یان دوعا ئەکات و وە براکانی (ئامین) ی لەسەر دەکەن وەکو دوعای قنوت لە نوێژی وتردا. کە ئیمام دوعا دەکات وە نوێژ کەران لەدوایەوە (ئامین) دەکات. بەڵام ئەگەر هاتوو بەیەك دەنگ دوعا بکەن و بە کۆمەڵ ئەمە هیچ بنەمایەکی نی یە،بە تایبەتی کە لە دوای نوێژە فەرزەکان دەکرێت بیدعە و تازە گەریە لە دیندا، بەڵکو مرۆڤ دوعا بۆ نەفسی خۆی دەکات لە نێوان خۆی و خوادا لە کۆتایی نوێژەکەیدا پێشی سڵاودان یان دوای سڵاودان لە نێوان خۆی و خوادا دوعا دەکات بەبێ دەست بەرزکردنەوە، ئەمە دروستە،بەڵام ئەگەر هاتوو ئیمام دەستی بەرزکردەوەو دەستی کرد بە دوعاکردن و خەڵکیش لە دوایەوە دەستیان بەرزکردەوەو دەستیان کرد بە دوعاکردن ئەمە هیچ بنەمایەکی نیە لە شەرعدا،وە هەروەها دەنگ بەرزکردنەوە لە دوعادا بە کۆمەڵ و بە یەك دەنگ ئەمانە هەموویان هیچ بنەمایەکیان نی یە لە شەرعدا چ لە مزگەوت کاندا یان لە دەرەوەی مزگەوت.


[الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله ]

سەردان: ٢,٤٨٧ بەش: نوێژى جەماعەت