کەسێک نوێژی دابەست بە تەنها دواتر قامەت کرا بۆ جەماعەت ئایا نوێژەکەی دەبڕێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێک نوێژی دابەست بە تەنها دواتر قامەت کرا بۆ جەماعەت ئایا نوێژەکەی دەبڕێت؟
پرسیار:

لە شوێنێک چوم بۆ نوێژ بەڵام جەماعەت تەواو بوو دواتر کە بەتەنها نوێژم دابەست لەپاڵمدا قامەت کرا و جەماعەت دابەسترا  ئایا من لەو کاتەدا چیبکەم؟ لەکاتێکدا من تەنها ڕکاتێکم کردبوو؟ جا ئایا چی شتێک باشە لەو کاتەدا بیکەیت؟ 

ئەگەر مرۆڤ بەتەنها چوە ناو نوێژەوە و لەو کاتەدا نوێژی جەماعەت دابەسترا ئەوە لەو کاتەدا دەتوانێ یەکێ لەم سێ کارە بکات .

یەکەم : یان لە نوێژەکەی بەردەوام دەبێ چونکە عوزری هەیە.

دووەم : یان نوێژەکەی دەبڕێت بۆ ئەوەی بچێتە ناو جەماعەتەکەوە.

سێیەم : یان نوێژەکەی دەکات بە نوێژی سوننەت و کورتی دەکاتەوە تەواوی دەکات دواتر دەچێت و داخلی جەماعەتەکە دەبێت.

هەموو ئەمانە زانایان ڕێگەیان پێداوە ، جا یان لەسەر ئەوە بەردەوام دەبی کە بەتەنها نوێژ بکەیت تاوەکو تەواو دەبیت یاخود دەتوانێ بیکات بە سوننەت و کورتی بکاتەوە و دوو ڕکاتەکە تەواو بکات  پاشان داخلی نوێژە جەماعەتەکە ببێت، ئەگەریش نوێژەکەی ببڕێت هەر دروستە، بەڵام لەم حاڵەتەی کۆتاییدا لەوەیە کەسێک بڵێت چۆن نوێژ ببڕێت لەکاتێکدا ئەو نیەتی نوێژی فەرزی هێناوە؟ دەڵێم: ئەو نایبڕێت بە ئارەزوی خۆی بەڵکو بۆ ئەوە دەیبڕێت کە بگات بە شتێکی چاکتر و خێرتر کە جەماعەتە.

وە هیچکام لەم سێ حاڵەتەشم بۆ ڕوون نەبوەتەوە کە کامەیان باشترینە بەڵام وای دەبینم بیکات بە سوننەت و کورتی بکاتەوە و تەواوی بکات باشترە بۆ ئەوەی نوێژەکەی نەبڕێت.

وەڵامى زانای پایەبەرز : شێخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
سەرچاوە:سلسلة اللقاء الشهري > لقاء الشهري (6).

سەردان: ٢,٠١٦ بەش: نوێژى جەماعەت