حوكمى پەلەپەلکردن و خێرا رۆیشتن بۆ نـوێژ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى پەلەپەلکردن و خێرا رۆیشتن بۆ نـوێژ
پرسیار:

حوكمى خێرا رۆیشتن بۆ نـوێژ چییە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

خێرا رۆیشتن بۆ نوێژ نەهى لێ كراوە، چونكە پێغەمبەرى خوا فەرمانى پێ كردووین كاتێك دەچین بۆ نوێژ قورسی و سەكینەت و سەنگینیمان پێوە دیار بێت وپەلە نەكەین

خێرا رۆیشتن بۆ نوێژ نەهى لێ كراوە، چونكە پێغەمبەرى خوا فەرمانى پێ كردووین كاتێك دەچین بۆ نوێژ قورسی و سەكینەت و سەنگینیمان پێوە دیار بێت وپەلە نەكەین، بەڵام هەندێك لە ئەهلى عیلم دەڵێن: هیچی تێدا نییە ئەگەر بەخێراییەك بڕوات كە نەشیاو نەبێت ئەگەر ترسا لەوەى ركاتێكى لەدەست بچێت وەكو ئەوەى كەسێك بچێتە ناو مزگەوتەوە ولەوكاتەدا ئیمامەكە لە ركوعدا بێت و ئەمەیش كەمێك پەلە دەكات بۆ ئەوەى پێى بگات و فریاى ركوعەكە بكەوێت بەڵام نەوەك ڕاكردنێكى خێرا بڕوات كە نەشیاو و نادروستە، و نەهى لێكراوە، ئەمە لەگەڵ ئەوەدا كە پەلەنەكردن و ئارامى باشترە تەنانەت ئەگەر ترسا لەوەى كە ركاتێكیشی بڕوات لەبەر ماناى گشتى فەرموودەكە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,١٩٠ بەش: نوێژ