حوكمی ڕكوع بردن پێش گەیشتن بە ڕیزی نوێژخوێنان لە نوێژی جەماعەتدا؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی ڕكوع بردن پێش گەیشتن بە ڕیزی نوێژخوێنان لە نوێژی جەماعەتدا؟

ئەو كەسەی كە پێش گەیشتنی بە ڕیزی نوێژخوێنان ركوع ببات ، ئەوا كەوتۆتە ناو مەكروهەوە بەڵام نوێژەكەی دروست و تەواوە إن شا‌ء الله .
بەڵگەش لەسەر ئەوە فەرموودەكەی أبی بكرەیە رضي الله عنه كە بە ركوعەوە گەیشتە پێغەمبەری خوا واتە ركوعی برد پێش ئەوەی بگات بە ریزەكە و ئەوەی بۆ پێغەمبەری خوا باس كردو ئەویش فەرمووی: (زَادَكَ اللَّهُ حِرْصًا ، وَلاَ تَعُدْ ) رواه البخاري (783)
وە زانایانی لیژنەی هەمیشەیی بۆ فەتوا دەڵێن:
" ركوع بردن بەبێ ئەوەی بگەیت بە ریزی نوێژخوێنان پێچەوانەی سوننەتەو نەهی لێكراوە وئەو فەرموودەیە(زَادَكَ اللَّهُ حِرْصًا ، وَلاَ تَعُدْ )، بەڵگەیە لەسەر نەهی كردن لەو كارە بۆ هەركەسێك بەو كارە هەستێت.
عبد العزيز بن باز – عبد العزيز آل الشيخ – عبد الله بن غديان – صالح الفوزان – بكر أبو زيد . " فتاوى اللجنة الدائمة " (المجموعة الثانية 6/220) .
شیخ ابن عثیمین رحمه الله دەڵێت:
ڕای پەسەند و دروست ئەوەیە كە ركوع نابات پێش ئەوەی بگات بەریزی نوێژخوێنان چونكە فەرموودەكە گشتیە كە دەفەرموێـت: ( لا تعد ) " انتهى من " مجموع فتاوى ورسائل العثيمين " (13/8) .

سەردان: ١,٩٣٧ بەش: نوێژى جەماعەت