گەر کۆمەڵە کەسێک بچن بۆ سەفەر دروستە نەچن بۆ مزگەوت و لە ماڵدا نوێژەکەیان بکەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر کۆمەڵە کەسێک بچن بۆ سەفەر دروستە نەچن بۆ مزگەوت و لە ماڵدا نوێژەکەیان بکەن؟

گەر كۆمەڵە كەسێك بن و مزگەوت لێتانەوە دوور بێت دروستە و كێشەی تێدا نی یە، بەڵام ئەگەر مزگەوت لێتانەوە نزیك بێت ئەوا ئێوە و خەڵكی ئەو شارە یەكسانن هیچ جیاوازیتان نی یە ، بەبەڵگەی گشتگیری ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر _ _«إذا سمعتم الإقامة فامشوا إلى الصلاة وعليكم السكينة والوقار»؛ أخرجه البخاري ومسلم واتە : كاتێك كەگوێتان لەبانگ دەبێ ئەوا بچن بۆ نوێژ بەشێوازێكی ئارام و لەسەر خۆوە .
وبەبەڵگە فەرمایشتی پێغەمبەر _ _بەو پیاوەی كەداوای مۆڵەتی لێ كرد لەنەهاتن بۆ مزگەوت پێغەمبەر _ _ پێی فەرموو : «تسمع النداء؟» قال: نعم. قال: «فأجب»؛ أخرجه مسلم
واتە : گوێ بیستی بانگ دەبی ؟ پیاوەكەش گوتی: بەڵێ. پێغەمبەریش _ _فەرمووی : دە كەواتە وەڵامی بدەرەوە و بچۆ بۆ مزگەوت .
وهەروەها بەنیسبەت نوێژی هەینی یەوە گەر ئێوە لەشارێك بوون وجومعەی تێدا كرا پێویستە لەسەرتان ئامادەی نوێژی هەینی بن ، بەبەڵگەی گشتگیری ئەم ئایەتە: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسَعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ} [الجمعة: 9]. واتە: ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان هێناوە كاتێ لەڕۆژی هەینیدا بانگ درا بۆ نوێژ ئەوا بچن و پەلە بكەن بۆ زیكر و یادی خوا كردن .
محمد بن صالح العثيمين - رحمه الله -

سەردان: ١,٩٩٨ بەش: نوێژى جەماعەت