ئایا ئافرەت تاوانبار دەبێ گەر ڕەتی بكاتەوە شوو بەگەنجێكی دیندار بكات ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئافرەت تاوانبار دەبێ گەر ڕەتی بكاتەوە شوو بەگەنجێكی دیندار بكات ؟
پرسیار:

 من كچێكم ، گەنجێكی مولتەزیم هاتە داوام ،ئەو بانگ بێژە لەیەكێك لەمزگەوتەكان ،بەڵام من پێم خۆش نی یە شووی پێ بكەم ، چونكە من خۆشیم ناوێت ، بەڵكو ڕقم لێیەتی پێش ئەوەش بێتە داوام ، ئایا من تاوان بار دەبم بەشوو نەكردم بەو كەسە وڕازی نەبوونم پێی ، وە ئەو كەسێكە لەو كەسانەیە كەخەڵك لەدینی ڕازیە.

گەر تو حەز نەكەیت شوو بەكەسێك بكەیت ، ئەوا تاوان بار نابیت،هەرچەندە كەسەكەش كەسێكی چاك بێت ، چونكە زەواج بونیات نراوە لەسەر هەڵبژاردنی پیاوێكی چاك لەهەمان كاتدا دەبێ نەفست پێی ئارام بێت و بەدڵت بێت .
كاتێ تاوان بار دەبی گەر لەبەر دینەكەی ڕقت لێی بێت ، لەو حاڵەتەدا تاوان بار دەبیت لەو ڕووەوە كە ڕقت لەكەسێكی باوەڕدارە ، و باوەڕدار پێویستە خۆشت بوێ‌ لەبەر خوا ، بەڵام خۆشەویستیت بۆی لەبەر دینەكەی پێویست ناكا لەسەرت شووی پێ بكەیت مادام لەڕووی دەروونی یەوە دڵت بەلایدا ناچێت .
"المنتقى من فتاوى الشيخ صالح الفوزان" (3/226)

سەردان: ٢,٦٩٥ بەش: ژنهێنان و شوکردن