ئایا دروستە بۆ ئافرەتان بە جلى سپیەوە نوێژ بکات لەكاتێكدا كە لەماڵی خۆیاندان ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بۆ ئافرەتان بە جلى سپیەوە نوێژ بکات لەكاتێكدا كە لەماڵی خۆیاندان ؟

شێخ محمد بن صالح العثيمين - رحمه الله - لە وەلامى ئەم پرسیارەدا دەڵێ :
گەر جلەكە داپوشەر بێت ،وجلێكی حەرام نەبێت و(موباح)بێت : ئەوا هیچ كێشەیەكی تێدا نی یە ، چونكە ڕەنگ هیچ گرنگ نی یە ، درووستە بۆ ئافرەت جلی سپی و زەرد و سور و سەوز لەبەر بكات.
هەر وەك چۆن پیاو و ئافرەت جودا و جیاوازن لەزۆر ڕووەوە ، پێویستە جیاواز بن لەشەرعدا ،هەروەك خودا فەرمانی كردووە ، ئافرەت چەند تایبەت مەندیەكی هەیە وپیاوانیش چەند تایبەت مەندیەكیان هەیە.
پرسیاركەر :
شێخى بەڕێز مانای (يفترقن قدراً ويفترقن شرعاً؟)جودای و تایبەتمەندی پیاوان و ئافرەتان لەڕووی (شەرع و تایبەت مەندییەكانی ترەوە) چی یە ؟
لەوەڵامدا شێخ (إبن عثیمین) گوتوویەتی :
(ئافرەتان جیاوازن لەپیاوان) ، چونكە خودا جیاوازی كردووە لەنێوان پیاوان وئافرەتاندا لەڕووی شێوازی درووست كردن و بونیادی جەستەییەوە ، و لەڕووی ئەقڵەوە ، و لەڕووی بینینەوە ، و شەكل و شێوازەوە ، و لەشێوازی قسەكردندا ، و لەو جیاوازیانەی تردا كە مەعلوم و ئاشكرایە ، و لە شێوازی درووست كردندا .
وبەنیسبەت جیاوازی لەڕووی شەرعەوە :
خوا لەزۆر بابەتی ئایندا جیاوازی كردووە لەنێوان پیاوان و ئافرەتاندا ، وبەتایبەت هەوڵ دان و موحاوەلە كردنی خۆشوبهاندی هەردوو ڕەگەز بەیەكتر ، ئەو كارە هەر وەك پێشتر ئاماژەمان پێ كرد : لەعنەت كراوە لەو پیاوانەی خۆیان بەئافرەتان دەشوبهێنن و لەو ئافرەتانەی كە خۆیان بە پیاوان دشوبهێنن .
هەر بۆیە ئافرەت جیهادی لەسەر واجب نی یە ،ونوێژی جەماعەتی لەسەر واجب نی یە ، ونوێژی جومعەی لەسەر واجب نی یە، ونابێ بەتەنها سەفەر بكات،بەڵكو پێویستە كەسێكی مەحرەمی لەگەڵدا بێت .
وە لە زۆر شتی تردا پیاوان وئافرەتان جودان لەیەكتر بەو شێوازەی كە لەگەڵ بونیادیاندا گونجاوە.
الشیخ محمد بن صالح العثيمين - رحمه الله -
"نور على الدرب" (8/2)

سەردان: ٢,٩٢٣ بەش: ئافرەتان