ئایا ڕێگەپێدراوە شیرپێدانی منداڵ لە دوو ساڵ زیاتربێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕێگەپێدراوە شیرپێدانی منداڵ لە دوو ساڵ زیاتربێت؟

خوای گەورە شیر پێدانی تەواوی لە دووساڵی تەواودا داناوە، وەک دەفەرموێ: ( وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَنْ يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ ) البقرة /233 .
ئیبنو کەثیر لە ڕاڤەی ئایەتی سەرەوەدا دەڵێت:
" ئەمە ڕێنمویی خوای گەورەیە بۆ دایکان کە شیر بە منداڵەکانیان بدەن بەشیر پێدانێکی کامڵ وتەواو کە بریتیە لە دوو ساڵ" تفسير ابن كثير" (1 / 633-634) .
هەروەها شێخولئیسلام ئیبنو تەیمیە ڕەحمەتی خوای لێبێت دەربارەی هەمان ئایەتی پێشو دەڵێت: "وتەی خوای گەورە: (حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَنْ يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ ) واتای ئەوە دەبەخشێت کە ئەمـە شیرپێدانی تەواوە، وشیرپێدای دوای دووساڵ خواردنێکە لە خواردنەکان" "مجموع الفتاوى" (34 / 63) .
هەروەها بەردەوام بوونی شیرپێدان لە دوای دوو ساڵەکەوە تاوان وگوناحی تێدانیە، بەتایبەت ئەگەر لە بەرژەوەندی منداڵەکە بوو.
پێشەوا قورتوبی دەفەرموێت:
" دەبێت شیرپێدانی زیاتر لە دوو ساڵ یان کەمتر لەو ماوەیە بەندبێت بە زیان نەگەیاندن بەمنداڵەکە وهەروەها لە کاتی رازیبوونی دایک وباوک" "تفسير القرطبي" (3/162) .
هەروەها زانایانی لیژنەی بەردەوامی فتوادان دەڵێن:
" ئەگەر بزانرێت کە شیر پێدان ماف وبەرژەوەندی منداڵەکە وڕێگەپێدراو نیە پێش دوو ساڵەکە شیری لێببڕێتەوە ئەگەر زیانی پێبگەیەنێت، هەروەها ڕێگەپێدراوە کە دایک بەردەوام بێت لەسەر شیرپێدانی منداڵەکەی لە دوای دوو ساڵەکەوە ئەگەر لە بەرژەوەندی ولادانی زیان بوو لەسەر منداڵەکەی، ئیبنولقیم رەحمەتی خوای گەورەی لێبێت لە کتێبی (تحفة المودود في أحكام المولود) دەفەرموێت: ڕێگەپێدراوە کە دایک بەردەوام بێت لەشیرپێدانی منداڵەکەی دوای دووساڵەکە تاوەکو نیوەی ساڵی سێەم یان زۆربەی ساڵی سێیەم"
"فتاوى اللجنة الدائمة" (21 / 60) .
کەواتە بەم شێوەیە هیچ گوناح وتاوانی تێدا نیە ئەگەر شیرپێدانەکە زیاتربێت لە دوو ساڵ، بەڵام دەبێت سەیری بەرژەوەندی منداڵەکە بکرێت.

سەردان: ٥,٤٨٣ بەش: پەروەردەى منداڵ