ئایا واجبە لەسەر دایک یان باوک لەبەخشیندا دادپەروەر بێت لە نێوان منداڵەکانیدا ؟ چ کاتێک دروستە زیاتر بدات بە کوڕەکان وەک لە کچەکان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا واجبە لەسەر دایک یان باوک لەبەخشیندا دادپەروەر بێت لە نێوان منداڵەکانیدا ؟ چ کاتێک دروستە زیاتر بدات بە کوڕەکان وەک لە کچەکان؟

یەکەم :
خوای پەروەردگار دادپەروەری واجب کردووە لەنێوان منداڵاندا جا چ کوڕ بن یاخود کچ .
نوعمانی کوڕی بەشیر دەڵێت : أن أباه أتى به إلى رسول الله فقال : إني نحلتُ
( أي : وهبت ) ابني هذا غلاماً ، فقال : أكلَّ ولدك نحلتَ مثلَه ؟ قال : لا ، قال : فارجعه .
رواه البخاري (2446) ومسلم (1623) .
واتە : باوکم بردمی بۆ لای پێغەمبەری خوا ، گوتی : من خزمەت کارێکم بەخشیوە بەم کوڕەم ،
پێغەمبەری خوا فەرمووی :
ئایا هەموو منداڵەکانت هاوشێوەی ئەم خزمەت کارت پێ بەخشیون ؟
گوتی : نەخێر .
فەرمووی : دە بیگێڕەوە و پێی مەبەخشە .

جا کاتێ ڕێزی منداڵێکی دا بەسەر ئەوانی تردا ودیاری پێ بەخشی ئەوا واجبە لەسەری دادپەروەر بێت لەنێوانیاندا ، ئەوەش بەیەکێک لەم دوو ڕێگایە دەبێت :
یان دەبێ دیاریەکەی لێ وەربگرێتەوە ، وە یاخود دیاری بەوانی تریش ببەخشێت .
بڕوانە "الموسوعة الفقهية" (11/359) .

دووەم :
دایکیش هەروەک باوک وایە نابێت جیاوازی لەنێوان منداڵەکانیدا بکات ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : ( اتَّقُوا اللَّهِ ، وَاعْدِلُوا بَيْنَ أَوْلادِكُمْ ) .
واتە : لەخودا بترسن ودادپەروەر بن لەنێوان منداڵەکانتاندا .

وەهەروەها چونکە دایکیش بەهەمان شێوەی باوکە کاتێ دیاریەک ببەخشێت بەمنداڵێکی وبەوانی تری نەبەخشێت دەبێتە هۆکاری ڕق وکینە ودوو بەرەکی لەنێوان منداڵەکاندا ، هەر بۆیە دایکیش هەمان حوکمی باوکی هەیە " انتهى . "المغني" (8/261) .

سێیەم :
دابەش کردنی شەرعی بەگوێرەی دابەش کردنی میراتە لەلایەن باوکەوە بۆ منداڵەکانی ، هەر کوڕێک دوو هێندەی کچێکی دەدرێتێ ؛ چونک ئەوا داد پەروەرترین دابەش کردنە چونکە خودا بەو شێوەیە دابەشی کردووە .

شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله لە "الاختيارات" ( ص 184) دا ، دەڵێت :
واجبە دادپەروەری لەنێوان منداڵەکاندا بەگوێرەی بەرکەوتەیان لەمیراتدا ، ئەوەش مەزهەبی ئیمام ئەحمەدە " انتهى .

وە شريح القاضي بەپیاوێکی گوت کەماڵەکەی لەنێوان منداڵەکانیدا دابەش کردبوو :
بیان گێڕەوە بۆ دابەش کردنەکەی خودا وبەو شێوەیەیی کەفەرزی کردووە و دابەشی کردووە .
رواه عبد الرزاق في مصنفه .

وە عطاء دەڵێت :
ئەوان ،واتە :هاوەڵان ماڵیان دابەش نەدەکرد تەنها وەک ئەو دابەش کردنە نەبێت لەکەلەقورئاندا هاتووە .
انظر "المغني" (8/261) .

وە لە "فتاوى اللجنة الدائمة" ( 16/197) دا ، هاتووە :
"پێویستە لەسەر باوکت کاتێ ویستی ماڵەکەی یاخود بەشێک لەماڵەکەی دابەش بکات لەنێوان منداڵەکانیدا با بەگوێرەی میرات دابەشی بکات لەنێوان کوڕان وکچاندا ،بۆ هەر کوڕێک دوو بەقەد کچێکی پێ بدرێت " انتهى .

چوارەم :
گەر منداڵەکان گەورە بوون لەو کاتەدا دروستە بۆ دایک یاخود باوک شتێک بدات بەیەکێک لە منداڵەکانی بەڵام بەڕەزامەندی ئەوانی تر بێ ئەوەی ئیحڕاج بن وشەرم بکەن لەوەی ناڕازی خۆیان دەربڕن .

وە الشيخ ابن باز رحمه الله دەڵێت :
پێویستە لەسەر باوکان دادپەروەر بن لەنێوان منداڵەکانیاندا جا چ کچ بن یاخود کوڕ بەگوێرەی میرات ، دروست نی یە بۆ باوک شتێک بەتایبەت ببەخشێت بەیەکێک لەمنداڵەکانی تەنها بەڕەزامەندی ئەوانی تر نەبێت گەر گەورە بوون وعاقڵ بوون ، ونابێ ڕازی بوونەکەیان لەترسی باوکیان بێت ، بەڵکو دەبێت بەئارەزوی خۆیان بێت بەهۆی ترس وهەڕەشەوە نەبێت ، جا جیاوازی نەکردن لەنێوانیاندا لەهەموو حاڵەتێکدا چاکترە و ئارام بەخشترە بەدڵ ، لەبەر ئەم فەرموودەی پێغەمبەر : ( اتقوا الله واعدلوا بين أولادكم ) متفق على صحته " انتهى .
واتە : لەخودا بترسن ودادپەروەر بن لەنێوان منداڵەکانتاندا .
"مجموع فتاوى الشيخ ابن باز" (9/452) .

وەهەروەها الشيخ رحمه الله دەڵێت :
بێگومان هەندێ لەمنداڵەکان لەوانی تر چاک ترن ، ئەمە شتێکی مەعلومە ، بەڵام بۆ باوک نی یە بەو هۆیەوە ڕێزی هەندێک بدات بەسەر ئەوانی تردا ، بەڵکو پێویستە لەسەری دادپەروەر بێت ، لەبەر ئەم فەرموودەی پێغەمبەر : ( اتقوا الله واعدلوا بين أولادكم )
واتە : لەخودا بترسن ودادپەروەر بن لەنێوان منداڵەکانتاندا .

جا دروست نی یە بۆ باوک جیاوازی لەنێوان منداڵەکانیدا بکات لەبەر ئەوەی ئەمیان چاک ترە لەوی تریان یاخود لەگەڵ باوکیدا باشترە ، بەڵکو پێویستە دادپەروەر بێت ، وئامۆژگاری هەموان بکات تاوکو چاک بن وگوێڕایەڵی خودا وپێغەمبەرەکەی بکەن ؛ جا وەک ئاماژەمان پێدا نابێ جیاوازیان لەنێواندا بکرێت لەبەخشینی دیاری وهەرشتێکی تردا ، بەڵکو هەموویان یەکسانن لەمیراتدا وبەخشینیش بەگوێرەی میرات دەیاندرێتێ ، دادپەروەر دەبێت لەنێوانیاندا بەوشێوەیەیی کەلەشەرعدا هاتووە ، بۆ هەر کوڕێک دوو هێندەی کچێکی دەدرێتێ ، جا گەر هەزاری بەخشی بەکوڕەکەی ئەوا دەبێ پێنج سەد ببەخشێت بەکچەکەی ، جا گەر گەورە بوون ولەمافی خۆیان خۆش بوون ، وگوتیان :
ئەوەندە وئەوەندە ببەخشە بەبراکەمان و زۆر بەڕونی ڕێگایان دا ، بۆ نموونە گەر گوتیان : ئێمە ڕێگە دەدەین سەیارەیەکی بدەیتێ یاخود فڵانە شتی بدەیتێ ...
وباوکەکە زانی کەڕێگە دانەکەیان حەقیقەتەو لەشەرما یاخوود لەترسا نی یە ئەو کات دروسته شتێک ببەخشێت بەوەی منداڵەکانی تری ڕێگەیان پێداوە .

جا ئەوەی مەبەست بێت لێرەدا ئەوەیە :
هەوڵی دادپەروەری بدات گەر منداڵەکانی بچوک بن تەنها کاتێ نەبێت گەر گەورە بوون جا کچ بن یاخود کوڕ و ڕێگەیان دا شتێک بدرێت بەیەکێکیان لەبەر هۆکارێکی تایبەت ئەوا ئەو کات دروستە ، ئەوان حەقی خۆیانە کەئەو کارە بکەن ڕێگە بدەن بەباوکیان " انتهى .
"مجموع فتاوى الشيخ ابن باز" (9/235) .

هەر بۆیە پێویستە لەسەر دایکت دادپەروەر بێت لەو ماڵەدا ، هەر کوڕێک دوو هێندەی کچێکی دەدرێتێ ، خۆ ئەگەر هەندێکتان زیاتری پێ بەخشرا بەڕەزامەندی ئەوانی تر ئەوا دروستە إن شاء الله تعالى .
والله أعلم .

سەردان: ٣,٥٨٣ بەش: پەروەردەى منداڵ