دروستە پیاوێک پێش مردنى میراتەکەى دابەش بکات بەسەر منداڵەکانى؟ یاخود تەنها بەسەر کوڕەکانیدا دابەشی بکات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە پیاوێک پێش مردنى میراتەکەى دابەش بکات بەسەر منداڵەکانى؟ یاخود تەنها بەسەر کوڕەکانیدا دابەشی بکات ؟

هەندێ لەزانایان دەڵێن : دروستە بۆ کەسی نەخۆش میراتەکەی دابەش بکات بەسەر میرات گرەکانیدا بەو شێوەیەیی کەمیرات دابەش دەکرێت ، بەڵام ئەو کارە هەڵەیە و تەواو نی یە چونکە :

یەکەم : چونکە پەلە کردنە لەشتێکدا کە هێشتا ڕووی نەداوە و کاتی نەهاتووە ،خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ﴿ وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ ٲزواجکم ٳن لم یکن لهنَّ ولد ﴾[النساء:12]
واتە : نیوەی ئەو ماڵەتان بۆ هەیە کە خێزانەکانتان لەدوای مردنی خۆیان بەجێیان هێشتووە کاتێ گەر منداڵیان نەبوو .

جا مادام مرۆڤ هێشتا لەژیاندا ماوە ئەوا هیچ شتێکی بەجێ نەهێشتووە تاوەکو دابەش بکرێت .

دووەم : دوور نی یە یەکێک لە میرات گرەکانی پێش ئەو بمرن ، ڕاستە ڕەنگە ئەو توشی نەخۆشیەکی سەخت بوبێت ومردنی زۆر نزیک بێت بەڵام ڕەنگە یەکێک لەمیرات گرەکانی توشی ڕوداوێک ببن و بمرن ئەو کات میرات گر دەبێت بەمیرات لێ گیراو .

سێیەم : گەر ئەو میراتەی لەنێوانیاندا دابەش کرد ، ڕەنگە یەکێکیان تیجارەت بەو ماڵەوە بکات وزۆر زیاد بکات تا وای لێ بێت بەتەنها بەقەد هەموو میرات گرەکانی تری لێ بێت ،حەتمەن ئەوەش شتێک لەدڵیاندا دروست دەکات ، هەر چەند ئەمە هیچ شتێکی تێدا نی یە و ناشبێت هیچ کاریگەریەکی هەبێت بەڵام ئەوە ڕوو دەدات ؛ هەر بۆیە ئێمە وا دەبینین پەلە نەکەیت و خودا چۆنی داناوە ئێمەش هەر وا بکەین کەئەویش ئەوەیە میرات بوونی نی یە و هیچ کات دابەش ناکرێت دوای مردن نەبێت .
وەڵامى زاناى پایەبەرز محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

پاشان بەنیسبەت ئەوەی تەنها بەسەر کوڕەکانیدا میرات دابەش بکات حەتمەن ئەوەش یەکێکە لەو ستەمە بڵاوانەی کە تائێستاش هەندێ باوک و برا لەکچان وخوشکانی خۆیانی دەکەن وبێ بەشیان دەکەن لەو میراتەی کەخودای پەروەردگار لەقورئانەکەیدا ولەچەندین ئایەتدا بۆی دەس نیشان کردوون .
وەک فەرموویەتی : ( لِلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيبًا مَفْرُوضًا )
واته : كه‌سێك كه‌ ئه‌مرێ ئه‌گه‌ر كوڕی له‌دوای خۆی به‌جێ هێشت ئه‌و كوڕانه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ دایك و باوك و خزمه‌ نزیكه‌كانیان به‌جێی دێلن به‌شی خۆیان هه‌یه‌ له‌و میراتیه‌ [وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ] به‌هه‌مان شێوه‌ ئافره‌تانیش ئه‌گه‌ر دایك و باوكیان مرد یان خزمى نزیكیان مردو میراتیان به‌جێ هێشت ئه‌مانیش به‌شی خۆیان له‌و میراتیه‌ هه‌یه‌، كه‌ له‌ سه‌رده‌مى نه‌فامیدا به‌شی ئافره‌تیان نه‌ئه‌داو ئافره‌تیان له‌ میراتی بێبه‌ش ئه‌كرد [مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيبًا مَفْرُوضًا (7)] ئیتر ئه‌گه‌ر زۆر بێت یان كه‌م ئه‌مه‌ به‌شێكی دیاریكراو و حه‌قێكه‌و خوای گه‌وره‌ جێگیری كردووه‌و نابێ بێبه‌شیان بكه‌ن .

جا بڕوانە لەم ئایەتە پیرۆزەدا هەروەک چۆن باسی میراتی پیاو کراوە بەهەمان شێوە باسی میراتی ئافرەتیش کراوە .

بۆیە بەهیچ شێوەیەک دروست نی یە ئافرەتان بێ بەش بکرێن لەمیرات ، بەڵکو پێویستە دوای ئەوەی باوکیان وەفات دەکات سەردانی مامۆستایەکی ئاینی شارەزا بکەن بۆ دابەش کردنی میراتەکە بەسەر هەموو منداڵەکانیدا جا چ کوڕ بن یاخود کچ بەو شێوەیەیی کەلەقورئاندا هاتووە وڕوون کراوەتەوە .

سەردان: ٢,٨٨٩ بەش: پەروەردەى منداڵ