لە چ تەمەنێکەوە منداڵەکەم فێرى دین بکەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە چ تەمەنێکەوە منداڵەکەم فێرى دین بکەم؟

منداڵان فێری دین دەكرێن كاتێك كە دەگەن بە تەمەنێك كە توانای جیاكردنەوەی شتەكانیان هەبێت لەبەر فەرموودەی: ‏‏(‏مروا أولادكم بالصلاة لسبع واضربوهم عليها لعشر وفرقوا بينهم في المضاجع‏)‏ ‏[‏رواه أبو داود في ‏"‏سننه‏"‏ ‏(‏1/130‏)‏ من حديث عمرو بن شعيب عن أبيه عن جده رضي الله عنهم‏‏‏]‏ جا كە گەیشتە ئەو تەمەنە ئیتر باوكەكە فێری دینی دەكات ولەسەر خێر پەروەردەی دەكات بەوەی كە فێری قورئانی بكات و هەرچی توانی لەسەر فەرمودەیش، وە حوكمە شەرعیەكان ئەوانەی دەگونجێن بۆ تەمەنی ئەو لەوكاتەدا وەكو چۆنێتی دەستنوێژ و نوێژكردن و زیكرەكانی خەوتن و هەستان لە خەو و خواردن و خواردنەوە، چونكە كە دەگات بەو تەمەنە ئیتر تێدەگات و فامی ئەوەی هەیە كە فەرمانی بەچی پێ دەكرێت و لەچیش رێگری لێ دەكرێت، وە هەروەها رێگری لێ دەكات لە كارو گوفتاری نەشیاو ونادروست وەكو درۆ و فیتنەیی و هاوشێوەكانی، بۆ ئەوەی هەرلەسەرەتاوە لەسەر ئەنجامدانی خێر و چاكە ونەكردنی خراپە پەروەردە بێت، ئەمەش لەڕاستیدا كارێكی هەرەگرنگ ولەپێشینەیە كە زۆرێك لە خەڵكی لێ بێ ئاگا و كەمتەرخەمن لەگەڵ منداڵەكانیاندا.
زۆرێك لەخەڵكی گرنگی نادەن بە كاروباری منداڵەكانیان و بەرەو خێرو چاكە ئاراستەیان ناكەن، و وازیان لێ دەهێنن و فەرمانی نوێژیان پێ ناكەن، بەڵكو لەبری ئەوە لەسەر نەزانی و نەفامی كاری نابەجێ گەورە دەبن و تێكەڵی كەسانی خراپ دەكەن لەسەر شەقام و وانەكانیان وەلا دەنێن وپشتگوێی دەخەن، هەتا جگە لەوانەش لە شتەخراپەكانی تر كە زۆرێك لە منداڵانی موسڵمانی لەسەر پەروەردە دەبن بەهۆی كەمتەرخەمی باوكەكانیانەوە، چونكە ئێستا ئەوان بەرپرسن لەسەریان و خوای گەورە ئەو ئەركەی بەوان سپاردووە، قال ‏:‏ ‏(‏مروا أولادكم بالصلاة لسبع واضربوهم عليها لعشر وفرقوا بينهم في المضاجع‏)‏ ‏[‏رواه أبو داود في ‏"‏سننه‏"‏ ‏(‏1/130‏)‏ من حديث عمرو بن شعيب عن أبيه عن جده رضي الله عنهم‏‏‏]، ئەمەش ئەمرە و بەرپرس كردنی باوكانە، وئەوەی فەرمانی نوێژ بەمنداڵەكەی ناكات ئەوا سەرپێچی فەرمانی پێغەمبەری خوای كردووە و كارێكی حەرامی كردووە و واجبێكی واز لێ هێناوە كە پێغەمبەری خوا پێویستی كردووە لەسەری.
وقال ‏:‏ ‏(‏كلكم راع وكلكم مسئول عن رعيته‏)‏ ‏[‏رواه الإمام البخاري في ‏"‏صحيحه‏"‏ ‏(‏8/104‏)‏ من حديث عبد الله بن عمر رضي الله عنهما‏‏‏]‏ هەندێك لەباوكان بەداخەوە سەرقاڵن بەدونیا و ئاوڕ لەمنداڵەكانیان نادەنەوە و هیچ كاتێكیان بۆ تەرخان ناكەن، و بەڵكو هەموو كاتەكانیان تەنها بۆ دونیایە و ئەمەش مەترسیەكی گەورەیە كە زۆربوە وبەربڵاوە لە وڵاتە موسڵمانەكاندا كە پەروەردەی منداڵەكان خراپ بووە و وایان لێ هاتووە كە نەبۆ دین و نەبۆ دونیا دەشێن، ولا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم‏.‏
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٣,٩٩٠ بەش: پەروەردەى منداڵ