ئایا دروستە سزای مناڵەکانمان بدەین ئەگەر هاتوو هەڵەیەکیان ئەنجام دا؟ بە لێدان یان بە دانانی بیبەری توون لە دەمیان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە سزای مناڵەکانمان بدەین ئەگەر هاتوو هەڵەیەکیان ئەنجام دا؟ بە لێدان یان بە دانانی بیبەری توون لە دەمیان؟

ئەدەب دانی منداڵ بەلێدان ڕێگەپێدراوە ئەگەر گەیشتبێتە تەمەنێک لێدانەکە ئەدەبی بدات، ئەویش بەشێوەیەکی گشتی لە دە ساڵانەوە دەست پێدەکات؛ بەڵام پێدانی شتێکی گەرم ئەوە ڕێگەپێدراو نیە؛ چونکە ئەمە کاریگەرى لەسەری دەبێت، ولەوانەیە ببێتە هۆی دروست بوونی تۆقلە لە سەر زمانی یان تاڵییەک لە گەدەیدا؛ ئەمەیش دەبێتە هۆی دروست بوونی زیان، بەڵام لێدان جەستەیی ئەوا لە ڕووکەش دایە وئاساییە ئەگەر ئەدەبی پێ وەرگرت؛ بەمەرجێ لێدانێکی توند نەبێ۰
بۆ سوودی زیاتر:
بەڵام مەرجە بۆ ڕێگەدان بەلێدان:
یەکەم: دەبێت تەمەنی مناڵەکە گونجاو بێت بۆ ئەدەب دان؛ منداڵێک نەزانێت مەبەست لە لێدان چیە نابێت لێیبدرێت.
دووەم: ئەبێت ئەو کەسەی ئەدەبی دەدات بەخێوکەری مناڵەکە بێت.
سێیەم: نابێت زیادە ڕەوی لە چەندێتی لێدان وچۆنێتی وجۆر وشوێنیدا بکرێت.
چوارەم: دەبێت ئەدەب دانەکە بەرامبەر کارێک بێت شیاوی لێدان بێت.
پێنجەم: دەبێت مەبەست لە لێدانەکە ئەدەب دان بێت نەوەک تۆڵەسەندنەوەبێت، گەر وانەبێت ئەوا ئەو کەسە ئەدەب دەر نیە بەڵکو سەرخەری نەفسی خۆیەی.

سەرچاوە: القول المفيد شرح كتاب التوحيد
محمد بن صالح العثيمين

سەردان: ٣,٨٦٧ بەش: پەروەردەى منداڵ