ئایا حوكمی وتنی بسم الله الرحمن الرحیم بەدەنگی بەرز چیە لە نوێژە جەهریەكاندا (بەیانی ومەغریب و عیشا) بۆ ئیمام؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی وتنی بسم الله الرحمن الرحیم بەدەنگی بەرز چیە لە نوێژە جەهریەكاندا (بەیانی ومەغریب و عیشا) بۆ ئیمام؟

بە دەنگی بەرز وتنی بسم الله لەو نوێژانەدا ئەگەر هەدێ‌ جار بیانكەیت ئەوا هیچی تێدا نیە بەڵام بەردەوام بوون لەسەری نابێت و دروست نیە، چونكە ئەوەی كە جێگیربوەو سەلمێنراوە لە پێغەمبەری خواوە ، وە هەروەها لە جێنشینە راشدینەكانەوە ئەوەیە كە دەنگ بەرز نەكراوەتەوە لە ووتنیدا ، و بەڵكو بەدەنگی بەرز فاتیحەیان خوێندوەو بەدوایدا سورەتێكی تر.
بەڵام لە بسم الله دا نەهاتووە كە ئەوان دەنگیان بەرز كردبێتەوە لە وتنیدا بە هەمیشەیی، جا بۆیە نابێـت لەسەر ئەو كارە بەردەوام بیت بەڵام جارجار هیچی تێدا نیە.
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٣,٥٦٤ بەش: چۆنێتى نوێژ