حوکمی کەسێک کە لە نوێژەکەیدا کەمێک لار وەستاوە بەئاڕاستەی قیبلە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کەسێک کە لە نوێژەکەیدا کەمێک لار وەستاوە بەئاڕاستەی قیبلە
پرسیار:

ئەگەر بۆ كەسێكى نوێژخوێن ڕوون بوویەوە و دەركەوت كەمێك لار وەستاوە لەنوێژەكەیدا بەئاراستەى قیبلەدا ئایا نوێژەكەى دووبارە بكاتەوە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

لاریەكى كەم زیانى نییە وئاساییە، ئەمە بۆ كەسێك كە لە ناو مزگەوتى حەرام نەبێت، چونكە مزگەوتى حەرام قیبلەى نوێژخوێن تێیدا بریتیە لە خودى كەعبە

لاریەكى كەم زیانى نییە وئاساییە، ئەمە بۆ كەسێك كە لە ناو مزگەوتى حەرام نەبێت، چونكە مزگەوتى حەرام قیبلەى نوێژخوێن تێیدا بریتیە لە خودى كەعبە، بۆیە زانایان دەڵێن: هەركەس بتوانێت كەعبە ببینێت ئەوا واجب دەبێت لەسەرى كە ڕووى تێبكات، هەربۆیە ئەگەرهاتوو نوێژخوێن لە حەرەمدا بۆلاى كەعبە نوێژى كرد نەك بەئاراستەى خودى كەعبە ئەوا نوێژەكەى تەواو نییە و دەبێت دووبارەى بكاتەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: (فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَه) (البقرة: من الآية144) واتە: ئەى پێغەمبەر ڕوو لە مزگەوتى حەرام بكە . وە ئێوەش ـ ئەى موسڵمانان ـ لەهەر شوێنێك بوون و ویستتان نوێژ بكەن ئەوا ڕووبكەن بەرەو مزگەوتى حەرام كە لە ( مەككە ) ـدایە .

بەڵام ئەگەر كەسێك دووربوو لە كەعبەوە ونەیدەتوانى بیبینێت با لە مەككەش بێت ئەوا واجبە ڕوو لە ئاراستەكەى بكات، وە لاریەكى كەمیش زیانى نییە، بۆیە پێغەمبەرى خوا بە خەڵكى مەدینەى فەرموو: ((ما بين المشرق والمغرب قبلة)) واتە: نێوانى رۆژهەڵات و رۆژئاوا قیبلەیە. چونكە خەڵكى مەدینە ڕوودەكەنە باشور، وبەوهۆیەوە هەموو ڕووبەرى نێوان رۆژهەڵات ورۆژئاوا بۆ ئەوان قیبلەیە، بەهەمان شێوە بەوانەى كە ڕوو دەكەنە رۆژئاوا بۆ نوێژ دەڵێین: نێوانى باكور وباشور قیبلەیە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٢,٠٩٧ بەش: چۆنێتى نوێژ