حوکمی نوێژکردن بە لەشگرانیەوە بە نەزانین: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی نوێژکردن بە لەشگرانیەوە بە نەزانین
پرسیار:

كەسێك نوێژ دەكات و دواى نوێژەكە بۆى ڕوون دەبێتەوەو بۆى دەردەكەوێت كە دەستنوێژى نییە تەنانەت لەشگرانیشە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

هەر کەسێک نوێژى کرد و پاشان بۆى دەركەوت كە لەشى گران بووە ئەوا واجبە لەسەرى خۆشی بشوات و نوێژەکەى دوبارە بکاتەوە .

هەركەسێك نوێژى كرد و پاشان دواى تەواوبونى نوێژەكە بۆى دەركەوت كە دەستنوێژى نییە ئیتر لەشگران بێت یان دەستنوێژ نەبوونى ئاسایی، ئەوا واجبە لەسەرى كە بێ دەستنوێژیەى نەهێڵێت و نوێژەكە دووبارە بكاتەوە چونكە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: ((لا يقبل الله صلاة بغير طهور))(١)

 واتە: خواى گەورە نوێژ بەبێ دەستنوێژ وەرناگرێت.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


) أخرجه مسلم: كتاب الطهارة/ باب وجوب الطهارة للصلاة .