حوكى نوێژكردن چییە لە پشتى ئیمامێكەوە كە نوێژى سوننەت دەكات وەكو ئەوەى نوێژى عیشا بكات لەگەڵ ئەوانەى نوێژى تەراویح دەكەن؟
هیچی تێدا نییە بۆ كەسێك كە نوێژى عیشا لە پشت كەسێكەوە بكات كە نوێژى تەراویح دەكات، و پێشەوا ئەحمەد – رحمەالله- دەقى لەسەر ئەو بابەتە هەیە جا ئەگەر رێبوار بێت و بگات بە ئیمامدا لەسەرەتاى نوێژەكەوە ئەوا لەگەڵیدا سەلام دەداتەوە ئەگەرنا ئەوەى ماوە تەواوى دەكات كە ئیمام سەلامى دایەوە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –