ئەوانەى لە دواى ئیمام نوێژ دەكەن دەبێت سورەتى فاتیحە بخوێنن؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەوانەى لە دواى ئیمام نوێژ دەكەن دەبێت سورەتى فاتیحە بخوێنن؟
پرسیار:

1- كاتێك ئیمام سورەتى فاتیحە دەخوێنێت دواى ئەوە سورەتێكى تر دەخوێنێت ئەوانەى لە دواى ئیمام نوێژ دەكەن دەبێت سورەتى فاتیحە بخوێنن؟

2- وە كاتێك ئیمام لە ركوع هەڵدەسێتەوە ئەوانەى لە دواى نوێژ دەكەن دەبێت بڵێن سمیع الله لمن حمد یان دەبێت بڵێن ربنا ولك الحمد؟ خوا جەزاتان بداتەوە.

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
خوێندنى قورئان بۆ ئەو كەسانەى لە پشتى ئیمامەوە نوێژ دەكەن لە نوێژێكدا كە ئیمام دەنگى بەرز دەكاتەوە لە خوێندنەوەى قورئاندا زانایان وەك شێخ ئەلبانى ڕەحمەتى خواى لێ بێ ئەوڵێ پێویست ناكات بخوێنرێت وەك لە كتێبى (صفة الصلاة النبي) دا ئەمەى بەجوانى یەكلاكردۆتەوە بەڵگەشى ئەم فەرموودەیەیە كە ئیمامى مالك و الحمیدى و البخاري لە (جزء)ە كەیدا و أبوداود و أحمد ڕیوایەتیان كردووە (انصرف من صلاة جهر فيها بالقراءة (وفي رواية انها صلاة الصبح) فقال: هل قرأ معي منكم أحد آنفاً فقال رجل: نعم، أنا يارسول الله فقال إني أقول مالي أنازع) قال أبو هريرة فانتهى الناس عن القراءة مع رسول الله فيما جهر فيه رسول الله بالقراءة حين سمعوا ذلك من رسول الله (وقرؤوا في نفسهم سرّا قيما لا يجهر فيه الإمام)
واتە: پێغەمبەرى خوا لە نوێژێك تەواو بوو كە بەدەنگى بەرز قورئانى تێدا دەخوێند (لە ڕیوایەتێكدا: نوێژى بەیانى بوو) فەرمووى: ئایا كەس لە نوێژەكەدا لەگەڵمدا خوێندى، پیاوێك گووتى: بەڵێ ئەى پێغەمبەرى خوا ئەویش فەرمووى: ووتم بۆیە یەكێك دەنگى تێكەڵ دەبێت لەگەڵ دەنگى من. أبو هریرە ئەڵێ: لەدواى ئەمەوە ئیتر خەڵكى لە نوێژێكدا كە پێغەمبەرى خوا دەنگى تیا بەرز بوایە ئەوان قورئانیان نەدەخوێند.(وە لەدواى ئیمام دەنگى بەرز نەدەكرد بە دەنگى نزم دەیانخوێند).
وە زانایانى تر وەك شێخ ابن باز ڕەحمەتى خواى لێ بێ وتوویەتى: دەبێ سورەتى فاتیحە لە هەردوو حاڵەتى دەنگ بەرزكردنەوە و نزمكردنەوە بخوێنرێت بەڵگەش ئەم فەرموودەیەیە كە دەفەرموێ:: (لا صلاة لمن لم يقرأ فيها بفاتحة الكتاب) رواه البخاري ومسلم.
جا هەركەس هەر یەك لەمانەبكات دواى دیراسە كردنى بەڵگەكان إن شا ءالله هیچى لەسەر نییە چونكە مەسەلەیەكە خیلافى تیادایە بە بەڵگە.
وە سەبارەت بە پرسیارى دووەم دەڵێم: لە نوێژى جەماعەت دا ئەوانەى لە پشتى ئیمامەوە نوێژ دەكەن لە كاتى هەستانەوە لە ڕوكوعدا ئەڵێن سمع الله لمن حمده ئەمە ڕاى پەسەندە وەك شێخ ئەلبانى لە كتێبى (صفة الصلاة النبي) باسى كردووە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٩٤٩ بەش: نوێژى جەماعەت