حوکمی نوێژکردن لەگەڵ ئەو نوێژەی لە تەلەڤزیۆتەوە پەخش دەکرێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی نوێژکردن لەگەڵ ئەو نوێژەی لە تەلەڤزیۆتەوە پەخش دەکرێت
پرسیار: ئایا دروستە لەگەڵ ئەو نوێژەى كە پەخش دەكرێت لە تیڤیەوە یان رادیۆوە نوێژ بكەیت بەبێ ئەوەى ئیمام ببینیت بەتایبەت ئافرەتان؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

دروست نییە كەسێك لە شوێن ئیمامێكەوە نوێژ بكات بەهۆى تەلەفزیۆنەوە یان رادیۆوە لەبەر ئەوەى مەبەست لە نوێژى جەماعەت بریتیە لە كۆبوونەوە، بۆیە دەبێت ئەو كۆبونەوەیەش لەیەك شوێندا بێت یان ریزەكان بەیەكترەوە لكابن وپێكەوە بن.

دروست نییە كەسێك لە شوێن ئیمامێكەوە نوێژ بكات بەهۆى تەلەفزیۆنەوە یان رادیۆوە لەبەر ئەوەى مەبەست لە نوێژى جەماعەت بریتیە لە كۆبوونەوە، بۆیە دەبێت ئەو كۆبونەوەیەش لەیەك شوێندا بێت یان ریزەكان بەیەكترەوە لكابن وپێكەوە بن، بۆیە دروست نییە لەشوێن ئیمامێكەوە نوێژ بكرێت بە هۆى تیڤی یان رادیۆوە لەبەر بەدى نەهاتنى ئەو مەبەستانە، وە ئەگەر ئێمە رێگەبەوە بدەین ئەوا هەموو كەسێك دەتوانێت لەماڵەوە پێنج فەرزەى نوێژ و بگرە هەینیش بەو شێوەیە بكات، ئەمەش پێچەوانەى مەشروعیەتى جومعە وجەماعەتە، هەربۆیە بۆ هیچ كەسێك دروست نییە ئافرەت بێت یان جگە لە ئافرەت. والله الموفق.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٢٦٣ بەش: نوێژى جەماعەت