مزگەوتێك لاى ماڵمانە ناچم بۆ جەماعەت چونكە كەسانێكى عنسورى تێدایه...: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مزگەوتێك لاى ماڵمانە ناچم بۆ جەماعەت چونكە كەسانێكى عنسورى تێدایه...
پرسیار:

سەرەتا زۆر سوپاسى ئەو سایتە جوانەتان لێ دەەم پرسیارەكەم ئەوەیە مزگەوتێك لاى ماڵمانە ناچم بۆ جەماعەت چونكە كەسانێكى عنسورى تێدایە مەبەستم ئەوەیە خۆپەرستن خۆیان بە خاوەنى مزگەوتەكە دەزانن ئایا گوناهبار دەبم سوپاس بۆ وەڵام دانەوەتان.

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
ڕۆشتن بۆ مزگەوت بۆ ئەنجامدانى نوێژە فەرزەكان واجبە و دەبێ موسڵمان نوێژەكانى لە مزگەوتدا بكات ئەنجا نوێژ لە مزگەوت كردن دروشمێكى ئاشكرا و گەورەی موسڵمانانە و نابێ لەبەر هیچ هۆیەك لە دەست بدرێت وە پێویستە خۆمان لە فێڵەكانى شەیتان بپارێزین چونكە ئەو بەچەندین ڕێگە ڕێگەمان لێ دەگرێت خواى گەورە پەناى هەموو لایەكمان بدات.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١,٧٥٢ بەش: نوێژى جەماعەت