ئایا ژن دەتوانێت ئیمامی جەماعەتی پیاوان بكات مەحرەم و نامەحرەم ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ژن دەتوانێت ئیمامی جەماعەتی پیاوان بكات مەحرەم و نامەحرەم ؟

بسم الله الرحمن الرحيم
نەخێر بە هیچ شێوەیەك دروست نى یە بۆ ژن كە ئیمامەت بكات بۆ پیاوان مەحرەم بن یان نامەحرەم بن بە كۆڕای زانایانی ئیسلام.
وە زانایان ئەم فەرموودەیە دەكەنە بەڵگە كە پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی: ((لن يفلح قوم ولوا أمرهم امرأة)) [: (صحيح البخاري)] .
واتە: هیچ قەومێك سەركەوتو نابێت ئافرەت بكەن بە سەرپەرشتیاری كارەكانیان.
وە لە مێژووی ئیسلامدا هیچ حاڵەتێك نەبووە كەوا تێیدا ئافرەت پێشنوێژی بكات بۆ پیاوان !!!
بەڵام ئافرەت دەتوانێت پێشنوێژی بكات بۆ ئافرەت.
لە لایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٤٥٩ بەش: نوێژى جەماعەت