ئایا كەمئەندامی عوزرە و دروستە بۆمان نوێژ لەماڵەوە بكەین؟ یان باشتر وایە برۆین نوێژ لە مزگەوت بكەین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا كەمئەندامی عوزرە و دروستە بۆمان نوێژ لەماڵەوە بكەین؟ یان باشتر وایە برۆین نوێژ لە مزگەوت بكەین؟
پرسیار:

ئێمە سێ براین وهەرسێكمان كەمئەندامین و لەماڵەوە نوێژ دەكەین ، ئایا كەمئەندامی عوزرە و دروستە بۆمان نوێژ لەماڵەوە بكەین؟ یان باشتر وایە برۆین نوێژ لە مزگەوت بكەین؟

ئەگەر نەتوانن برۆن بۆ مزگەوت بۆ نوێژی جەماعەت ئەوا دروستە بۆیان لەماڵەوە نوێژ بكەن، لەبەر ئەوەی خوای گەورە دەفەرموێت: [لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا] بەڵام ئەگەر بتوانن بڕۆن بۆ مزگەوت ئەوا دروست نیە بۆیان لە ماڵەوە نوێژەكانیان بكەن هەرچەندە كەمئەندامیش بن ، چونكە نوێژی جەماعەت واجبە ، بۆیە جاری وا هەیە مرۆڤ كەمئەندامە بەڵام عەرەبانەیەك یان گۆچان یان ئۆتۆمبیلێكی هەیە كە بەهۆیەوە دەتوانێت بێت بۆ مزگەوت ، بۆیە وێنەی ئەم كەسە بۆی نیە دوابكەوێت لە نوێژی جەماعەت لە مزگەوتدا لەبەر ئەوەی كەمئەندامە ، ئەوەتا پێغەمبەری خوا فەرمان بەكەسی كوێر ونابینا دەكات كەبێت بۆ مزگەوت كاتێك گوێی لەبانگ دەبێت ، بەڵام كە نەیتوانی بێت ئەوا لەسەری نیە چونكە خوای گەورە تەكلیف بە گوێرەی توانا دەكات .

وەڵامى : شێخ محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله تعالى
إمام وخطيب المسجد الحرام ، وعضو هيئة كبار العلماء

 

سەردان: ١,٥٩٤ بەش: نوێژى جەماعەت