حوكمى نوێژى جەماعەت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى نوێژى جەماعەت
پرسیار:

حوكمى نوێژى جەماعەت چییە؟

نوێژى جەماعەت زانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەى یەكێكە لە شكۆدارترین و جەخت لەسەركراوترین و چاكترینى عیبادەتەكان، وە خواى گەورە لە قورئاندا باسی كردووە و تەنانەت لەكاتى ترسیشدا فەرمانى پێكردووە وفەرموویەتى: (وَإِذَا كُنْتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ الصَّلاةَ فَلْتَقُمْ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ مَعَكَ وَلْيَأْخُذُوا أَسْلِحَتَهُمْ فَإِذَا سَجَدُوا فَلْيَكُونُوا مِنْ وَرَائِكُمْ وَلْتَأْتِ طَائِفَةٌ أُخْرَى لَمْ يُصَلُّوا فَلْيُصَلُّوا مَعَكَ وَلْيَأْخُذُوا حِذْرَهُمْ وَأَسْلِحَتَهُمْ وَدَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْ تَغْفُلُونَ عَنْ أَسْلِحَتِكُمْ وَأَمْتِعَتِكُمْ فَيَمِيلُونَ عَلَيْكُمْ مَيْلَةً وَاحِدَةً وَلا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِنْ كَانَ بِكُمْ أَذىً مِنْ مَطَرٍ أَوْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَنْ تَضَعُوا أَسْلِحَتَكُمْ وَخُذُوا حِذْرَكُمْ إِنَّ اللَّهَ أَعَدَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَاباً مُهِيناً) (النساء:102) . واتە: وە ئەگەر لەگۆڕەپانى جەنگ بویت ـ ئەى پەیامبەرى خوا  ـ و ویستت پێش نوێژیان پێبكەى ، با كۆمەڵێكیان لەگەڵتا هەستن بۆ نوێژكردن ، و با چەكەكانیان بە دەستیانەوە بێت ، جا كاتێك ئەمانە چوونە سوژدەوە با ئەو كۆمەڵەیەى لە پاشتانەوەن ڕوبەڕوى دوژمن بوەستنەوە ، وكۆمەڵەى یەكەم ڕكاتى دووەمیان تەواو دەكەن و سەلام ئەدەنەوە ، پاشان كۆمەڵەكەى تر ـ كە نوێژیان دەست پێنەكردوە ـ دێن ، و ئیقتیدا بە نوێژەكەى تۆوە بكەن لەڕكاتى یەكەمیان ، پاشان خۆیان ڕكتاى دووەم بۆ خۆیان تەواو بكەن ، و با وریاى دوژمنەكانیان بن و چەكەكانیان بە دەستیانەوە بێت . نكۆڵیكاران ئاینى خواى پەروەردگار خوازیارن ئێوە لەچەك و خواردنەكانتان بآئاگا و غافڵ بن بۆ ئەوەى بەیەك پەلاماردان بدەن بەسەرتانا و لەناوتان بدەن ، وە تاوانتان لەسەر نیە ـ كە بەهۆى ناڕەحەتى باران یان لەحاڵى نەخۆش كەوتندا ـ چەكەكانتان دابنێن لەگەڵ وریایى . بێگومان خواى پەرورەدگار سزایەكى داناوە بۆ نكۆڵیكارنى ئاینەكەى كە سەرشۆڕ و ریسوایان دەكات.

وە لەسوننەتى پێغەمبەرى خوایشدا چەندین فەرموودە هاتووە كە بەڵگەن لەسەر واجبێتى نوێژى جەماعەت وەكو ئەوەى كە پێغەمبەرى خوا دەفەرموێت: (( لقد هممت أن آمر بالصلاة فتقام، ثم آمر رجلاً فيصلى بالناس، ثم أنطلق برجال معهم حزم من حطب إلى قوم لا يشهدون الصلاة فأحرق عليهم بيوتهم بالنار)) (١).

واتە: لەڕاستیدا بیرم لەوە كردەوە فەرمان بكەم قامەت بۆ نوێژ بكرێت وپاشان فەرمان بەیەكێك بكەم كە پێشنوێژى بۆ خەڵك بكات و خۆمیش لەگەڵ كۆمەڵە پیاوێكدا كە بەستەیەك داریان پێ بێت بڕۆم بۆ لاى خەڵكانێك كە ئامادەى نوێژى جەماعەت نابن بەو هۆیەوە ماڵەكانیان بسوتێنم بەسەریاندا.

هەروەها پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: ((من سمع النداء فلم يجب فلا صلاة له إلا من عذر )) (٢).واتە: ئەوەى گوێى لە بانگ بێت و وەڵامى نەداتەوە (نەیەت بۆ مزگەوت) ئەوا نوێژى بۆ نییە مەگەر عوزرى هەبێت.

 هەروەها پێغەمبەرى خوا بەو پیاوە نابینایەى كە داواى روخصەتى كرد بەوەى نەیەت بۆ مزگەوت فەرمووى: (( أتسمع النداء؟)) قال : نعم ، قال ((فأجب)) (٣)، واتە: ئایا بانگ دەبیستى؟ ئەویش ووتى: بەڵێ، ئەویش فەرمووى: دە وەڵامى بدەرەوە و وەرە بۆ نوێژ لە مزگەوت.

وە ابن مسعود رضي الله عنه  دەڵێت: ((لقد رأيتنا – يعني الصحابة مع رسول الله – وما يتخلف عنها – إي عن صلاة الجماعة – إلا منافق معلوم النفاق، أو مريض، ولقد كان الرجل يؤتي به يهادي بين الرجلين حتى يقام في الصف)) (٤)

 واتە: ئێمەى هاوەڵانى پێغەمبەرت دەبینى لەگەڵیدا لەنوێژى جەماعەتدا و هیچ یەكێك لێى دوانەدەكەوت مەگەر دوڕویەكى دیار وناسراو یان نەخۆش، وە پیاوی وا هەبوو ئەوەندە نەخۆش بوو بەدوو كەس دەچوونە ژێرباڵى و دەیانهێنا بۆ نــوێــژ و دەیانوەستاند لەریزەكەدا.

وە لەڕوى عەقڵیشەوە ئەگەر بیرى لێ بكەیتەوە وادەخوازێت كە واجب بێـت، چونكە ئوممەتى ئیسلام یەك ئوممەتە، و ئەو یەكێتى و یەكڕیزیەى بەدى نایەت هەتا كۆنەبنەوە پێكەوە لە عیبادەتەكاندا و لەنێویاندا باشترین و خێرترین و جەخت لەسەركراوترینیان بریتیە لە نــوێژ، بۆیە ئەرك و واجبـی ئومەتى ئیسلامیە كە كۆببنەوە بۆ ئەم نــوێژە.

وە زانایان – رحمهم الله- لەپاش ئەوەى كە كۆك و یەكدەنگ لەسەر ئەوەى كە نوێژ بریتیە لە باشترین و جەخت لەسەركراوترین عیبادەت، ڕاجیاواز وناكۆكن لەسەر ئەوەى كە ئایا نوێژى جەماعەت مەرجە بــۆ تەواوێتى نوێژ؟ یاخود بەبێ ئەویش نوێژ دروست و تەواوە بەڵام كەسەكە تاوانبارە؟ لەگەڵ چەندین خیلافی تردا.

جا وتەى صەحیح و تەواویش ئەوەیە كە نوێژى جەماعەت واجبە و مەرج نییە بۆ تەواوێتى نوێژ بەڵام ئەوەى وازى لێ بهێنێت ئەوا تاوانبارە مەگەر عوزرێكى شەرعى هەبێت و بەڵگەى ئەوەى كە مەرج نییە بۆ تەواوێتى نــوێژ ئەوەیە كە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: ((فضل صلاة الجماعة على صلاة الفذ )) (٥)، واتە: فەزڵى نوێژى جەماعەت بەسەر نوێژى تاكەوە. جا ئەم فەزڵەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە نوێژى تاكیش فەزڵى هەر هەیە، و ئەوەش ڕوونادات ئیلا ئەگەر تەواو نەبێت.

بەهەرحاڵ واجبە لەسەر هەموو موسڵمانێكى ژیرى باڵغ بوى نێر كە ئامادەى نوێژى جەماعەت بێت ئیتر لە سەفەردا بێت یان لەشوێنى خۆى.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


) أخرجه البخاري/ كتاب الأذان ، باب : وجوب صلاة الجماعة ح (644)، ومسلم في المساجد ، باب : فضل صلاة الجماعة... ح 251(651)، وسيأتي شرحه ص 297.
) أخرجه ابن ماجة في المساجد، باب: التغليظ في التخلف عن الجماعة ح (793).
) أخرجه مسلم في المساجد، باب 43، يجب إتيان المسجد على من سمع النداء ح 255 (653).
) أخرجه مسلم في الموضع السابق (645).
) رواه مسلم في الموضع السابق باب 44 ح 256 (654).

سەردان: ٣,٩٣٠ بەش: نوێژى جەماعەت