ئایا دروستە نوێژ کردن لەدوای کەسێکەوە کە نەزانێ بەجوانی قورئان بخوێنێتەوە و ئەحکامەکانی نوێژ بەچاکی نەزانێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە نوێژ کردن لەدوای کەسێکەوە کە نەزانێ بەجوانی قورئان بخوێنێتەوە و ئەحکامەکانی نوێژ بەچاکی نەزانێت ؟
پرسیار:

پرسیارەکەم دەربارەی نوێژ کردنە لەپشت کەسێکەوە کە عیلمی کەم بێت لەبارەی ئەحکامەکانی نوێژەوە و پەلە بکات لە کاتى پێش نوێژى کردندا
ئێمە کۆمەڵێ تەڵەبەى زانکۆین هەندێ جار موناقەشە ڕوو دەدات لەسەر پێش نوێژی کردن ، کەسێک دەڵێت :
من لەپێش ترم پێش نوێژی بکەم ؛ چونکە من جوانتر دەزانم قورئان بخوێنم ، ئەوی تر دەڵێ چۆن دەزانی قورئان خوێندنی تۆ باشترە لەمن ؟
بەم شێوەیە موجادەلە دەکەن ودوو بەرەکی دروست دەبێت لەسەر پێش نوێژی کردن .
پرسیارەکە ئەوەیە :
ئایا دروستە نوێژ کردن لەدوای کەسێکەوە کە نەزانێ بەجوانی قورئان بخوێنێتەوە و ئەحکامەکانی نوێژ بەچاکی نەزانێت و بە پەلە نوێژ بکات؟

ئەم پرسیار سێ شتی لەخۆ گرتووە :
یەکەم : ئیمام بەجوانی قورئان نازانێت بخوێنێت .
دووەم: ئەو کەسە کێیە کەلەپێش ترە پێش نوێژی بکات؟
سێیەم : بەجوانی ئەنجام نەدانی حەرەکاتی نوێژ .

بەنیسبەت خاڵی یەکەمەوە دوو حاڵەتی هەیە :
حاڵەتی یەکەم :
گەر مەبەستی لەجوان نەخوێندنی قورئان لەلایەن پێش نوێژەوە سورەتی فاتیحایە بەشێوازێک کەمانای بگۆڕێت جا هەڵەکە لەدەربڕینی حەرفەکان بێت یاخود حەرەکاتەکان ، بۆ نموونە (أنعمتَ) بەکەسری (تِ)یاخود بەزەمی(تُ) بخوێنێتەوە ، ئەوا نوێژەکەی بەتاڵە ؛ و واجبە لەسەری بەجوانی بیخوێنێت وفێری خوێندنی فاتیحا ببێت بەشێوازێکی جوان ودروست .

خۆ ئەگەر توانای فێر بوونی نەبوو ، دوای ئەوەی هەوڵی فێر بوونی دا ئەوا نوێژەکەی بۆ خۆی دروستە ، و نابێ پێش نوێژی بکات ئیلا بۆ کەسانێک نەبێت کە وەک خۆی وان یاخود لەو خراپ ترن لەخوێندنی فاتیحادا .
خۆ ئەگەر چووە پێشەوە وپێش نوێژی کرد بۆ کەسانێک کە لەو جوانتر دەزانن قورئان بخوێنن ئەوا دروست نی یە نوێژ لەدوایەوە بکرێت لەلای جمهوری زانایان .

وە هەندێ لەزانایان دەڵێن :
دروستە نوێژ لەدوایەوە بکرێت ،و ئەوەش لە (ئیمام أحمد)ەوە گێڕدراوەتەوە ، و الشيخ ابن عثيمين ئەم بۆچوونەی لا پەسەند بووە ؛ چونکە هەر کەسێک نوێژی بۆ خۆی دروست بێت ئەوا بۆ کەسانی تریش دروستە ودەتوانێ پێش نوێژی بکات [ " الشرح الممتع " (4/249) ، و" الإنصاف " للمرداوي (2/268) ] .

حاڵەتی دووەم :
گەر هەڵەی پێش نوێژەکە لەفاتیحادا هەڵەیەک نەبوو کەماناکەی بگۆڕێت ، یاخود هەڵەکەی لەغەیری فاتیحادا بوو ، ئەوا زانایان ناویان لێناوە ( " اللحّان ") ونوێژەکەی دروستە وباش نی یە پێش نوێژی بۆ کەسێک بکات کەلەو جوانتر بزانێت قورئان بخوێنێت ؛ بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەیی پێغەمەر صلى الله علیە وسلم : ( يَؤُمُّ الْقَوْمَ أَقْرَؤُهُمْ لِكِتَابِ اللَّهِ ) رواه مسلم (673) .
واتە : ئەو کەسە پێش نوێژی بۆ دەورو بەری دەکات کە لەهەموویان جوان تر دەزانێ قورئان بخوێنێت .

جا ئەم کەسە لەهەموویان باشتر نازانێ قورئان بخوێنێت ، وحەتمەن ئەم کارە پێچەوانەی فەرمانی پێغەمبەرە .

وەهەروەها باش نی یە کەسانی دەورو بەریشی ئەو کەسە بخەنە پێشەوە لەکاتێکدا کەسێکیان هەبێت لەو باشتر بزانێت قورئان بخوێنێت .

خۆ ئەگەر ئەو کەسە (واتە : پێش نوێژی کردنی کەسێک لەکاتێکدا کەسانی تر لەو شارەزا ترن هەبن لەقورئان خوێندندا) پێش نوێژی کرد : ئەوا نوێژەکەیان دروسته .

وە لە " الروض المربع " (3/307)دا هاتووە : " مەکروهە ئەو کەسە پێش نوێژی بکات کە زۆر هەڵە دەکات لەقورئان خوێندندا گەر هەڵەکەشی مانای کەلیمەکان نەگۆڕێت .

جا گەر هەڵەکەی لەغەیری فاتیحادا بوو :
ئەوا ڕێگری لێناکرێ لەپێش نوێژی کردن ، ئیلا کەسێک نەبێت کە بەئەنقەست هەڵە بکات .

وبەنیسبەت خاڵی دووەمەوە :
لەسوننەت دا ئەو کەسانە ڕوون کراونەتەوە کە باشتر وایە پێش نوێژی بکەن ، پێغەمبەر فەرموویەتی : ( يَؤُمُّ الْقَوْمَ أَقْرَؤُهُمْ لِكِتَابِ اللَّهِ، فَإِنْ كَانُوا فِي الْقِرَاءَةِ سَوَاءً فَأَعْلَمُهُمْ بِالسُّنَّةِ، فَإِنْ كَانُوا فِي السُّنَّةِ سَوَاءً فَأَقْدَمُهُمْ هِجْرَةً، فَإِنْ كَانُوا فِي الْهِجْرَةِ سَوَاءً فَأَقْدَمُهُمْ سِلْمًا وفي رواية فَأَكْبَرُهُمْ سِنًّا ، وَلَا يَؤُمَّنَّ الرَّجُلُ الرَّجُلَ فِي سُلْطَانِهِ، وَلَا يَقْعُدْ فِي بَيْتِهِ عَلَى تَكْرِمَتِهِ إِلَّا بِإِذْنِه ) رواه مسلم برقم (673) عن أبي مسعود الأنصاري رضي الله عنه .
واتە : ئەو کەسە پێش نوێژی بۆ قەومەکەى دەکات کە لەهەموویان جوان تر دەزانێ قورئان بخوێنێت ، خۆ ئەگەر کەسەکان لەقورئان خوێندا یەکسان بوون ئەوا ئەو کەسەیان پێش نوێژی دەکات کەلەسوننەتدا شارەزا ترە ، جا گەر لەسوننەتیشدا یەکسان بوون ئەوا ئەوەیان دەیکات کە زووتر هیجرەتی کردووە ، خۆ ئەگەر لەهیجرەتیشدا یەکسان بوون ئەوا ئەوەیان دەیکات کە زوو تر موسوڵمان بووە ولەڕیوایەتێکدا ئەوەیان کە کەلەتەمەندا گەورە ترە ، ونابێ کەسێک لەماڵ وسنوری دەسەڵاتی کەسێکدا پێش نوێژی بکات مەگەر بەئیزنی ئەو نەبێت ، و لەماڵی هیچ کەسێک لەشوێنی تایبەتی کەسەکەدا کەس بۆی نی یە دابنیشێت مەگەر بەئیزنی ئەو کەسە نەبێت .

جا لەم فەرموودەیەوە ئەوە فێربووین کە باشتر وایە ئەو کەسە پێش نوێژی بکات کە :
زانا ترە بەقورئان ، پاشان ئەو کەسەی زانا ترە بەسوننەت ، پاشان ئەو کەسەی کە زوو تر موسوڵمان بووە ، پاشان ئەو کەسەی کەلەهەموویان بەتەمەن ترە .

جا ئەگەر کەسێک هەبوو لەناو چەند کەسێکدا لەهەموویان زانا تر بوو بەخوێندنی قورئان بەڵام شارەزا نەبوو لەنوێژدا ، ئەوا ئەو کەسە پێش ئەو دەخرێت کەزانا ترە لەبارەی چۆنیەتی نوێژەوە ؛ چونکە گەر شتێک لەنێو نوێژدا ڕوویدا ئەوا کەسە زاناکە بەنوێژ دەتوانێت نوێژەکە تەواو بکات بێ کەم وکورتی .

شيخ الإسلام رحمه الله دەڵێت : گەر یەکسان بوون لەبارەی چۆنیەتی نوێژ کردنەوە ...ئەوا ئەو کەسە پێش دەخرێت کە شارەزا ترە لەقورئان خوێندندا ، پاشان ئەو کەسەی کە شارەزا ترە لەسوننەتدا .
گەر نا [ واتە : گەر یەکسان نەبوون لەبارەی شارەزایی لەکردنی نوێژدا ] ؛ ئەوا فەزڵی خودی نوێژ لەپێش ترە بەسەر شتی تردا ، وئەو شتانەی کە پێویستە بزانرێت لەبارەی نوێژەوە لەپێش ترە لەوانەی کەسوننەتە هەبێت لەنوێژدا " . انتهى من " مجموع الفتاوى " (23/244) .

وە ئەو شتەی کەئاماژەمان پێدا : پێش خستنێکی سوننەتە ، نابێ ببێتە هۆکاری دوو بەرەکی .

ابن قدامة رحمه الله دەڵێت : ئائەمانە هەمووی پێش خستنی سوننەتە ، نەک مەرج و واجب بێت و دروست نەبێت جگە لەمە بکرێت ، و هیچ جیاوازیەکمان لەم بارەیەوە نەزانیوە ، جا ئەگەر کەسێک پێش خرا لەکاتێکدا کەسی لەو شارەزا تر ئامادە بوو ، ئەوا دروستە ؛ چونکە ئەوەی لەو بارەیەوە هاتووەو فەرمانی پێکراوە وسوننەتە و وەک ئەدەبێک ئەوە دیاری کراوە " . انتهى من " المغني " (3/17) .

خاڵی سێیەم : بەجوانی ئەنجام نەدانی حەرەکاتی نوێژ .
گەر پێش نوێژ بەپەلە نوێژی دەکرد (هەروەک ئاماژەت پێداوە) بەشێوەیەک کەگیانی لەڕوکنەکانی چونە ڕوکوع وسەژدەدا لەحەرەکە نەدەکەوت ، ئەوا نوێژ کردن لەدوایەوە دروست نی یە ، چونکە ئەو کەسە شیاوی ئەوە نی یە نوێژ لەدوایەوه بکرێت ، وەهەروەها ڕوکنێکی نوێژی بەجێ ناهێنێت کە لەحەرەکە کەوتنی لاشەیە(الطمأنينة) لەهەموو ڕوکنەکاندا " وەبەڵگەش لەسەر ڕوکنێتی لەحەرەکە کەوتنی لاشە ئەو فەرموودەیە کەدەربارەی ئەو کەسە هاتووە کەنوێژی بەهەڵە ئەنجام دا و پێغەمبەریش فەرمانی دوو بارە کردنەوەی نوێژی پێ کرد .

بەڵام گەر پەلە کردنەکەی زۆر نەبوو ، بەشێوەیەک گیانی لەحەرەکە دەکەوت بەئەندازەی پێویست ، ئەوا دروستە نوێژ لەدوایەوە بکرێت .

جا ئەندازەی پێویست لە لەحەرەکە کەوتنی گیاندا :
مانەوەیە گەر کەمیش بێت ، و وتراوە : مانەوەیە بەئەندازەی ئەوەی کەزیکرە واجبەکەی تێدا بکرێت ، وە ئەمەیان بۆچوونێکی ڕاست و پەسەندە .

الشيخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :
لەڕکوعدا دەمێنێتەوە بەئەندازەی یەک جار گوتنی : " سبحان ربي العظيم " ، وە لەهەستانەوەدا بەئەندازەی یەک جار گوتنی : " ربنا ولك الحمد " ، و لەسەژدەدا بەئەندازەی گوتنی : " سبحان ربي الأعلى " ، ولەدانیشتندا لەنێوان سەژدەکاندا بەئەندازەی گوتنی : " ربي اغفر لي " و بەم شێوەیە تاکۆتایی " انتهى من "الشرح الممتع " (3/307) .

وە بەنیسبەت بەرز کردنەوەی دەست بۆ (الله ٲکبر) کردن ئەوا واجب نی یه و سوننەتە .

جا بە کورتى :
مادام پێش نوێژتان نی یە ، وەهەر جارەی کۆمەڵێک نوێژ دەکەن لەجێگای نوێژ کردندا لەزانکۆ ، ئەوا ئەو کەسە پێش دەخرێت بۆ پێش نوێژی کردن کە لەهەمووتان زانا ترە لەقورئان خوێندا ، پاشان ئەوەی کە زاناترە لەبارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی نوێژدا ، پاشان ئەو کەسەی کەبەپێی سوننەت نوێژەکە ئەنجام دەدات .

جا گەر ناکۆکی کەوتە نێوانتانەوە لەبارەی دەست نیشان کردنی کەسێکەوە ئەوا با کەسێک لەئەهلی عیلم وحیکمەت ببێتە حەکەم لەنێوانتاندا کەئێوە پێی ڕازین .

وەنابێ نوێژی جەماعەت کەدانراوە بۆ کۆکردنەوەی دڵەکان ببێتە هۆی دوو بەرەکی کە هۆکارێکە بۆ لەناو چوون .

جا ئەگەر بەهۆی پێش خستنی کەسی باشترەوە دوو بەرەکی ڕوویدا ، ئەوا لەبەر چاو گرتنی دڵی یەکتر لەپێش ترە و با ئەو کەسە پێش نوێژیەکە بکات کەنابێتە هۆی تەفڕەقە ودوو بەرەکی ، وەحەتمەن نوێژەکەیان دروستە .

بەڵام گەر پێش نوێژ نەیدەزانی سوڕەتی فاتیحا بەجوانی بخوێنێت ئەوا دروست نی یە لەحاڵەتی ئاسایی دا ئەو کەسە پێش بخرێت گەر کەسێک هەبوو لەو باشتر بوو لەقورئان خوێندندا .
وە پرسیار کراوە لە الشيخ ابن عثيمين لەبارەی پێش نوێژێکەوە کەبەجوانی قورئان ناخوێنێت ؟
لەوەڵامدا گوتویەتی :
گەر پێش نوێژەکە لەلایەن حوکمەتەوە دەس نیشان کرابوو ، ئەوا پێویستە کەسانی مەسئولی لێ ئاگادار بکرێتەوە بۆ ئەوەی بیگۆڕن و کەسێکی تر دابنرێت .
وەئەگەر کەسەکە لەلایەن حوکمەتەوە دانەنرابوو ، ئەوا دروست نی یە بۆ ئەهلی مزگەوت ڕێگە بدەن ئەو کەسە پێش نوێژیان بۆ بکات ، پێغەمبەر صلي الله عليه وسلم : ( يؤم القوم أقرؤهم لكتاب الله فإن كانوا في القراءة سوء فأعلمهم بالسنة... ) "
واتە : ئەو کەسە پێش نوێژی بۆ دەورو بەری دەکات کەلەهەموویان جوان تر دەزانێ قورئان بخوێنێت ، خۆ ئەگەر لەقورئان خوێندندا یەکسان بوون ئەوا ئەو کەسە پێش نوێژی دەکات کەشارەزا ترە لەسوننەت دا .
من " مجموع فتاوى العثيمين " (15/157) .

والله أعلم .

 

سەردان: ٥,٥١٣ بەش: نوێژى جەماعەت