ئایا تا چ مەسافەیەک ماڵت لە مزگەوت دوور بێ دەتوانى نەچیت بۆ نوێژى جەماعەت و تاوانبار نابی؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا تا چ مەسافەیەک ماڵت لە مزگەوت دوور بێ دەتوانى نەچیت بۆ نوێژى جەماعەت و تاوانبار نابی؟
پرسیار:

من دەزانم واجبە لەسەر پیاوان پێنج نوێژە فەرزەکە لەمزگەوت بەجەماعەت ئەنجام بدەن بەڵام گەر کەسێک ماڵی دوور بێت لەمزگەوت ، ئەو مەسافەیە چەندە کە دروستە بۆی نەچێت بۆ بۆ مزگەوت بۆ هەموو نوێژەکان ؟
بۆ نموونە : گەر چوون بۆ مزگەوت نزیکەی 20 دەقە بخایەنێت ، ئایا دروستە بۆم لەماڵدا نوێژ بکەم ؟.

یەکەم :
واجبە لەسەر پیاوان ئامادە بن لەمزگەوت بۆ نوێژی جەماعەت ، و دوا کەوتن لەنوێژی جەماعەت یەکێکە لەنیشانەکانی مونافیق .
جا هەر چەند ماڵ دوور تر بێت خێری زیاترە :
ئەبو موسا دەڵێت : پێغەمبەر : (أعظم الناس أجرا في الصلاة أبعدهم فأبعدهم ممشى) . رواه البخاري ( 623 ) ومسلم ( 622 ) .
واتە : ئەوەی زیاتر خێری دەگات لەنوێژ کردندا ئەو کەسەیە کەزیاتر ماڵی دوور ترە و زیاتر ڕێ دەکات بۆ گەشتن بەمزگەوت .

 چونکە بە پێى فەرموودەى صەحیح هەر كەسێك بڕوات بۆ مزگەوت بۆ ئەوەى نوێژ بە جەماعەت بكات، ئەوە بە هەنگاوێكى تاوانێكى لێدەسڕێتەوە، وە بە هەنگاوێكى ترى چاكەیەكى بۆ دەنوسرێت، بەڕۆیشتن و هاتنەوەیشەوە .
جا ئەمە مژدەیەکى گەورەیە بۆ ئەو کەسانەى کە ماڵیان دوورە و بەڵام گوێ بە دوورى نادەن و ئامادەى نوێژى جەماعەت دەبن .

دووەم :
نوێژی جەماعەت لەسەر کەسێک واجبە کەماڵی نزیک مزگەوت بێت نەک دوور .
جا لەسوننەتدا دووری و نزیکی دەست نیشان کراوە بەوەی گوێی لەبانگ بێت .

حەتمەن مەبەست لەگوێ بوون لە بانگ دەنگی ئاسایی بانگ بێژە نەک بە موکەبەرە ، بەڵام دەبێ بانگ بێژ دەنگی بەرز بکاتەوە وبای نەیەت ودەنگە دەنگ نەیەت ، جا مەبەستەکە ئەوەیە دەنگێکی بەرز و ئاسایی بێت لەحاڵەتێکی ئاسایی دا بێت جا هەر کەسێک لەو حاڵەتەدا گوێی لەبانگ بوو ئەوا پێویسته لەسەری هەموو فەرزەکان بچێت بۆ مزگەوت ، خۆ ئەگەر لەو حاڵەتەدا گوێی لەبانگ نەبوو ئەوا پێویست نی یە لەسەری بچێت بۆ مزگەوت .

ئیمامی مسلم (653) لەئەبوهوڕەیرەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : ٲتی النبي صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَجُلٌ أَعْمَى ، فَقَالَ : يَا رَسُولَ اللَّه ِ، إِنَّهُ لَيْسَ لِي قَائِدٌ يَقُودُنِي إِلَى الْمَسْجِدِ ، فَسَأَلَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ يُرَخِّصَ لَهُ فَيُصَلِّيَ فِي بَيْتِهِ ، فَرَخَّصَ لَهُ ، فَلَمَّا وَلَّى دَعَاهُ ، فَقَالَ : هَلْ تَسْمَعُ النِّدَاءَ بِالصَّلاةِ ؟ قَالَ : نَعَمْ . قَالَ : فَأَجِبْ .
واته : پیاوێکی نابینا هات بۆ لای پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، گوتی :ئەى پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ من هیچ کەسێک نی یە دەستم بگرێت وبم هێنێت بۆ مزگەوت ، جا داوای کرد لە پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ڕوخسەتی بدات و لەماڵی خۆیدا نوێژ بکات ، پێغەمبەری خواش صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ڕوخسەتی دا ، کاتێ پیاوەکە لێی دا و چوو ، پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بانگی کرد ، و فەرمووی : ئایا گوێت لەبانگ دەبێت کاتێک بانگ دەدات بۆ نوێژ ؟
گوتی : بەڵێ .
فەرمووی : دەکەواتە وەرە بۆ نوێژ و وڵامی بانگەکە بدەوە .

وە ابن ماجه (793) لە ( ابْنِ عَبَّاسٍ )ەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: ( مَنْ سَمِعَ النِّدَاءَ فَلَمْ يَأْتِهِ فَلَا صَلاةَ لَهُ إِلا مِنْ عُذْرٍ ) . صححه الألباني في صحيح الجامع (637) .
واتە : هەرکەسێک گوێی لەبانگ بێت و نەیەت بۆ نوێژی جەماعەت ئەوا نوێژی بۆ نی یە تەنها مەگەر عوزری هەبێت .

وە النووي رحمه الله لە "المجموع" (4/353)دا ، دەڵێت :
الاعتبار في سماع النداء : أن يقف المؤذن في طرف البلد والأصوات هادئة والريح ساكنة ، وهو مستمع فإذا سمع لزمه ، وإن لم يسمع لم يلزمه اهـ .
واتە : گوێ بوون لەبانگ بەوە دەبێت :
بانگ بێژ لەقەراغی شار بوەستێت و دەنگەکان لەسەر خۆ بن و بای نەیەت و ئەو کەسە گوێی بۆ گرتبێت وگوێی لێ بێت ئەوا واجبە لەسەری بێت بۆ مزگەوت ، خۆ ئەگەر گوێی لێ نەبوو ئەوا پێویست نی یە لەسەری .

وەپرسیار کراوە لە ( اللجنة الدائمة ) :
گەر گوێم لەبانگ بێژ بوو لەدووری هەشسەد مەترەوە ئایا لەشوێنی خۆمدا نوێژ بکەم یاخود بچم بۆ ئەو مزگەوتەی کەبانگەکەی تیادا دراوە ؟

لەوڵامدا گوتویانە :
مادام لەتواناتدا هەیە واجبە لەسەرت بچیت بۆ ئەو مزگەوتەو نوێژی تێدا بەجەماعەت بکەیت یاخود بچیت بۆ هەر مزگەوتێکی تر کە بۆت ئاسانە... جا ئەو دوو فەرموودەی تریان کردووە بەبەڵگە کەئاماژەمان پێ دا .

وەهەروەها پرسیار کراوە لە ( اللجنة الدائمة ) :
دەربارەی پیاوێک کەماڵی پێنج سەد مەتر لەمزگەوتەوە دوورە ، ئایا دروسته لەگەڵ خێزان ومنداڵەکانیدا جەماعەت بکەن لەماڵدا ؟

لەوڵامدا گوتویانە :
نوێژ کردن لەمزگەوتدا واجبە ، پێویستە لەسەرت بچی بۆ مزگەوت و لەگەڵ جەماعەتدا نوێژەکەت بکەیت ، و بۆت نی یە لەبەر ئەو مسافەیە لەماڵدا نوێژ بکەیت لەگەڵ کەسوکارتدا .
"فتاوى اللجنة الدائمة" (8/59) .

وەپرسیار کراوە لە الشيخ ابن عثيمين :
ئایا مسافەیەکی دیاری کراو هەیە بۆ واجب بوونی چوون بۆ مزگەوت بۆ نوێژ کردن ؟

لەوڵامدا گوتویەتی :
لەشەرعدا مسافەیەکی دیاری کراو نی یە ، بەڵکو ئەوە عورف دیاری دەکات یاخود گوێ بوونە لەبانگ بەبێ مایکڕۆفۆن .
"أسئلة الباب المفتوح" ( سؤال رقم 700 ) .

وە الشيخ ابن باز دەڵێت :
واجبە لەسەر ئەو کەسەی کە گوێی لەبانگێکی ئاسایی دەبێت بەبێ مایکڕۆفۆن بچێت بۆ ئەو مزگەوتەی کەبانگی تیا دەدرێت .

بەڵام هەرکەسێک ماڵی دوور بوو لەمزگەوتەوە وگوێی لەبانگ نەبوو تەنها بە مایکڕۆفۆن نەبێت ئەوا واجب نی یە لەسەری بچێت بۆ مزگەوت ودەتوانێت لەماڵدا نوێژەکەی لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکات بەجەماعەت کەلەگەڵیدان ، خۆ ئەگەر گوێیان بەو دووریە نەدا و چوون بۆ مزگەوت ئەوا خێرێکی زۆر گەورەیان بۆ دەنوسرێت .
مجموع فتاوى الشيخ ابن باز رحمه الله (12/58) .

والله أعلم .

سەردان: ٣,١٨٥ بەش: نوێژى جەماعەت