من وەك خاوەن خێزان ئایا بەشێوەیەكى تەندروستى حەفتەى چەند جار کارى سەرجێی بکرێت باشە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من وەك خاوەن خێزان ئایا بەشێوەیەكى تەندروستى حەفتەى چەند جار کارى سەرجێی بکرێت باشە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
براى بەڕێزم
كات و توانا و جارى ئەنجامدانى جووتبوون لەگەڵ خێزانەوە جیاوازە لە نێوان پێاواندا بە هۆى جیاوازى له لەش و هۆرمۆن و تەندروستى و جۆرى خۆراكى ڕۆژانە و شێوەى پێوەندى بوون و خۆشەویستى لە نێوان ژن و مێرد و حاڵەتى دەروونى و تەمەن و.... هتد. واتە ناتوانین بڵێین چەند جارە بە شێوەیەكى گشتى، بەڵام مێرد دەتوانێت بزانێت چەند جار تواناى هەیە لەگەڵ خێزانى خۆى جووت ببێت بە بێ تووشبوون بە لاوازى. یان بە شێوەى ڕۆژانە یان حەفتەى چەند جارێك یان حەفتەى یەك جارە یان دوو حەفتە جارێكە یان حاڵەتێ وا هەیە مانگی یەك جارە، بەینی مێرد و خێزان چۆن پێیان باشە بە گوێرەى توانا و رەزابوونى هەردووگیان، بەڵام ئەگەر ئازار و خاوبوونەوەیەكى نا ئاسایی ڕوودا لە دواى جووتبوون دەبێت لەو كاتە كەم بكرێت. ئەمەش لە لایەنى مێرد و خێزانەوە دەزانرێت بە گوێرەى تواناى هەردوو لایان.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

بەشی پزیشکى ماڵپەڕى وەڵامەکان

سەردان: ٦,٥٦٢ بەش: پزیشکى