ئایا ڕشانەوە پیسە ؟ حوکمی ڕشانەوەی منداڵی شیره خۆرە جیاوازە لەهی کەسی گەورە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕشانەوە پیسە ؟ حوکمی ڕشانەوەی منداڵی شیره خۆرە جیاوازە لەهی کەسی گەورە ؟
پرسیار:

ئایا ڕشانەوە پیسە ؟ وئایا حوکمی ڕشانەوەی منداڵی شیره خۆرە جیاوازە لەهی کەسی گەورە ؟

ڕشانەوە : بریتی یە لەو خواردنەی کەدوای جێگیربوونی لەمەعیدەدا دێتە دەرەوە .
 " الموسوعة الفقهية " (34/85).
دوو حاڵەتی هەیە : 
یەکەم :
کاتێ لەگەدەوە دێتە دەرەوە ، تام ،یاخود بۆن ، یاخود ڕەنگی گۆڕابێت .
مەزهەبی زۆربەی زانایانی سەلەف وخەلەف لەسەر ئەوەیە پیسه ، وئەوە بۆ چوونی هەر چوار مەزهەبەکە ، وزاهیریەکان ، و شيخ الإسلام ابن تيمية ، وابن القيم ، وجگە لەوانیش . (1)

وە بەڵگەشیان بۆ ئەوە : قیاس کردنی ڕشانەوەیە بەپیسی ؛ چونکە ڕشانەوە لەگەدەدا ماوەتەوە تاوەکو تێک چووە و پیس بووە ، و هەردووکیان خواردن یاخود خواردنەوەن و لەسکەوە دەرچوون  .
 ابن قدامة دەڵێت: ڕشانەوە پیسە ، چونکە خواردنێکە لەسکدا تێک چووە ، و شوبهاوە بەپیسی.
 " الكافي " (1/153).
و ابن حزم دەڵێت: ڕشانەوە هی موسوڵمان بێت یاخود و کافر حەرامە و واجبە لێی دوور کەویتەوە ؛ لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەری خوا  : ( الْعَائِدُ فِي هِبَتِهِ كَالْعَائِدِ فِي قَيْئِه) . " المحلى " (1/191) ، واتە: ئەو کەسەی لەهەدیە وبەخشین پەشیمان دەبێتەوە هاوشێوەی کەسێکە کەڕشانەوەی خۆی دەخواتەوە .

جا بەکار هێانی کەلیمەی حەرام لەبری پیس لەلای هەندێ لەزانایانی کۆن بوونی هەیە ، و پێشەوا شافعی لەکتابی (الٲم)ـدا بەکاری هێناوە .

وە شيخ الإسلام ابن تيمية دەڵێت : ڕشانەوە پیسە ؛ چونکە پێغەمبەر  صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ  (قَاءَ فَتَوَضَّأَ) واتە: ڕشایەوەوە ودەست نوێژی شوشت ، جا جیاوازی نییە گەر مەبەست لێی دەست نوێژ گرتن بێت یاخود شوشتنی دەست ؛ چونکە ئەوانە ڕوو نادات مەگەر بۆ شتی پیس نەبێت .(2)

وە أبو الفضل الموصلي دەڵێت: هەر شتێک کە لەلاشەی مرۆڤەوە دەردەچێت و واپێویست کات پاک بکرێتەوە ، ئەوا زۆر پیسە هاوشێوەی میز پیسی وخوێن ، وڕشانەوە ، و هیچ خیلافێک لەمەدا نی یە.
 " الاختيار لتعليل المختار" (1/ 32).

وە الزركشي دەڵێت : ئەوەی لەمرۆڤەوە دەردەچێت سێ جۆرە: 
جۆرێکیان پاکە بەبێ خیلاف : ئەوەش فرمێسک ، وعەرەق ، ولیک ، وبەڵغەم ، وتفە .
 وە جۆرێکیان پیسە بەبێ خیلاف : ئەوەش میز وپیسی ، و وەدی ، وخوێن وئەوەش کە وەک ئەوە ، وڕشانەوە .
 وە جۆرێکیان خیلافی تێدایە : ئەوەش مەنی ، بەڵغەمی مەعیدە لەبەر ئەوەی لەنێوان بەڵەغەم وڕشانەوەدایە ، و بەڵغەمی مێشک  .
 " شرح الزركشي على مختصر الخرقي" (2/39).

وە لە (اللجنة الدائمة)دا هاتووە : ڕشانەوە پیسە ، و جیاوازی نی یە هی گەورە بێت یاخود منداڵ ؛ چونکە خواردنێکە لەمەعیدەدا ماوەتەوە وتێک چووە ، و هاوشێوەی پیسی ، و خوێنە ، و هەرکات بەر جل یاخود شتێکی تر کەوت پێویستە بەئاو بشۆردرێت تاوەکو شوێنەوارەکەی نامێنیت وجێگەکە پاک دەبێتەوە .
 " فتاوى اللجنة الدائمة " (4/193) .

وە پرسیار کراوە لە الشيخ ابن باز رحمه الله تعالى : ئایا ڕشانەوە کاریگەری دەبێت لەسەر پاکی جل وبەرگ یاخود نا  ؟
لەوەڵامدا گوتوویەتی : گەر کەم بوو  لێی دەبوردرێت ، بەڵام گەر زۆر بوو پێویستە بشۆردرێت ؛ چونکە زۆربەی زانایان هەمان حوکمی میزیان پێداوە ، بۆیە پێویستە ئەو جێگەیە بشۆردرێت و پاک بکرێتەوە کە ڕشانەوەی بەردەکەوێت جا جل بێت یاخود لاشە. " فتاوى نور على الدرب " (5/379).

وەهەروەها پرسیاری لێ کراوە: ئایا دروستە نوێژ کردن بەجلێکەوە کە ڕشانەوەی منداڵی شیرە خۆرەی پێوە بێت ؟
لە وەڵامدا گوتوویەتی : پێویستە ئاو پرژێن بکرێت گەر منداڵەکە شیرە خۆرە بوو و خواردنی نەدەخوارد ، ئەوە وەک میزەکەی وایە،ئاو پرژێن دەکرێت و دەشۆردرێت ، و پێش ئەوە نوێژی پێوە ناکرێت " فتاوى نور على الدرب " (7/316).

وە هەندێکیان ئەم فەرموودەیەیان کردووە بەبەڵگە  : ( يا عمار إنما يغسل الثوب من خمس : من الغائط ، والبول ، والقيء ، والدم ، والمني ) .
واتە: ئەی عەمار جل لەپێنج شت دەشۆردرێت : لەپیسی ، میز ، وڕشانەوە ، وخوێن ، ومەنی .

بەڵام فەرموودەکە لاوازە ، وبەڵکو باتڵە هەروەک نەوەوی  " المجموع " (2/549)دا ئاماژەی پێداوە.

حاڵەتی دووەم : لەسەر شێوەی خواردن دەرچێت و تێک نەچووبێت .
ئەمەشیان لای جمهوری زانایان پیسە ، بەڵام لاى مالکیەکان پاکە . " الحطاب على مختصر خليل" (1/94) ، "حاشية الصاوي على الشرح الصغير" (1/70).

وە القرافي دەڵێت : ڕشانەوە و ئەو خواردنەی پێش لەقوڕگ بچنە خوارەوە دەردەچن پاکن گەر لەسەر شێوەی خۆراک دەرچوون . " الذخيرة " (1/185) .
وە النووي دەڵێت: پیسی ڕشانەوە کۆدەنگی زانایانی لەسەرە کە پیسە ، و جیاوازی نیە ڕشانەوەی مرۆڤ بێت یاخود ئاژەڵ .. وجیاوازی نییە ڕشانەوەکە تێک چووبێت یاخود نا ، و بۆ چوونێک هەیە دەڵێت: گەر دەرچوو وتێک نەچووبوو پاکە ، ئەوەش مەزهەبی مالیکە  " المجموع شرح المهذب " (2/551) .
وئەوەی کەمالیکیەکان بۆی چوون بەهێزە ، چونکە نەگۆڕاو ناکرێت وناتوانرێت قیاس بکرێتە سەر پیسی ؛ چونکە جێگیر نەبووە لەمەعیدەدا وتێک نەچووە  .
بە بنەمای ئەم بۆ چوونە لەبارەی ڕشانەوەی منداڵەوە دەوترێت : گەر تێک چووبوو ، وەک ئەوەی شیرەکە دەرچێت و زەردی پێوە بێت و بۆنی تێک چووبێت ئەو کات بەپیس دادەنرێت ، بەڵام گەر دەرچوو و تێک نەچوو بوو وەک ئەوەی تازە خواردبێتی ئەوا پاکە .

وە الشيخ محمد المختار الشنقيطي دەڵێت: ئەوەی لەمنداڵەوە دەردەچێ لەدوو حاڵەت بەدەر نییە:
حاڵەتی یەکەم: گۆڕاوە و گەشتووە بە نێو سکی ، ئەمەیان بەپیسی دادەنرێت وحوکمی ڕشانەوەی هەیە ، وەک ئەوەی شیری بدرێتێ و دواتر بڕشێەتەوە و زەردایی تێدا بێت و بۆنی تێک چووبێت ، ئەمەیان پیسە.
حاڵەتی دووەم : کاتێ دەردچێت نەگۆڕابێت ، وەک ئەوەی تازە فێری شیر خواردن بوو بێت ، جا ئەوەی کەمنداڵ دەیهێنتەوە لەکاتی تێریدا وپێش گەشتنی بەمەعیدەی بەپاک دادەنرێت " انتهى من " شرح زاد المستقنع " (22/18، بترقيم الشاملة آليا).

وەلێرەدا بابەتێک هەیە کە ابن القيم ئاماژەی پێ داوە ، و ئەوەش ئەوەیه منداڵ زۆر دەڕشێتەوە ، وعادەتی خەڵک وایە دەمی ناشۆرن دوای ڕشانەوە ، جائایا لیک وتفی ئەو منداڵە پیسن بەو هۆیەوە  ؟.
 ابن القيم دەڵێت: ئەم بابەتە لەو بابەتانەیه کەخەڵک زۆر توشی دەبن ، وخودا دەزانێت منداڵ زۆر دەڕشێتەوە ، و ناتوانرێت دەمی بشۆردرێت ، و لیکی بەردەوام دێتە خوارەوە ، و خودا فەرمانی نەکردووە بەشوشتنی جل بەو هۆیەوە ، وەهەروەها فەرمانیشی نەکردووە بەخۆپارێزی لە لیکی منداڵ .
وە کۆمەڵێک لەشارەزایانی فیقە دەڵێن: ئەم جۆرە لەپیسی لەو جۆرەیە کەلێی دەبوردرێت لەبەر مەشەقەت و پێویستی ، هاوشێوەی قوڕی ڕێگاو بان ، و پیسی دوای خۆ پاککردنەوە ، و پیسی ژێر خوف و پێڵاو دوای خشاندنیان بەئەرزدا .
وە شێخمان و جگە لەویش لەهاوەڵانی مەزهەب دەڵێن: بەڵکو  لیکی منداڵ دەمی پاک دەکاتەوە ، هەروەک چۆن لیکی پشیلە دەمی پاک دەکاتەوە، و پێغەمبەر صلى الله عَلَيْهِ وَسلم ڕایگەیاندووە پاکە لەکاتێکدا دەیزانی مشک و جگە لەویش دەخوات ، و ئەبو قەتادە وا لەمە تێگەیشتووە کەدەمی پشیلە پاکە ، بۆیە قاپی بۆ دادەنا تاوەکو ئاوی لێ بخواتەوە ...کەواتە لیک پاککەرەوەی دەمی پشیلە ، و منداڵ لەبەر پێویستی  " .
انتهى من " تحفة المودود بأحكام المولود" (صـ 218).

بەڵکو ئیمامی شەوکانی پێی وایە ڕشانەوە بەگشتی پاکە هەروەک لەکتێبی" السيل الجرار" (1/43) دا هاتووە، ولەمەشدا هەریەک لە الشيخ الألباني والشيخ ابن عثيمين رحمهم الله شوێنی کەوتون . 
بەڵام زۆربەی هەرە زۆری زانایان بۆ چوونیان بەو شێوەیەیه کەپێشتر ئاماژەمان پێ درا  . 
والله أعلم .


(1) "بدائع الصنائع" (1/60) ، "مغني المحتاج" (1/79) ، " شرح منتهى الإرادات" (1/102).
(2)  شرح عمدة الفقه" (1/108) ، وينظر: " مجموع الفتاوى " (21/597).

سەردان: ١,٢١١ بەش: شتە پیسەکان و پاککردنەوەیان