گەر پیسیەک بەر جلوبەرگ و لاشەمان کەوت بۆ نمونە وەکو میز ومەزى و مەنى و لیکى سەگ چۆن پاکى بکەینەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر پیسیەک بەر جلوبەرگ و لاشەمان کەوت بۆ نمونە وەکو میز ومەزى و مەنى و لیکى سەگ چۆن پاکى بکەینەوە؟

چۆنێتی پاك كردنەوەی پیسی :
بەڕاستی لە دانەری شەرع كە پێى ناساندووین خودی ئەم شتە پیسە یان پیسبووە هەروەها چۆنێتی پاك كردنەوەیشی پێ‌ناساندووین ، وە پێویستە لەسەر ئێمە شوێنی وتەی ئەو بكەوین و فەرمانی ئەو جێ‌بەجێ‌ بكەین ، جا ئەوەی لە بارەیەوە شۆردن هاتووە تاوەكو ڕەنگ و بۆن و تامی نامێنێت ئا ئەوە پاك كردنەوەیەتی ، وە ئەوەی لە بارەیەوە ئاو بەسەردا كردن یان ئاو لـێ‌پژاندن یان سڕین بە زەویدا یان تەنها ڕۆیشتن بەسەری زەوییەكی پاكدا هاتووە ئا ئەوە پاك كردنەوەیەتی .
وە بشزانە بەڕاستی (ئاو) بنەوایە (ئەصڵە) لە پاك كردنەوەی پیسیەكاندا ، چونكە دانەری شەرع وەسفی كردووە بەوەی كەوا "خوا ئاوی بە پاكی و پاك كەرەوەیەتی دروست كردووە"(1) ، بۆیە نابێت خۆتی لـێ‌لابدەیت بۆ شتێكی تر ئیللا مەگەر ئەوە سەلمێنراو بێت لە لایەن دانەری شەرعەوە ، ئەگینا نابێت ، چونكە ئەوە لادانە لە شتێكەوە كە زانراوە پاك كەرەوەیە بۆ شتێكی تر كە نەزانراو پاك كەرەوەیە ، وە ئەمەش دەرچوونە لەوەی كەوا ڕێگا شەرعییەكان دەیخوازن (پێویست و داوای دەكەن)(2).

ئەگەر ئەمەت زانی ئەوەتە دەیخەینە بەردەستت ئەوانەی كەوا شەرع پێ‌ی هاتووە لە چۆنێتی پاك كردنەوەی خودی شتە پیسەكان یان پیسبووەكان :

1 ـ پاك كردنەوەی پێسەی مردارۆبوو بە خۆشەكردن :
عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ قَالَ : سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ : ((أَيُّمَا إهَابٍ دُبِغَ فَقَدْ طَهُرَ))(3).
واتە : هەر پێسەیەكی مردارۆبوو خۆشەكرا ئەوا پاك بووەتەوە .

2 ـ پاك كردنەوەی قاپ ئەگەر سەگ زمانی تێ‌خست :
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ () : ((طُهُورُ إنَاءِ أَحَدِكُمْ إذَا وَلَغَ فِيهِ الْكَلْبُ أَنْ يَغْسِلَهُ سَبْعَ مَرَّاتٍ أُولَاهُنَّ بِالتُّرَابِ))(4).
واتە : پاك بوونەوەی قاپی یەكێك لە ئێوە ئەگەر سەگ بە كەناری زمانی تێیدا خواردیەوە (واتە : زمانی هێنا پێیدا و لێسایەوە و بە لیكەكەی پیسی كرد) بەوە دەبێت كەوا حەوت جار بیشۆرێت یەكەمین جاریان بە خۆڵاو بێت .

3 ـ پاك كردنەوەی جلوبەرگ ئەگەر خوێنی بێ‌نوێژی بەركەوت :
عَنْ أَسْمَاءَ بِنْتِ أَبِي بَكْرٍ قَالَتْ : ((جَاءَتِ امْرَأَةٌ إِلَى النَّـبِيِّ () فَقَالَتْ : إِحْدَانَا يُصِيْبُ ثَوْبَهَا مِنْ دَّمِ الْحَيْضَةِ كَيْفَ تَصْنَعُ ؟ فَقَالَ : "تَحُتُّهُ ثُمَّ تَقْرُصُهُ بِالْمَاءِ ثُمَّ تَنْضَحُهُ ثُمَّ تُصَلي فِيهِ"))(5).
واتە : ئافرەتێك هات بۆ لای پێغەمبەر () و وتی : یەكێك لە ئێمە جلەكانی خوێنی بێ‌نوێژی بەردەكەوێت چی بكات ؟ پێغەمبەریش () فەرمووی : دەیپرێنێت و بەسەر پەنجەكانی لەگەڵ ئاودا دەیدات بەیەكدا ئەنجا دەیشۆرێت ئەنجا نوێژی تێدا دەكات.
وە ئەگەر دوای ئەوە شوێنەواری خوێنەكە مایەوە ئەوا هیچی تێدا نییە : عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ: ((أَنَّ خَوْلَةَ بِنْتَ يَسَارٍ قَالَتْ : يَا رَسُولَ اللَّهِ لَيْسَ لِي إِلاَّ ثَوْبٌ وَاحِدٌ وَأَنَا أَحِيضُ فِيهِ ، فَكَيْفَ أَصْنَعُ ؟ قَالَ : "فَإِذَا طَهُرْتِ فَاغْسِلِي مَوْضِعَ الدَّمِ ثُمَّ صَلِّي فِيهِ" ، قَالَتْ : يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنْ لَمْ يَخْرُجْ أَثَرُهُ ؟ قَالَ : "يَكْفِيكِ الْمَاءُ وَلاَ يَضُرُّكِ أَثَرُهُ"))(6).
واتە : (خَوْڵە)ی كچی (ێسَار) وتی : ئەی پێغەمبەری خوا من هیچم نییە تەنها یەك جـل نەبێت وە من تێیدا دەكەومە بێ‌نوێژییەوە ، كەواتە چۆن بكەم ؟ پێغەمبەریش () فەرمووی : ئەگەر پاك بوویتەوە ئەوا شوێنی خوێنەكە بشۆرە و ئەنجا نوێژی تێدا بكە ، وتی : ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر شوێنەوارەكەی لانەچوو
؟ فەرمووی : شۆردنی بە ئاو بەسە لەسەر تۆ و شوێنەوارەكەی زیانی نییە بۆت .

4 ـ پاك كردنەوەی پالێمی (پەراوێزی) جلوبەرگی ئافرەت :
عَنْ أُمِّ وَلَدٍ لإِبْرَاهِيمَ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَوْفٍ أَنَّهَا سَأَلَتْ أُمَّ سَلَمَةَ زَوْجَ النَّبِيِّ () فَقَالَتْ : إِنِّي امْرَأَةٌ أُطِيلُ ذَيْلِي وَأَمْشِي فِي الْمَكَانِ الْقَذِرِ ؟ فَقَالَتْ أُمُّ سَلَمَةَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ () : ((يُطَهِّرُهُ مَا بَعْدَهُ))(7).
واتە : ئافرەتێك (كە دایكی منداڵی إِبْرَاهِیمی كوڕی عَبْد الرَّحْمَنی كوڕی عَوْف بوو) پرسیاری كرد لە (أُمَّ سَلَمَةَ)ی خێزانی پێغەمبەر () و فەرمووی : من ئافرەتێكم پالێمی جلەكانم درێژ (چۆڕ) دەكەم و بە شوێنی پیسیشدا دەڕۆم ؟ (أُمَّ سَلَمَةَ)یش وتی : پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی : زەوییە پاكەكەی دوای ئەو شوێنە پیسە پاكی دەكاتەوە .

5 ـ پاك كردنەوەی جلوبەرگ لە میزی منداڵی شیرەخۆر :
عَنْ أَبِي السَّمْحِ خَادِمِ النَّبِيِّ () قَالَ : قَالَ النَّبِيُّ () : ((يُغْسَـلُ مِنْ بَوْلِ الْجَارِيَةِ ، وَيُرَشُّ مِنْ بَوْلِ الْغُلَامِ))(8).
واتە : لە (أَبو السَّمْح) ی خزمەتكاری پێغەمبەرەوە () فەرموویەتی : پێغەمبەر () فەرموویەتی : جێ‌ میزی كچی كۆرپە دەشۆردرێت ، وە جێ‌ میزی كوڕی كۆرپە ئاوی لـێ‌دەپژێنرێت .

6 ـ پاك كردنەوەی جلوبەرگ لە (مەزی) :
عَنْ سَهْلِ بْنِ حُنَيْفٍ قَالَ : ((كُنْتُ أَلْقَى مِنَ الْمَذْيِ شِدَّةً وَعَنَاءً ، فَكُنْتُ أُكْثِرُ مِنْهُ الِاغْتِسَالَ ، فَذَكَرْتُ ذَلِكَ لِرَسُولِ اللَّهِ () ، فَقَالَ : "إِنَّمَا يُجْزِيكَ مِنْ ذَلِكَ الْوُضُوءُ" ، فَقُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ كَيْفَ بِمَا يُصِيبُ ثَوْبِي مِنْهُ ؟ قَالَ : "يَكْفِيكَ أَنْ تَأْخُذَ كَفًّا مِنْ مَاءٍ فَتَنْضَحَ بِهِ ثَوْبَكَ حَيْثُ تَرَى أَنَّهُ أَصَابَ مِنْهُ"))(9).
واتە : من بە هۆی (مەذی) ەوە توشی ناڕەحەتی و هیلاكی بووبووم ، چونكە بە هۆیەوە زۆر خۆم دەشۆری ، بۆیە باسی ئەوەم كرد بۆ پێغەمبەری خوا () ، ئەویش فەرمووی : بۆ ئەوە تەنها دەستنوێژ گرتنت بەسە ، وتم : ئەی پێغەمبەری خوا ئەی چی بكەم بەوەی كە بەر جلەكانم دەكەوێت لـێ‌ی ؟ فەرمووی : ئەوەندەت بەسە كەوا مشتێك ئاو ببەیت و جلەكەتی پێ‌بشـۆیت ئەو شوێنەی كە دەبینـیت لێـیی بەر كەوتووە .

7 ـ پاك كردنەوەی ژێرەوەی پێڵاو :
عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ (رضی الله عنە) أَنَّ النَّبِيَّ () قَالَ : ((إِذَا جَاءَ أَحَدُكُمْ إِلَى الْمَسْجِدِ فَلْيَنْظُرْ ، فَإِنْ رَأَى فِي نَعْلَيْهِ قَذَرًا أَوْ أَذًى فَلْيَمْسَحْهُ وَلْيُصَلِّ فِيهِمَا))(10).
واتە : ئەگەر یەكێك لە ئێوە هات بۆ مزگەوت ئەوا با سەیری پێڵاوەكانی بكات ، جا ئەگەر پیسییەكی پێیانەوە بینی ئەوا با بیسڕێت بە زەویدا و با نوێژیان پێوە بكات .

8 ـ پاك كردنەوەی زەوی :
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ : ((قَامَ أَعْرَابِيٌّ فَبَالَ فِي الْمَسْجِدِ ، فَتَنَاوَلَهُ النَّاسُ ، فَقَالَ لَهُمُ النَّبِيُّ () : "دَعُوهُ وَهَرِيقُوا عَلَى بَوْلِهِ سَجْلاً مِنْ مَاءٍ ـ أَوْ ذَنُوبًا مِنْ مَاءٍ ـ ، فَإِنَّمَا بُعِثْتُمْ مُيَسِّرِينَ وَلَمْ تُبْعَثُوا مُعَسِّرِينَ"))(11).
واتە : پیاوێكی دەشتەكی هەستا لە نێو مزگەوتدا میزی كرد ، بۆیە خەڵكی سەرزەنشتیان كرد بۆ ئەوەی ڕێگری لـێ‌بكەن ، پێغەمبەریش () پێیانی فەرموو : وازی لـێ‌بێـنن و سەتـڵـێـك ئاو بكەن بەسەر میزەكـەیدا ، چونكـە بەڕاستی ئێـوە
نێردراون بە ئاسانكردنەوە و نەنێردراون بە قورسكردنەوە .
وە پێغەمبەر () بۆیە فەرمانی كرد بە ئاو كردن بەسەریدا لەبەر زووتر پاك بوونەوەی زەوییەكە ، ئەگینا ئەگەر وازی لـێ‌ بهێنرێت تاوەكو وشك دەبێتەوە و شوێنەواری پیسیەكە دەڕوات و نامێنێت ئەوا پاك دەبێتەوە لەبەر فەرموودەكەی (ابن عمر) كە فەرموویەتی: ((كَانَتِ الْكِلاَبُ تَبُولُ وَتُقْبِلُ وَتُدْبِرُ فِي الْمَسْجِدِ فِي زَمَانِ رَسُولِ اللَّهِ () فَلَمْ يَكُونُوا يَرُشُّونَ شَيْئَاً مِنْ ذَلِكَ))(12).
واتە : سەگ میزی دەكرد و دەهات و دەڕۆیشت لە نێو مزگەوتدا لە سەردەمی پێغەمبەری خوادا () و هیچ ئاویشیان بەسەریدا نەدەكرد بە هۆی ئەوەوە .
وە زانراویشە كەوا ئەگەر پیسایی بمایەتەوە ئەوا پێویست بوو ئاوی بەسەردا بكرایەت .
((وە ئەگەر پیسی یان مردارۆبوو بسوتێنرێت یان گۆڕانی بەسەردا بێت و ببێت بە خۆڵەمێش یان خۆڵ ئەوا هەموو ئەوانە پاكن ، بەڵگەی ئەوە بریتییە لەوەی كەوا بەڕاستی ئەحكامەكان كورتهەڵهاتوون لەسەر ئەوەی كەوا خوای گەورە بڕیاری بەسەردا داوە بەوەی كە تێیدایە لەوەی كەوا ئەو ناوەی بەسەردا دەدرێت كە خوای گەورە پێ‌ی دواوە لەگەڵماندا ، جا ئەگەر ئەو ناوە نەما ئەوا ئەو حوكمەش نامێنێت و ئەوەش نییە كەوا خوای گەورە بڕیاری بەسەردا داوە ، وە پیسی خۆڵ نییە ، وە مردارۆبوویش خۆڵ نییە))(13).
ئەمەش هەڵبژاردەی (شيخ الإسلام ابن تيمية) یە (ڕەحمەتی خوای لێبێت) ، وە فەرموویەتی : ((ئەمەش مەزهەبی (ئەبو حەنیفە و مالك)ە لە یەكێك لە ووتەكانیدا ، وە یەكێكە لەو دوو ریوایەتەی كە لە (ئەحمەد)ەوە هاتوون))(14).

پەراوێزەکان
(1) بزانە كە بەڕاستی فەرمایەشتی : "خلقَ اللهُ الـماءَ طَهوراً " واتە : "خوا ئاوی بە پاكی و پاك كەرەوەیەتی دروست كردووە" (الـحافظ ابن حجر) لە كتێبی (التلخیص الـحبیر)دا : (1/14) لە بارەیەوە فەرموویەتی : (لَمْ أجدهُ هكذا ، وقد تقدَّم في حديث أبي سعيد بلفظ : "إنَّ الـمَاءَ طَهُورٌ لا يُنَجِّسُهُ شَيْءٌ ") واتە : بەم شێوەیە نەمبینیوە ، وە لە پێشەوە لە فەرموودەی (أبی سعید)دا ڕۆیشت بە لەفزی : "بەڕاستی ئاو پاكە و پاك كەرەوەیە و هیچ شتێك پیسی ناكات" .
(2) السیل الـجرار : (1 / 42 ، 48) بتصرف .
(3) صحيح : [ص . جه 2907] أ (1 / 230 / 49) ، ت (3 / 135 / 1782) ، جه (2 / 1193 / 3609) ، ن (7 / 173)
(4) صحيح : [ص . ج 3933] ، م (1/234/279ـ91) 
(5) متفق عليه : [م (1 / 240 / 291)] واللفظ له ، خ (1 / 410 / 307) .
(6) صحيح : [ص . د (351)] د (2 / 26 / 361) ، هق : (2 / 408) . 
(7) صحيح : [ص . جه 430] ما (27/ 44) ، د (2/44/379) ، ت (1/95/143) ، جه (1/177/ 531) .
(8) صحيح : [ص . ن 293] ، د (2 /36 / 372) ، ن (1 / 158) .
(9) صحيح : [ص . جه 409] ، د (1/ 358 / 207) ، ت (1 / 76 / 115) ، جه (1 / 169 / 506) .
(10) صحيح : [ص . د 605] ، د (2/353/636) .  
(11) متفق عليه : [الإرواء 171] ، خ (1 / 323 / 220) ، ن (1 / 48 ـ 49) ، ورواه مطولا : د (2 / 39 / 376) ، ت ( 1/ 99 / 147) .
(12) صحيح : [ص . د 368] ، خ تعليقاً (1 / 278 / 174) ، د (2 / 42 / 378) .
(13) الـمُحَلَّـى : (1 / 128) 
(14) مجموع الفتاوى : (21 / 70 و 478 ـ 482) .

سەردان: ٤,٤٧٣ بەش: شتە پیسەکان و پاککردنەوەیان