چۆنیەتی پاك و خاوێنى و خۆپاك ڕاگرتن لە بێ دەستنوێژی و پیسی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنیەتی پاك و خاوێنى و خۆپاك ڕاگرتن لە بێ دەستنوێژی و پیسی
پرسیار:

ئەصل لە پاك و خاوێنى و خۆپاك ڕاگرتن چییە لە بێ دەستنوێژی و پیسی؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

بنچینەى پاكوخاوێنى و پاككردنەوە لە بێ دەستنوێژى بریتیە لە ئاو و پاكژى بە ئاو نەبێت بەدى نایەت، ئیتر ئاوەكە سازگار وبێگەرد بێت یاخود گۆڕاو بێت بەشتێكى پاك، چونكە لەسەر وتەى دروست وپەسەندى زانایان ئاو ئەگەر گۆڕا و تێكەڵ كرا بە شتێكى پاك هەر ناوى ئاوى بەسەردا دەمێنێت، چونكە پاكێتیەكەى نەڕۆیشتووە و بەڵكو خۆى پاكە و پاككەرەوەیشە بۆ جگە لەخۆى، جا ئەگەر ئاو دەست نەكەوت یان بەكارهێنانى زیانى هەبوو ئەوا ڕوو دەكرێتە تەیەموم كردن كە بریتیە لە دووجار ناولەپ كێشان بەسەر ڕووى زەویدا و پاشان هێنانى بە ڕوومەتدا و بەیەكتردا، ئەمە سەبارەت بە پاك وخاوێنى لە بێ دەستنوێژى

بنچینەى پاكوخاوێنى و پاككردنەوە لە بێ دەستنوێژى بریتیە لە ئاو و پاكژى بە ئاو نەبێت بەدى نایەت، ئیتر ئاوەكە سازگار وبێگەرد بێت یاخود گۆڕاو بێت بەشتێكى پاك، چونكە لەسەر وتەى دروست وپەسەندى زانایان ئاو ئەگەر گۆڕا و تێكەڵ كرا بە شتێكى پاك هەر ناوى ئاوى بەسەردا دەمێنێت، چونكە پاكێتیەكەى نەڕۆیشتووە و بەڵكو خۆى پاكە و پاككەرەوەیشە بۆ جگە لەخۆى، جا ئەگەر ئاو دەست نەكەوت یان بەكارهێنانى زیانى هەبوو ئەوا ڕوو دەكرێتە تەیەموم كردن كە بریتیە لە دووجار ناولەپ كێشان بەسەر ڕووى زەویدا و پاشان هێنانى بە ڕوومەتدا و بەیەكتردا، ئەمە سەبارەت بە پاك وخاوێنى لە بێ دەستنوێژى.

بەڵام پاك وخاوێنى و خۆپاككردنەوە لە پیسی، ئەوا هەر شتێك كە پیسیەكە لاببات ئیتر ئاو بێت یان شتێكى تر ئەوا پاكوخاوێنیەكە ڕوویداوە و تەواوە، چونكە پاكوخاوێنى لە پیسی مەبەست تێیدا بریتیە لە لاچوونى خودى پیساییەكە ئیتر بە هەر ماددەیەك بێت كە پیسایی لاببات، جا ئەگەر ئەو شتە پیسە لاچوو و نەما ئیتر بە ئاو بێت یان بەنزین یان جگە لەوانە بەهەر شلە یان ماددەیەكى تر ئەوا دروست و تەواوە، بەڵام ئەگەر پیسیەكە هى سەگ بوو ئەوا دەبێت حەوت جار بشۆررێت كە یەك جاریان بە خۆڵ بێت، ئا بەم شێوەیە جیاوازى نێوان پاكێتى لە پیسی و پاكێتى لەبێ دەستنوێژى دەزانین و بۆمان دەردەكەوێت.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٢,٣٨٨ بەش: پاك و خاوێنى