جێگەی نوستنى منداڵان لە تەمەنى چەند ساڵیەوە دەبێ لە یەک جیا بکرێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جێگەی نوستنى منداڵان لە تەمەنى چەند ساڵیەوە دەبێ لە یەک جیا بکرێتەوە؟

پێغەمبەرى خوا فەرمویەتی:
((مُرُوا أولادَكم بالصلاةِ و هم أبناءُ سبعِ سِنِينَ ، واضرِبوهم عليها وهم أبناءُ عشرِ سِنِينَ ، وفَرِّقُوا بينهم في المضاجعِ)). رواه أبوداود (حديث حسن ، صحيح الجامع ٥٨٦٨)
واتە: لە تەمەنی حەوت ساڵی دا فەرمانى نوێژ كردن بە منداڵەكانتان بدەن، لە تەمەنی (دە) ساڵی گەر نوێژیان نەكرد لێ یان بدەن و، جێگەی نوستنیان جیا بكەنەوە.
جیا كردنەوەی جێگەى نوستنی منداڵ لە تەمەنی (دە) ساڵی، ئەدەبێكی ئیسلامی گرنگە، كە بەداخەوە زۆر كەس فەرامۆشیان كردوە .
لە كتێبی (طوق الحمامة‌)ی ئیمام (ئیبن حزم) هاتوە، ژنێكی عەرەب، كە لە خزمێكی سكی پڕ ببو، پرسیاری لێ كرا: ئەوە چى یە لە سكت؟! گوتی: نزيكيى سەرین، درێژی شەو!
بە واتای ئەم كارەساتە لە ئاكامی نوستن پێكەوە، یان نزیكی لەو و، زۆر تێكەڵاو بون لە نێو خزمەكانیدا ڕویداوە!
ئەوەی دەبێتە بەڵگەی گەورەیی ئیسلام و پێشكەوتنی مەبدەئەكانی ئەوەیە، كە تیۆری جیاكردنەوەی نوستنی منداڵ، پێغەمبەر پێش چواردە سەدە فەرمانی پێ كردوین، ئەمڕۆ زانایان لە كتێبە پزیشكی و جنسى یەكاندا هانی لەسەر دەدەن و لایەنە باشەكانی ئاشكرا دەكەن و حەزەر دەدەن بە فەرامۆش نەكردنی..
لە كتێبی (صرح طفلك عن الجنس) لە دانراوی (كۆمەڵەی لێكۆڵینەوەی منداڵ لە ئەمریكا)دا هاتوە:
(منداڵەكان نابێ لە یەك پێخەفدا بخەون، هەروەها باشتر وایە لەیەك ژور نەخەوێنرێن، ئەو منداڵانەی لە یەك پێخەفدا دەخەون، بەشێوەیەكی رێكخراو توشی لێك خشاندن و پێكەوە نوسانی جەستەیی دەبن، كە لەوانەیە بە هۆیەوە گەمە پێ كردن ڕو بدات...
خەوتنی منداڵیش لەگەڵ دایك و باوكی لەیەك ژوردا، كارێكە هەرگیز پێی ناگوترێ حیكمەت و دانایی. منداڵ كە دەخەوێ وا پێدەچێ خەوتوە، بەڵام ئاواش نى یە، تەنانەت ئەوانەی لە تەمەنی دو ساڵى یان سێ ساڵی دان، لە كاتی هەست كردن بە دیاردەی كرداری جنسی دایك و باوك لەسەرجێ دا، دەترسن.. تەنانەت تاریكیش نابێتە پەردە لەبەردەمیان دا، چونكە منداڵی بچوك لە دەنگە دەنگدا توشی دڵەڕاوكێ دەبێت!!
دەتوانین بڵێین زۆربەی حاڵەتەكانی كزى جنسی، كە لە منداڵان ڕو دەدات، هۆیەكەی فەرامۆش كردنی جیاكردنەوەی شوێنی نوستنیانە و، نوستنیانە لە ژوری دایك و باوك، هەمو ئەمانەش بە شەرعی خوا و عەقڵیش قەدەغەیە، كەواتە با دایك و باوكان ئاگاداربن.
كتێبی (ژن ومێردی ئیسلامی بەختەوەر)

سەردان: ٣,٩٩٣ بەش: پەروەردەى منداڵ