پایەكان و واجبەکانی دەست نوێژ
یەکەم و دووەم : شۆردنی روومەت ، وە ئاو ڕادانە ناو دەم و لووتیش بەشێكن لـێی .
سێیەم : شۆردنی هەردوو دەست تاوەكو هەردوو ئانیشك (قوڕنێسك)
چوارەم و پێنجەم : دەست هێنان بە هەموو سەردا ، وە هەردوو گوێیش بەشێكن لە سەر .
شەشەم : شۆردنی هەردوو پێ تاوەكو هەردوو قولەپێ (قاپەڕەقەی پێ) .
لەبەر فەرمایشتی خوای گەورە : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ] [الْمائدە] .
واتە : ئەی ئەو كەسانەی كە باوەڕتان هێناوە ئەگەر هەستان بۆ نوێژ كردن ئەوا ڕوومەتتان و دەستتان تاوەكو ئانیشكەكانتان بشۆن و دەست بێنن بە سەرتاندا و پێكانتانیش تاوەكو هەردوو قولەپێتان بشۆن ..
وە ئاو ڕادانە ناو دەم و لووتیش بەشێكن لە روومەت بۆیە پێویست دەبن چونكە خوای پاك و بێكەموكوڕی لە كتێبە ئازیزەكەیدا فەرمانی كردووە بە شۆردنی روومەت ، وە بەردەوام بوونی پێغەمبەر (ﷺ) لەسەر ئەوە لە هەموو دەستنوێژێكدا سەلمێنراوە ، وە هەموو ئەوانەش كەوا دەستنوێژ گرتنی پێغەمبەریان (ﷺ) گێڕاوەتەوە و چۆنێتیەكەیان روون كردووەتەوە ئاو ڕادانە ناو دەم و لووتیشیان گێڕاوەتەوە ، بۆیە ئەمانە ئەوە دەگەیەنن كەوا شۆردنی روومەت كە فەرمانی پێكراوە لە قورئاندا بە ئاو ڕادانە ناو دەم و لووتیشەوەیە(السيل الـجرار : (1/81) ).
وە فەرمان پێكردنیان هاتووە لە فەرمایشتی پێغەمبەردا (ﷺ) : ((إِذَا تَوَضَّأَ أَحَدُكُمْ فَلْيَجْعَلْ فِي أَنْفِهِ مَاءً ثُمَّ لِيَسْتَنْثِرْ))
واتە : ئەگەر یەكێك لە ئێوە دەستنوێژی گرت ئەوا با ئاو بكات بە لووتیدا و ئەنجا با هنگ بكات و دەریبهێنێتە دەرەوە .
وە لە فەرمایشتی پێغەمبەردا (ﷺ): ((وَبَالِغْ فِي الِاسْتِنْشَاقِ إلاَّ أَنْ تَكُونَ صَائِمَاً))
واتە : وە ئاوەكە زیاتر هەڵبمژە ئیللا مەگەر بە ڕۆژوو بێت .
حەوتەم : دەست خستنە نێو ڕیش : لە بەر فەرموودەكەی (أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ ) : ((أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) كَانَ إِذَا تَوَضَّأَ أَخَذَ كَفًّا مِنْ مَاءٍ فَأَدْخَلَهُ تَحْتَ حَنَكِهِ فَخَلَّلَ بِهِ لِحْيَتَهُ وَقَالَ : "هَكَذَا أَمَرَنِي رَبِّي عَزَّ وَجَلَّ"))
واتە : پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەگەر دەستنوێژی بگرتایەت ئەوا مشتێك ئاوی دەبرد و دەیخستە ژێر چەناكەی و دەیكرد بە نێو ڕیشیدا و دەیفەرموو : بەم شێوەیە پەروەردگاری بەدەسەڵات و گەورەم فەرمانی پێكردووم .
هەشتەم : پەنجە خستنە نێو پەنجەكانی هەردوو دەست و هەردوو پێ :
لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر (ﷺ) : ((أَسْبِغِ الْوُضُوءَ ، وَخَلِّلْ بَيْنَ الأَصَابِعِ ، وَبَالِغْ فِي الاسْتِنْشَاقِ إِلاَّ أَنْ تَكُونَ صَائِمًا))
واتە : دەستنوێژ بگرە بە تەواوی ، وە پەنجەكان بكە بەیەكدا ، وە ئاوەكە زیاتر هەڵبمژە ئیللا مەگەر بە ڕۆژوو بێت .
وَعَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) : ((لَتَنِهِكُنَّ الْأَصَابِعَ بِالطُّهُورِ أَوْ لَتَنْهِكَنَّهَا النَّارُ))
واتە : یان پەنجەكان بە تەواوترین شێوەیە پاك دەكەیتەوە لە دەستنوێژدا یان ئاگر لەناویان دەبات .
چۆن پەنجە دەخاتە نێو پەنجەكانی پێیەوە ؟
عَنِ الْمُسْتَوْرِدِ بن شَدَّادٍ قَالَ : ((رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) إِذَا تَوَضَّأَ خَلَّلَ أَصَابِعَ رِجْلَيْهِ بِخِنْصَرِهِ))
واتە : پێغەمبەری خوام (ﷺ) بینی كاتێك كە دەستنوێژی بگرتایەت پەنجەی دەخستە نێو پەنجەكانی هەردوو پێیەوە بە پەنجە تووتەی .
فائدة : قال المباركفوري في "تحفة الأحوذي" (1/49) : (أَيْ بِخِنْصَرِ يَدِهِ الْيُسْرَى) واته : به پهنجه تووتهی دهستی چهپی.
============
وەرگیراوە لە کتێبی : (كورتەیەك لە فیقهی سوننەت و قورئانی ئازیز ) لە وەرگێڕانى بەڕێز : مامۆستا محمد عبدالرحمن
تێبینی : لێرهدا نووسهر (پایهكان) و (واجبهكان)ی دهستنوێـژی تێكهڵ كردووه ، جا ئهوانهی كه له ئایهتی دهستنوێژدا باسكراون ئهوانه پایهكانی دهستنوێژن كه چوار پایهن ، وه جگه لهوانه واجبهكانی دهستنوێژن . (وهرگێڕ)