مێرده‌كه‌م زۆر جار ماچم ده‌كات كاتێك ده‌ڕوات بۆ مزگه‌وت هه‌ندێك جار وا گومان ده‌به‌م كه‌ به‌شه‌هوه‌ته‌وه‌ ماچم ده‌كات ئایا ده‌ستنوێژى پێده‌شكێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مێرده‌كه‌م زۆر جار ماچم ده‌كات كاتێك ده‌ڕوات بۆ مزگه‌وت هه‌ندێك جار وا گومان ده‌به‌م كه‌ به‌شه‌هوه‌ته‌وه‌ ماچم ده‌كات ئایا ده‌ستنوێژى پێده‌شكێت؟

دایکى ئیمانداران عائیشه‌ (ڕه‌زاى خواى لێبێت) فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه‌ وسلم - (قَبَّلَ امْرَأَةً مِنْ نِسَائِهِ ثُمَّ خَرَجَ إِلَى الصَّلاَةِ وَلَمْ يَتَوَضَّأْ)( صَحيح: صَحيح وَضعيف سُنَن أبي داود، رَقَم: (179)).
واته‌: ماچى خێزانێكى ده‌كرد پاشان ده‌ڕۆیشت بۆ مزگه‌وت ده‌ستنوێژى تازه‌ نه‌ده‌كرده‌وه‌.

ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ڕونى كرده‌وه‌ حوكمى ده‌ستلێدان له‌ ئافره‌ت و ماچكردنى ئایا ده‌ستنوێژى پێده‌شكێت یان نا زانایان جیاوازیان هه‌یه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ .
به‌ڵام بۆچونى ته‌واو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌هیچ شێوازێك ده‌ستنوێژ ناشكێنێت
واته‌: ئه‌گه‌ر پیاوێك ماچى خێزانى كرد یان ده‌ستى له‌ ده‌ستیدا یان باوه‌شى لێدا، به‌ڵام به‌م كارانه‌ ئاوى دانه‌به‌زى ئه‌وه‌ نه‌ ده‌ستنوێژ پیاوه‌كه‌ و نه‌ ده‌ستنوێژ ئافره‌ته‌كه‌ ناشكێت، چونكه‌ ئه‌صڵ وایه‌ ده‌ستنوێژ له‌ جێى خۆیه‌تى و ناشكێت هه‌تا به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بێت له‌سه‌ر شكاندنى وه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌هاتووه‌ نه‌ له‌ قورئان و نه‌ له‌ سوننه‌تدا له‌سه‌رئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌ خێزانت بده‌یت ده‌ستنوێژى پیده‌شكێت هه‌ر له‌سه‌رئه‌مه‌ ده‌ست لێدانى ڕاسته‌وخۆ بێت یان له‌سه‌ر په‌ڕۆوه‌ بێت یان ماچكردنى یان باوه‌ش لێدانى به‌ ئاره‌زوه‌وه‌بێت یان نا هیچ له‌م كارانه‌ ده‌ستنوێژ ناشكێنێت. خوایش زاناتره‌.

فَتاوى المَرأة، الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله ، ص: (120).

سەردان: ٥,٢٢٧ بەش: دەستنوێژ