ئایا چڵکی ژێر نینۆک کاریگەری دەبێت لەسەر دروستێتی دەست نوێژ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا چڵکی ژێر نینۆک کاریگەری دەبێت لەسەر دروستێتی دەست نوێژ؟

الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله وبعد: 
نینۆکەکان پێوستە پێش تێپەڕبونی چل ڕۆژ ببڕدرێن، چونکە پێغەمبەری خوا کاتێکی داناوە بۆ بڕینی نینۆک، وە بڕینی توکی بەر و هەڵکردنی توکی بن باڵ و کورتکردنەوەی سمێل: بۆ ئەوەی هەریەک لەمانەی باسکران  زیاتر لە چل ڕۆژ نەهێڵدرێنەوە  بەم شێوەیە لە پێغەمبەری خواوە جێگیر بووە وەکو لە صەحیحی ئیمامی مسلمدا هاتوە بە ژمارە(258).

هەر بۆیە واجبە لەسەر پیاوان و ئافرەتان ئەم فەرمانە پشتگوێ نەخەن ، نینۆک و سمێل و توکی بەر و بن باڵ وازلێنەهێنن زیاد لە چل ڕۆژ ، وە دەستنوێژی ئەو کەسەش تەواوە و بەتاڵ نابێتەوە بەهۆی ئەو چڵکانەی کە لە ژێر نینۆکیدایە چونکە ئەوە شتێکی کەمە و خوای گەورە لێی خۆش دەبێت.

سەرچاوە: مجموع فتاوی ومقالات متنوعة لسماحة الشيخ ابن باز (50/10).

سەردان: ٢,٤٣٦ بەش: دەستنوێژ