فه‌رزه‌كانى ده‌ستنوێژ چەندن به‌به‌ڵگه‌وه؟
فه‌رزه‌كانى شه‌ش دانه‌ن:
شوشتنى ڕوومه‌ت (ده‌موچاو) له‌گه‌ڵ ئاودانه لووت و ده‌مدا، شۆردنى ده‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ئانیشكدا، مهسحكردنى سه‌ر و گوێیه‌كانیش به‌شێكن له‌سه‌ر، شۆردنى پێیه‌كان هه‌تا قوله‌پێ، ڕیزبه‌ندى ویه‌ك له‌دواى یه‌كى شۆردنى ئه‌ندامه‌كان، نه‌پچڕان و به‌رده‌وامى لهشۆردنى ئه‌ندامه‌كاندا.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ ...(6) ]
واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه باوه‌ڕتان به‌خواى په‌روه‌ردگار و به‌په‌یامبه‌ره‌كه‌ى هێناوه ئه‌گه‌ر ویستان بۆ نوێژه‌كانتان هه‌ستن، و ده‌ستنوێژتان نه‌بوو ئه‌وا : ڕوومه‌ت و ده‌ست و باسكه‌كانتان له‌گه‌ڵ ئانیشكه‌كاندا ( كه بریتیه له‌و جومگه‌یه‌ى كه باسك به باڵه‌وه ده‌به‌ستێت ) بشۆن، و ده‌ست بهێنن به‌سه‌رتاندا، و پێكانتانیش له‌گه‌ڵ قوله‌پێكانتان ( كه بریتیه له‌و دوو ئێسكه به‌رزبووه‌ى كه له شوێنى یه‌كتر گرتنى پێیه به لاقه‌كانه‌وه ) بشۆن .
وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي