بۆچی خواردنی گۆشتی حوشتر دەست نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆچی خواردنی گۆشتی حوشتر دەست نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە؟

خواى گەورە زاناتره، و ئەوەی ناسراوە لەلای زۆربەی فیقهناسان کە دەستنوێژ گرتنەوە دوای خواردنی گۆشتی حوشتر کارێکی پەرستشیە وحیکمەت وهۆکەی نەزانراوە، وخوای گەورە دەست نوێژگرتنی لەپاش خواردنی گۆشتی حوشتر شەرعاندوە، خوا زاناترە بە حیکمەت وهۆی ئەو کارە .
وه هەندێک لە زانایان ووتویانە کە حوشتر لە شەیتانەکان دروست کراوە، نێرینەی حوشترەکانیش حاڵیان وەک حاڵی شەیتان وایە کاتێک ڕاوبنرێت، ئەمەیش لەبەرئەوەی گوشتەکەی دەبێتە هۆی شتێک لە سەختی وتوندی وشتێک لە شەیتانكاری، هەر بۆیە دەستنوێژگرتن ئەوە خامۆش دەکاتەوە، بەڵام ئەمەیش شتێکی ڕوون نیە وهیچ بەڵگەیەکی ئاشکرای لەسەر نیە. ونزیکترین بۆچوونیش رای زۆرینەی زانایانە کە دەڵێن ئەوە کارێکی پەرستشیە و خوای گەورە زاناترە بە حیکمەت وهۆی ئەو کارە، وباوەڕدار دەبێت پابەندی فەرمایشتی خودا وپێغەمبەر بێت تەنانەت ئەگەر حيکمەتی کارەکەیشی نەزانی.
هەروەک چۆن ئێمە نیوەڕۆان چوار ڕکات دەکەین وعەسران چوار ڕکات، وخەوتنان چوار ڕکات، وشێوان سێ ڕکات وبەیانیان دوو ڕکات، کەسیشمان بە دڵنیایەوە حیکمەتی ئەو كاره نازانین، كە بۆچی نیوەڕوان وعەسران وخەوتنان چوار رکاتە، و شێوان سێ رکاتە وبەیانیان دوو رکاتە، ودەکرێت خوای گەورە ئەگەر بیویستایە لە نیوەڕواندا هەشت یان حەوت یان شەش رکاتی لەسەر فەرز بکردینایە هەروەها لە عەسر وخەوتنانیشدا، و دەکرا شێوانیش لە باتی سێ رکات پێنج رکات ‌ببایە، كەواتە حیکمەتی تەواو لای خوای گەورەیە لە هەموو ئەو کارانەی کە فەرز ودیاری کردوە.
بۆ نموونه فەرزکردنی ڕۆژوی مانگی ڕەمەزان لە یەک مانگدا دەکرێت هۆکارەکەی ئاسانکاری بێت لەسەر موسڵمانان، بەڵام نازانین حیکمەتی دیاری کردنی تەنها مانگی ڕەمەزان لەنێو مانگەکاندا بۆ ئەوەی ببێتە مانگی رۆژوگرتن چیە، هەروەها نازانین بۆچی مانگێکی تەواوە، دەکرا خوای پەروەدگار بیکردایە بە ۱۵ یان ۲۰ رۆژ، كەواتە حیکمەتی تەواو بۆ خوای گەورەیە کە ئەم مانگەی دیاری کردووە، هەروەها حیکمەتی تەواوی هەیە لە هەموو ئەو پەرستشانەی کە ئێمە هۆکار وحکمەتەکەی نازانین.
الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز رحمه الله

سەردان: ١٢,٠٩٧ بەش: دەستنوێژ