پێغه‌مبه‌رى خوا ﷺ چۆن دەستنوێژى گرتووە؟
چۆنێتیه‌كه‌ى ڕوون كراوه‌ته‌وه له فه‌رمووده‌كه‌ى حیمرانى به‌نده‌ى ئازادكراوى عوسمانى كوڕى عه‌ففان - رضي الله عنه - كه‌وا داواى ده‌فرێكى ئاوى كردووه وسێ جار كردوویه‌تی به‌سه‌ر ده‌سته‌كانیدا وشۆردوویه‌تى، پاشان ده‌ستى ڕاستى كردووه به‌ناو ئاوه‌كه‌دا و ئاوى كردووه به‌ده‌م و لووتیدا و پاشان سێ جار ده‌موچاوى شۆردووه وهه‌ردوو ده‌سته‌كانیشی هه‌تا ئانیشك سێ جار پاشان مه‌سحى سه‌رى كردووه وپاشان سێ جار پێیه‌كانیشی شۆردووه هه‌تا قوله‌پێكانى، پاشان ووتى: پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - فه‌رموویه‌تى: " مَن توضأَ نـَحو وُضُوئي هَذا، ثُمَّ صلَّى رَكْعَتَينِ، لا يُحَدِّثُ فِيهِما نَفْسََهُ، غُفِرَ له ما تَقدَّم مِنْ ذَنْبِه " واته : ئه‌وه‌ى وه‌كو ئه‌م ده‌ستنوێژه‌ى من ده‌ستنوێژ بگرێت و پاشان دوو ڕكعات نوێژ بكات به‌شێوه‌یه‌ك كه قسه له‌گه‌ڵ ناخ وده‌روونى خۆیدا نه‌كات تێیدا وبیرى لاى نوێژه‌كه‌ى بێت ئه‌وا له‌تاوانى له‌مه‌و پێشى خۆش ده‌بێت " متفق علیه.
وه پێویستیشه له‌سه‌ر كه‌سى ده‌ستنوێژگر كه نیه‌تى هه‌بێت وه‌كو چۆن ده‌بێت بسم الله بكات پێش ده‌ستپێكردنى ده‌ستنوێژه‌كه و به‌ڵام له‌كاتى بیرچوونه‌وه‌و نه‌زانیندا تاوانى له‌سه‌ر نیه.
وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي