غه‌یبه‌تكردن تاوانه به‌ڵكو یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان جیاوازى نیه له نێوان ئه‌وه‌ى ئه‌و عه‌یب و كه‌م و كورتى و خراپییه‌ى كه باسى ده‌كه‌یت له‌و كه‌سه‌یا هه‌بێت یان نا هه‌ر تاوانه، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - كاتێك پرسیارى لێكرا له باره‌ى غه‌یبه‌ته‌وه فه‌رمووى: « ذِكْرُكَ أَخَاكَ بِمَا يَكْرَهُ ». قِيلَ أَفَرَأَيْتَ إِنْ كَانَ فِى أَخِى مَا أَقُولُ قَالَ « إِنْ كَانَ فِيهِ مَا تَقُولُ فَقَدِ اغْتَبْتَهُ وَإِنْ لَمْ يَكُنْ فِيهِ فَقَدْ بَهَتَّهُ ». ( رَوَاهُ مُسْلِمْ، رَقَمْ: (6758)).
واته: غه‌یبه‌ت ئه‌وه‌یه كه باسى براكه‌ت كه‌یت به‌شتێك كه ئه‌و پێى ناخۆشه، وترا: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى كه باسكرا راستبوو له‌و كه‌سه‌دا بوونى هه‌بوو؟ فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر ئه‌وه راستبوو تیایدا بوو ئه‌وه غه‌یبه‌ته و حه‌رامه ئه‌گه‌ر تیایدا نه‌بوو ئه‌وه بوهتانه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - فه‌رمووى: « لَمَّا عُرِجَ بِى مَرَرْتُ بِقَوْمٍ لَهُمْ أَظْفَارٌ مِنْ نُحَاسٍ يَخْمِشُونَ وُجُوهَهُمْ وَصُدُورَهُمْ فَقُلْتُ مَنْ هَؤُلاَءِ يَا جِبْرِيلُ قَالَ هَؤُلاَءِ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ لُحُومَ النَّاسِ وَيَقَعُونَ فِى أَعْرَاضِهِمْ » صَحيح: صَحيح وَضعيف سُنَن أبي داود، رَقَم: (4878). وسلسلة الأحاديث الصَّحيحَة، رَقَم: (533).
له شه‌وى ئیسرا و میعراجدا كه‌سانێكم نیشاندرا كه‌نینۆكیان هه‌بوو له مس ڕوومه‌ت و ده‌م و چاوى سینگى خۆیانیان پێ ده‌ڕنى پرسیارم كرد ئه‌مانه كێن وترا: ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن كه گۆشتى خه‌ڵكیان ده‌خوارد و خه‌ڵكیان ناشرین و له‌كه‌دار ده‌كرد. واته: ئه‌وانه‌ى كه غه‌یبه‌تیان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: [ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ وَلَا تَجَسَّسُوا وَلَا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضًا أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ رَحِيمٌ] [الحجرات: ١٢]. واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان دووربگرن له زۆرێك له گومانه‌كان، چونكه هه‌ندێك گومان تاوانه و گومانى خراپن، هه‌روه‌ها جاسوسى به‌سه‌ر یه‌كتره‌وه مه‌كه‌ن دووزمان مه‌بن و غه‌یبه‌تى یه‌كتر مه‌كه‌ن، ئایا هیچ كه‌س له ئێوه پێى خۆشه گۆشتى بریه‌كى به مردووى بخوات، بێگومان پێتان ناخۆشه ده‌ى خۆتان له غه‌یبه‌ت بپارێزن ته‌قواى خوا بكه‌ن، چونكه خواى گه‌وره ته‌وبه له به‌نده‌كانى قبوڵ ده‌كات به‌به‌زه‌ییه له‌گه‌ڵیاندا.
هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێكى پیاو و ئافره‌ت خۆى بپارێزێت له غه‌یبه‌ت و ئامۆژگارى بكات كه موسوڵمانان خۆیان بپارێزن. هه‌روه‌ها عه‌یب و عارى موسوڵمانان بپۆشن، چونكه غه‌یبه‌تكردن هۆكارێكه بۆ ڕق و كینه و دوژمنایه‌تى له نێوان موسوڵماناندا .
ابْن بَاز رحمه الله : مُجَلَّة الْدَعوَة، الْعَدَدْ: 1170.
سەبارەت بە کەفارەتى غەیبەت کردن دەبێ ئەم خاڵانە جێ بەجێ بکەى
یەکەم : تەوبە کردن لە غەیبەت کردن و دوبارە نەکردنەوەى .
دووەم : گەردنى خۆت بەو کەسە ئازا بکەى ، بەڵام گەر زانیت پێى ناخۆشە پێى بڵێى کە غەیبەتم کردووەى ئەوا :
أ- داواى لێ خۆشبونى بۆ بکە لاى خواى گەورە .
ب - هەوڵبدە لە هەمان مەجلیس بە باشە باسى بکە .