كيبر و خۆبەگەورە زانین : سزاکانى ، جۆرەکانى ، چارەسەرى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كيبر و خۆبەگەورە زانین : سزاکانى ، جۆرەکانى ، چارەسەرى
پرسیار:

چۆن خۆمان ڕزگار بکەین لە کیبر و خۆبەگەورە زانین؟ وە چ سزایەک دانراوە بۆ ئەو کەسانەى کە خۆیان بەگەورە دەزانن و تەکەبوریان هەیە و بە چاوی سوکەوە سەیرى خەڵکی دەکەن؟ 

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم :
خۆبەگەورە زانین ڕەوشتێکی ناشیرینە و ئاکاری شەیتان و دارودەستەکەیەتی لەکەسانی دونیایی ئەوانەی کەخودا دڵی کوێر کردوون .
وه یەکەم کەس کەبەرانبەر خودا خۆی بەگەورە زانی ئیبلیسی لەعنەتی بوو کاتێ کەخودا فەرمانی پێکرد سەژدە بۆ ئادەم ببات خۆی بەگەورە زانی وسەژدەی نەبرد وگوتی : من لەو چاکترم منت لەئاگر دروست کردووە وئەوت لەگڵ دروست کردووە .
خوای پەروەردگار فەرموویەتی :  ﴿وَلَقَدْ خَلَقْنَاكُمْ ثُمَّ صَوَّرْنَاكُمْ ثُمَّ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ لَمْ يَكُن مِّنَ السَّاجِدِينَ (11) قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسْجُدَ إِذْ أَمَرْتُكَ ۖ قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِّنْهُ خَلَقْتَنِي مِن نَّارٍ وَخَلَقْتَهُ مِن طِينٍ ﴾ . الأعراف / 11 – 12 .
ئه‌ی ئاده‌میزاد به‌ دڵنیایی ئێوه‌مان دروست كردووه‌ پاشان وێنه‌مان كێشاون، مه‌به‌ست له‌ ئاده‌مه‌ ، پاشان به‌ فریشته‌كانمان وت كه‌ كڕنوشی ڕێز بۆ ئاده‌م به‌رن  ، هه‌ر هه‌موویان كڕنوشیان بۆ ئاده‌م بردو فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یان جێبه‌جێ كرد ته‌نها ئیبلیس نه‌بێ كه‌ جنی بوو مه‌لائیكه‌ت نه‌بوو به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر عیباده‌تی خوای ئه‌كرد له‌ ڕیزی مه‌لائیكه‌تان باسكراوه‌ ئه‌و له‌ كڕنوشبه‌ران نه‌بوو وه‌ كڕنوشی بۆ ئاده‌م نه‌برد. 
خوای گه‌وره‌ بۆ سه‌رزه‌نشت كردن و جێگیر كردنى به‌ڵگه‌ به‌سه‌ریدا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس چی ڕێگری لێ كردیت كه‌ سوجده‌ بۆ ئاده‌م به‌ریت كاتێك كه‌ من فه‌رمانم پێ كردیت . وتی: ئه‌ی خوایه‌ من له‌و باشترم منت له‌ ئاگر دروست كردووه‌ ئه‌وت له‌ قوڕ دروست كردووه‌ ئاگریش له‌ قوڕ باشتره‌ به‌گومانی خۆی، (ئیبلیس یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ قیاسى به‌كارهێنا). 
وەک ئاماژەمان پێ دا خۆ بەگەورە زانین ڕەوشتی شەیتانە وبا ئەو کەسەی کەخۆی بەگەورە دەزانێت ئاگادار بێت ئەو ڕەوشتی شەیتانی تێدایە ، و ئەو ڕەوشتی فریشتەی تێدا نی یە ئەوانەی کەگوێڕایەڵی خودایان کرد وچوونە سەژدە بۆی .
ئەمە جگە لەوەی خۆ بەگەورەزانین دەبێتە ڕێگر لەچوونە بەهەشت ودەبێتە ڕێگر لەبینینی خودا هەروەک لەم دوو فەرموودەیەدا هاتووە :
1.  عبد الله کوڕی مەسعود خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەر فەرمووی: " لا يدخل الجنة من كان في قلبه مثقال ذرة من كبر ، قال رجل : إن الرجل يحب أن يكون ثوبه حسنا ونعله حسنة ، قال : إن الله جميل يحب الجمال ، الكبر : بَطَر الحق وغَمْط الناس " .
رواه مسلم ( 91 ) .
واتە: ناچێتە بەهەشت هەر کەسێک بە ئەندازەی مسقاڵە زەرەیەک خۆ بەگەورە زانین لە دڵی دا بێت، پیاوێک هەستا گوتی: پیاو حەزدەکات جلی جوان لەبەر بکات پێڵاوی جوان لە پێ بکات ؟
پێغه‌مبەر فەرمووی: نەخێر، خوای گەورە جوانەو حەزی لە جوانییە ، خۆ بەگەورە زانین بریتیە لە ملکەچ نەکردن بۆ ڕاستی و بە چاوی کەم و سووك تەماشاکردنی خەڵك . 

2.  عبد الله کوڕی عومەر خوا لە خۆى و باوکی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی : " مَن جر ثوبه خيلاء لم ينظر الله إليه يوم القيامة ، فقال أبو بكر : إن أحد شقي ثوبي يسترخي إلا أن أتعاهد ذلك منه ، فقال رسول الله : إنك لست تصنع ذلك خيلاء " . رواه البخاري ( 3465 ) .
واتە: هەر کەسێک پۆشاکەکەى درێژ بێت لەخوار قولە پێیەوە بێت بۆ تەکەبورو خۆبەگەورە زانین خواى گەورە لە رۆژى قیامەتدا تەماشاى ناکات.
ئەبو بەکر گوتی: لایەک لەجلەکانم شۆڕ دەبێتەوە مەگەر خەریکی بم ، پێغەمبەری خوا فەرمووی: تۆ بۆ خۆ بەگەورە زانین ئەو کاره ناکەیت.

دووەم :
خۆ بەگەورە زانین سیفەتێکە بۆ جگە لەخودا گونجاو نی یە ، بۆیە هەرکەسێک مونافەسەی خودای تێدا بکات خودا بەهیلاکی دەبات وتوشی تەنگ وچەڵەمەی دەکات.
ئەبو سەعیدی خودری و ئەبوهورەیره گێڕاویانتەوە ودەڵێن : پێغەمبەری خوا فەرمووی: ( الْعِزُّ إِزَارُهُ، وَالْكِبْرِيَاءُ رِدَاؤُهُ، فَمَنْ يُنَازِعُنِي عَذَّبْتُهُ ) رواه مسلم ( 2620 ) .
ئیمامى نەوەوی دەڵێت :
ئەمە هەڕەشەیەکی توندە لەبارەی خۆ بەگەورە زانینەوە وسەریحە لەحەرامیەتی دا .
" شرح مسلم " ( 16 / 173 ) .

وە هەرکەسێک هەوڵی بەرز بوونەوە وخۆ بەگەورە زانین بدات خودا دایدەگرێت وسەر شۆڕی دەکات وپێچەوانەی ئەوەی بەسەر دێنێت ، وە گوتراوە : (الجزاء من جنس العمل) .
واتە: پاداشت لەجنسی کردارە .
وە ئەو کەسەی کەبەسەر خەڵکدا خۆی بەگەورە دادەنێت لەڕۆژی دوایی دا دەکەوێتە ژێر پێی خەڵکەوە وخودا زەلیلی دەکات .
عەمری کوڕی شوعەیب لەباوکی وباپیریەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەر فەرمووی : " يُحشر المتكبرون يوم القيامة أمثال الذرِّ في صُوَر الرجال يغشاهم الذل من كل مكان فيساقون إلى سجن في جهنم يسمى " بولس " تعلوهم نار الأنيار يسقون من عصارة أهل النار طينة الخبال".
رواه الترمذي ( 2492 ) وحسنه الألباني في صحيح الترمذي ( 2025 ) .
واتە: کەسانی خۆ بەگەورە زان لەڕۆژی دوایی دا هاوەشێوەی زەڕە حەشر دەکرێت لەشێوەی پیاواندا زەلیلی دایان دەگرێت لەهەموو جێگەیەکەوە وڕادەکێشرێن بۆ بەندیخانەیەک لەنێو دۆزەخ دا پێی دەوترێت (بولس) ئاگر بەسەریان دەکەوێت و لە كێم وزوخاوی ئەهلی ئاگریان پێ دەدرێت .

سێیەم :
چەندان جۆری خۆ بەگەورە زانین هەیە ، لەوانە:
1. کەسەکە حەق وەرنەگرێت وموناقەشە لەسەر ناحەق وباتڵ بکات ، هەروەک لەفەرموودەکەی عبداللەی کوڕی مەسعودا ئاماژەمان پێ دا  " الكبر : بطر الحق وغمط الناس " .
واتە: خۆ بەگەورە زانین ڕەتکردنەوەی حەق وخەڵک بەکەم زانینە .

2. لەخۆی ڕازی بێت وبەجوانی دەم وچاو ، یاخود ماڵ وجل وخواردنی چاک بنازێت وخۆی هەڵنێ بەسەر خەڵکدا .
ئەبو هورەیرە خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەر فەرمووی : " بينما رجل يمشي في حلة تعجبه نفسه مرجل جمته إذ خسف الله به فهو يتجلجل إلى يوم القيامة " .رواه البخاري ( 3297 ) ومسلم ( 2088 ) .
واتە: پیاوێک بەرێگایەکدا رۆیشت جلو بەرگ و پۆشاکێکى لەبەردا بوو زۆر موعجب بوو پێى سەرسام بوو پێى قژەکەى داهێنابوو کەبەرێگادا ئەرۆیشت تەکەبوور و فەخرو شانازى بەسەر خەڵکیدا ئەکرد هەر لە رۆیشتنەکەیدا تەکەبوورى ئەکرد ، خواى گەورە لەناکاو بەناخى زەویدا بردیە خوارەوە ئەوا تاوەکو رۆژى قیامەت بەناخى زەویدا هەر خەسف دەبێت .
وە هەندێ جار بەفەخر کردنە بەعەشیرەت ونەسەبەوەیه .

چوارەم :
یەکێک لەڕێگا چارەسەرەکانی خۆ بەگەورە زانین ئەوەیه خۆت هاوشێوەی خەڵک بزانیت وئەوان لەدایک وباوکێک بوون هەروەک چۆن تۆش بەو شێوەیەیی ومیزانی چاک وخراپە تەنا تەقوا ولەخوا ترسانە .
خوای گەورە فەرموویەتی : ﴿ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقاكُمْ ﴾الحجرات / 13 .
واته: به‌ڕێزترینتان لای خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌موو كه‌س به‌ته‌قواتر بێت ئه‌وه‌ لای خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو كه‌س به‌ڕێزتره‌ .
وە با موسوڵمانی خۆ بەگەورە زان بزانێت ئەو بگاتە هەر پلەوپایەیەک هەر لاوازە وناگات بەدرێژی کێوەکان ، هەروەک فەرموویەتی :  ﴿وَلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلَا تَمْشِ فِي الْأَرْضِ مَرَحًا ۖ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ (18) وَاقْصِدْ فِي مَشْيِكَ وَاغْضُضْ مِن صَوْتِكَ ۚ إِنَّ أَنكَرَ الْأَصْوَاتِ لَصَوْتُ الْحَمِيرِ (19)﴾. سورة لقمان
واته: وه‌ له‌ كاتى قسه‌ كردندا ڕووت له‌ خه‌ڵكى وه‌رمه‌گێڕه‌ له‌خۆبه‌گه‌وره‌ زانین و به‌كه‌م زانینى ئه‌واندا ، وه‌ به‌ لووتبه‌رزی و فه‌خرو شانازی كردنه‌وه‌ به‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌ڕۆ و لووتبه‌رز مه‌به‌ ، به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه‌ خۆیان هه‌ڵئه‌كێشن وه‌ لووتبه‌رزن و فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ئه‌كه‌ن. 
وه‌ له‌ ڕۆیشتنیشدا به‌ لووتبه‌رزییه‌وه‌ مه‌ڕۆ به‌ڵكو به‌ هێمنی و ئارامی بڕۆ نه‌ زۆر خێرابه‌ نه‌ زۆر هێواش به‌ به‌ڵكو مامناوه‌ندى گورجوگۆڵ به‌ ، وه‌ ده‌نگیشت با نزم بێت و خه‌ڵكى بێزار مه‌كه‌ به‌ ده‌نگبه‌رزی ، به‌ دڵنیایى ناخۆشترین ده‌نگ ده‌نگی گوێدرێژه‌كانه‌، (سوننه‌ته‌ كه‌ گوێت له‌ ده‌نگیان بوو بڵێیت: أعوذ بالله من الشيطان الرجيم). 
قوڕتبی دەڵێت :
ئایەتی :  ﴿وَلَا تَمْشِ فِي الْأَرْضِ مَرَحًا﴾ ڕێگری کردنه لەفیز وفەرمانە بەخۆ بەکەم دانان ، و(المرح) : زۆر دڵخۆشیە ، وگوتراوە: ڕۆشتنەبەفیزەوه ، وگوتراوە : بەزاندنی سنوورە لەلایەن مرۆڤەوە .
وە قەتادە دەڵێت : فیز کردنە لەڕۆشتندا ، وگوتراوە ، هێز وتواناییە ، وگوتراوە: خەڵک بەکەم دانانە وڕەتکردنەوەی حەقه .
وە ئەم بۆ چوونانە نزیکی یەکن بەڵام دەبن بەدوو بەشەوە :
دانەیەکیان : خراپە ، وئەویتریان : چاکە .
خۆ بەگەورە زانین وڕەتکردنەوەی حەق وفیز کردن وسنوور بەزاندن : خراپە ومەزموومە .
ودڵخۆشی وهێز وتوانا : چاکە .
" تفسير القرطبي " ( 10 / 260 ) .

وە یەکێکی تر لەچارەسەرەکان ئەوەیە مرۆڤ بزانێت لەڕۆژی دوایی دا هاوشێوەی زەڕە بەبچوکی حەشر دەکرێت وخەڵک پێی پێدا دەنێن ، وکەسی خۆ بەگەورە زان بێزراوە لای خەڵک هەروەک بێزراوە لای خۆدا ، خەڵک کەسی خۆ بەکەم زان ونەرم نیانیان خۆش دەوێت وڕقیان لەپیاوی ڕەق وتوندە .
یەکێکی تر لەچارەسەرەکان ئەوەیە مرۆڤ ئەوە بیری خۆی بخاتەوە کە ئەو و میز لەیەک جێگاوە دەرچوون وئەو یەکەم جارە  شتێکی بێزراو بووە وکۆتایەکەی لاکێکی بۆن ناخۆشە ولەو نێوانەدا پیسی لەسکی دا هەڵگرتوو ، دەی چۆن بەچ پێوەرێک خۆی بەگەوره دەزانێت ؟!!
نسأل الله تعالى أن يعيذنا من الكبر وأن يرزقنا التواضع .
والله أعلم .

سەردان: ٦,٢٨٢ بەش: تاوانه‌كان