باوكم عەرەق زۆر دەخواتەوە و قوماریش دەكات چۆن بتوانم پێى تەرك بكەم چونكە زەرەرى لەمن زۆرداوە ئێستا كوڕێك هاتۆتە خوازبێنیم نازانێ باوكم بەو شێوەیەیە ئەگەر بزانێ نامخوازێ وە من و دایكم نوێژ دەكەین و فەرمانەكانى خوا جێ بە جێ دەكەین.
بسم الله الرحمن الرحيم
عەرەق خواردنەوە و قورمار كردن دوو تاوانى گەورەن لەتاوانە گەورەكان لە ئیسلامدا وموسڵمانان هەموویان حوكمیان دەزانن بەڵام واجب لەسەر تۆ و دایكت ئەویە نەسیحەتى باوكت بكەن و دەستى بگرن لەو كارەى و پێویستە هەڵوێستتان هەبێت بەڵام بە دانایى یەوە بۆ مەسەلەى خوازبێنى تۆ ئەو كەسە باشتر وایە بزانێت بۆ ئەوەى تۆ لەتاوان و ترسى تووشبوونت بەتاوانى عەرەق و قومار بپارێزێت وە بەشكو ببێتە دەرگایەك بۆ چاكبوونى باوكت.
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە