ماڵپەڕی وەڵامەکان
وریاكردنەوەى موسڵمانان لە جەژنى جولەكە و گاورەكان

ناوى کتێبوریاكردنەوەى موسڵمانان لە جەژنى جولەكە و گاورەكان

نوسینى : مامۆستا على خان

ئەوانەی پاڵنەر وهۆكار بوون بۆ نوسینی ئەم بابەتە:
- تەشەنەكردنی ئاهەنگگێڕان بەم جەژنەوە لە نێو وڵاتی موسڵمانان بە گشتی وخودی موسڵمانان بە تایبەتی.
- بایەخدان بەو جەژنە لەلایەن زۆرێكی موسڵمانانەوە كە خەریكە وەكو دوو جەژنە شەرعیەكەی لێدێت، ئەگەر وای لێ نەهاتبێت، ئەگەر لەو دوو جەژنەش زیاتری نەكردبێت.
- گەورەیی تاوانی ئاهەنگ وخۆشی كردن وبەشداریكردن لەم جۆرە جەژنانە.
- بێ ئاگایی زۆرێكی موسڵمانان لە هەقیقەتی هزر وفیكری گاور وجولەكەكان: دەرهەق بەخوا، دەرهەق بەخۆیان، دەرهەق بە سەرجەمی خەڵك بە گشتی، وموسڵمانان بە تایبەتی.
- ڕونكردنەوەی ڕای شەرع لەم بارەیەوە.
- وریاكردنەوە وئاگاداركردنەوەی موسڵمانان لەم جەژنانە، چونكە ئەم ئاهەنگێڕانەی موسڵمانان بە جەژنەكانی ئەوانەوە: یان بەهۆی نەزانینی ڕای شەرعە لەسەر ئەو جەژنانە، یان بەهۆی كەمتەرخەمیانە، جا ئەم بابەتە بۆ فێركردنی نەزانەكان و وریاكردنەوەی كەمتەرخەمەكانە.
بۆیە بە پشتیوانی وتەوفیق ویارمەتی خوا سبحانە، باسی سەری ساڵی زاینی دەكەین، وحوكمی ئاهەنگێڕان وبەشداری كردن وخۆشی كردن وپیرۆزبایی كردن بەو یادەوە، بابەتەكەشمان لەم ژێر ئەم ناونیشانە دەبێت: ((وریاكردنەوەی موسڵمانان لە ئاهەنگگێڕان بە جەژنی بێباوەڕ وجولەكە وگاورەكان))، بەڵام تكام وایە بە وردی بیخوێنەوە وسودی لێ ببینە، خۆ ئەگەر سودت لێبنی، ئەوا هەرگیز كەمتەرخەمی مەكە لە دوعای خێر بۆ كەسێك سودت پێدەگەیەنێت، وپاشان هەڵەیەكت بینی دایپۆشە وبە دیاری بیبەخشە بە نوسەرەكەی بێگومان -إن شاء الله- بەو دیاریەت خۆشحاڵ دەبێت. پێشینانیشمان فەرمویانە ((ئیماندار سترت دەكا وئامۆژگاریت دەكا، بەڵام مونافیق وفاجیر وخراپەكار ئابڕوت دەبا وعەیبدارت دەكات))


داگرتنی کتێب
سەردان: ٢,٢١٨