ئایا پەروەردە کردن و چاک ڕەفتار کردن لەگەڵ کچ دەتباتە بەهەشتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا پەروەردە کردن و چاک ڕەفتار کردن لەگەڵ کچ دەتباتە بەهەشتەوە؟

بێگومان پەروەردە کردنی کچ و باش بوون لەگەڵی یەکێکە لەباشترین کردەوەکان کەمرۆڤ دەپارێزێت لەچوون نێو ئاگری دۆزەخ ، وئومێد وایە ئەو کارە ببێتە هۆکاری چوونە بەهەشت ـ إن شاء الله تعالى ـ هەروەک لەو فەرموودەیەدا هاتووە کە عائیشە خوای لێ ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەری خواـ ـ فەرمووی : « من ابتلي من هذه البنات بشيء كن له سترًا من النار » متفق عليه
واتە : هەرکەسێک تاقی بکرێتەوە بەوەی خودا کچی پێببەخشێت ـ بزانم چاک دەبێ لەگەڵیان یاخود خراپ ـ ؟ ئەو کەسە چاک بوو لەگەڵیان ئەوا ئەوکچانە دەبنە پەرژینێک بۆی لەئاگر و دەیپارێزن لێی .
وە ئەنەس ڕەزاى خواى لێ بێ دەفەرموێ : پێغەمبەرى خوا فەرمویەتى : ((مَنْ عَالَ ابْنَتَيْنِ أَوْ ثَلاَثَ بَنَاتٍ أَوْ أُخْتَيْنِ أَوْ ثَلاَثَ أَخَوَاتٍ حَتَّى يَمُتْنَ [وفـي رواية : يَبِنَّ ، وفـي أخرى : يَـبْلُغْنَ] أَوْ يَمُوتَ عَنْهُنَّ كُنْتُ أَنَا وَهُوَ كَهَاتَيْنِ ، وَأَشَارَ بِأُصْبُعَيْهِ السَّبَّابَةِ وَالْوُسْطَى)) سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (296) .
واتە : هەر كەسێك دوو كچ یان سێ‌ كچ یان دوو خوشك یان سێ‌ خوشكی بەخێو بكات تاوەكو دەمرن [لە ریوایەتێكی تردا : تاوەكو شوو دەكەن ، وە لە یەكێكی تردا : تاوەكو پێ‌دەكەن و باڵغ دەبن] یان تاوەكو ئەو كەسە خۆی دەمرێت و بە جیاندەهێڵێت ، ئەوا من و ئەو لە بەهەشتدا پێكەوە ئاوەهاین و ئاماژەی كرد بۆ پەنجەی شایەتومان و پەنجەی ناوەڕاستی .
والله تعالى أعلم.

الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

 

سەردان: ٢,٧٥٥ بەش: پەروەردەى منداڵ