ئایا دروستە ناوی منداڵ بنرێت بە وشەیەک کە لە قورئاندا هاتوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە ناوی منداڵ بنرێت بە وشەیەک کە لە قورئاندا هاتوە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ھیچی تێدا نیە کە کوڕ وکچەکان بەچەند وشەیەک ناوبنێن کەلە قورئاندا ھاتبێت مەگەر قەدەغەکراوبێت خودی وشەکە وەکو: ابرار , نابێت چونکە پێغەمبەری خوا ناوی (برة)ی گۆڕیوە بۆ زینب یان جویریە ، وە ھەروەھا وشەی (بەیان) نابێت لەبەر ئەوەی قورئان بەیانە.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)

سەردان: ٣,٥١٩ بەش: پەروەردەى منداڵ