پیاوێك دوو ژنی هەیە منداڵێك شیری ژنێكیان دەخوات ...: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پیاوێك دوو ژنی هەیە منداڵێك شیری ژنێكیان دەخوات ...
پرسیار:

السلام علیكم پیاوێك دوو ژنی هەیە منداڵێك شیری ژنێكیان دەخوات ئایا ئەو منداڵە ئەبێتە منداڵی ژنەكەی تر كە شیری پێ نەداوە یان ئایا ئەو منداڵە ئەبێتە مناڵی ئەو پیاوە كە تەنها ژنێكی شیری داوەتی واتە خوشك یان برای منداڵەكانی تری كە لەو ژنە نین كەشیرەكەی داوە بەمناڵەكە

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

والسلام علیكم ورحمة اللە وربركاته
منداڵ كەشیرى هەر ژنێكى خوارد دەبێتە منداڵى ئەو ژنە كوڕ یان كچى بەڵام لێرە دا كە شیرى ئەوى ترى نەخواردووە نابێتە هیچى ئەو ژنە كە بەڵام دەبێتە منداڵى پیاوەكە هەروەها دەبێتە براو خوشكى باقى منداڵانى هەردوو ژنەكە چونكە هەموویان لە پیاوەكە یەك دەگرنەوە، عن عبد الله بن عباس رضي الله عنهما أنه سُئل عن المسألة وهل يحل الزواج بين الرضيعين أم لا؟ فقال (لا يحل لان اللقاح واحد) رواه البخاري. ئەم فەرموودەیە بۆ دوو منداڵە هەردوكیان شیرى ژنێك بخۆن بەڵام هەردوو ژنەكە خێزانى یەك پیاو بن دەبینى لەبەر ئەوەى پیاوەكە یەكە دەبن بە براو خوشك چونكە ئاوى پیاوەكە هەردوو ژنەكە سكیان پێی پڕ بووە یەكە ئەوەش دەبێتە هۆى دابەزینى شیرەكە. لەم پرسیارەى خۆشماندا پیاوەكە یەكە
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,١٠٣ بەش: پەروەردەى منداڵ